لە ساڵی 1944ەوە میری ئێزیدیەکانە، کە دوای مردنی باوکی لە تەمەنی یانزە ساڵیدا ئەو پۆستەی پێسپێردراو “مایان خاتون”ی دایکی تا تەمەنی میر گەیشتە 18 ساڵی سەرپەرشتیی دەکرد. میر سەرۆکی دنیایی ئێزیدیانە و نوێنەرایەتیان دەکات لەهەمو کۆڕ و کۆبوونەوەکان و پەیوەندییان لەگەڵ وڵاتان و تائیفە و خێڵەکاندا.
میر تەحسین جگە لەزمانی کوردی، عەرەبیی و ئینگلیزیی و فارسیی دەزانێت. ساڵی 1962 بۆ یەکەمجار چوەتە ئەوروپا و بۆ ماوەی ساڵێک لەبەریتانیاو ئەڵمانیا نیشتەجێ بووە. لەسەرەتای دەیەی 1970دا بەشداریی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورددا کردووە و دوای هەرەسی 1975یش ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، پاشان ڕوویکردووەتە لەندەن و لە ساڵی 1976ەوە تا ساڵی 1981 لەوێ ماوەتەوە، لەو ساڵە بەدواوە لەلایەن ڕژێمی سەدامەوە لێبوردنی بۆ دەرکراوە و گەڕاوەتەوە ئێراق.[1]
ڕۆژی #28-01-2019# لە نەخۆشخانەیەکی شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد و ڕۆژی #04-02-2019# تەرمەکەی هێنرایەوە باشووری کوردستان و لە #شێخان# بەخاکسپێردرا.[2]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 44,267 mal angesehen