ئایفر کایا
کۆدی حیزبییەکەی “ڕۆژارین” بووە لەو سەردەمەدا کە لەریزی
پەکەکەپەکەکە دابووە، ئێستا لە لایەن دەزگای هەواڵگری ئیتاڵیاوە دەپارێزرێت و ناوی لەخۆی ناوە ”مودێنا”.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، کایا لەکاتی دەرچوونی ئۆجەلان لە وڵاتی سوریا تا کاتی دەستگیرکردنی لە کینیا ئاگاداری نهێنییەکانی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان بووەو بە سندوقە رەشەکەی ئۆجەلان ناسراوە. دوای دەستگیری ئۆجەلان بۆ ماوەیەک لە لایەن پەکەکەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە، بەڵام هیچ کات بە تەواوەتی نهێنییەکانی ئەو ئاشکرا نەبوو، دواتر کە ناوی سندوقی رەشی ئۆجەلانی پێدرا پەیوەندییە سیاسییەکانی لەگەڵ پەکەکە پچڕی و چووە ئەورووپا.
رۆژنامەکە نوسیویەتی “کایا پاش تەواوکردنی زانکۆ لە تورکیا، چووەتە ریزی ئەندامانی پەکەکە و بەهۆی نزیکی بە ئۆجەلانەوە ئاگاداری زۆربەی زانیارییە گرنگەکانی پەکەکە بووە”.
کایا زمانەکانی تورکی، ئینگلیزی، فەڕەنسی و ئیتاڵی دەزانێت و پێشتریش پاسپۆرتی یۆنانی هەبووە. ناوی لە لیستی سووری دەوڵەتی تورکیادایە و ساڵانێکە هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ئەو وڵاتە بەدوایدا دەگەڕێن.