نووسینی: عادل سدیق
لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی سیاسییە
لەگەڵ کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی میرنشینی ئەردەڵان و دواتریش لەناوچوونی دەسەڵاتی میرنشینی بابان، لە سەرەتای نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەدا، وردەوردە قوورسایی دانیشتووان لە خورماڵ (گوڵعەنبەر) ەوە گوازرایەوە بۆ هەڵەبجە، بەتایبەتیی لە دوای هاتن و نیشتەجێبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکانی سەر بە تیرە و هۆزەکانی عەشیرەتی گەورەی جاف، لێرەوە هەڵەبجە دەبێتە یەکێک لە ناوەندە کاریگەرەکانی ئەو سەردەم و سەردار و کەسە ناودارەکانی شار کاریگەریان لەسەر ڕووداوو پێشهاتەکان جێدێڵن.