هەرمان وەتمانی ساڵی 1985 زایینی لە شاری مەهاباد، ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووه. دوو ساڵ بەرپرسی ئەنجومەنی ئەدەبیی ئەو شارە بووە و ئێستاش هەر لە وێ خەریکی چالاکە ئەدەبییەکانه. سێ ژمارە لە گۆڤاری "بەرهەم" تا ئێستا لە ژێر چاوەدێری ئەو هاتۆتە دەر، ئەو ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری هەژێنە و فەرهەنگێکی بە نرخ بە ناوی "فەرهەنگی ئاوایییەکانی مەهاباد" بە هاوکاری زانکۆ خەلیفە لێی بڵاو بۆتەوه. هەروەها بەشێک لە شێعرەکانی بە دوو زمانی کوردی و فارسی ئامادەی چاپ و بڵاو بوونەوەن. ئەو لە زۆربەی کۆڕ و ئێوارە شێعرەکاندا بەشداری کردووە و لە یەکەمین فێستیواڵی شێعری هاوچەرخی کورد لە بەشی تایبەتدا خەڵاتی شێعری باڵای پێ دراوه.
خەڵاتی شێعری باڵا و دێپلۆمی ئیفتخاری شێعری ساڵی2012ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە فێستیڤاڵی کلتوور و ئەدەبیاتی کوردی بە بەشداری زاراوەکانی کوردی وەک سۆرانی، بادینی، کەڵهووری، گۆرانی، لەکی، گرووسی، فەیلی، لۆری و... لە مانگی ڕەشەممە بە هەرمان وەتمانی بەخشرا.
هەرمان وەتمانی کارناسی یاسای لە زانکۆی مەهاباد وەرگرتووه. لە گەورەترین فێستڤاڵی ساڵانەی ئەدەبیات و کلتووری کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ڕەشەممەی 2012 لە کامیاران بەڕێوەچوو خەڵاتی یەکەمی شێعری پێدراوه.