کۆمەڵەی پێنج وتار
گ. ڕ. درایڤر
مامۆستای پێشووی زانستگەی ئۆکسفۆرد
وەرگێڕان: ئەنوەری سوڵتانی
ەم وتارانە، لە گۆڤاری ئەنجومەنی پادشاهی ئاسیایی و بولتەنی قوتابخانەی توێژینەوە ڕۆژهەڵاتی و ئەفریقییەکانی سەر بە زانستگەی لەندن-سواس، و گۆڤاری پێداچوونەوەی ئاسیایی وەرگیراون و ڕاستەوخۆ کراونەتە کوردی.
نووسەری وتارەکان، (گۆدفری ڕۆللیس درایڤر) (1975-1892)، مامۆستای پێشووی مێژوو لە زانستگەی (مەگدێیلن) لە شاری ئۆکسفۆردی بریتانیا و پسپۆڕی پایەبەرزی زمانی عیبڕی و یاسای بابیلی بووە، زمانی عەرەبی زانیوە و لای وابووە گەلێک وشەی نەزانراوی تەوڕات، لە ڕێگەی زمانی عەرەبییەوە دەدۆزرێنەوە.
(درایڤر) هەروەها زانایەکی دەگمەنی ڕۆژئاوایە، کە لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا مێژوو و ئایینی کوردی خستووەتە بەر توێژینەوە و بە شێوازێکی بابەتیانە لە بواری جۆربەجۆری کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، مێژوویی گەلی کوردی کۆلیوەتەوە. وەک ئەفسەرێکی سوپای بریتانیش پێوەندی لەگەڵ کاربەدەستانی (انتداب)ی عێراقیدا هەبووە.
(بەشێک لە پێشەکی وەرگێڕ)
Կարդալ գիրքը: درایڤر و کورد
Ընդհանուր ստանալ:
1,238 անգամ
Մենք Խնդրում բոլոր գրողների, թարգմանիչների եւ հրատարակիչների տեղեկացնել մեզ, եթե նրանք չեն համաձայնության են իրենց գրքերը ներբեռնել Kurdipedia սերվերում.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 13,800 անգամ