1 کیلۆ پەڵپینە، نیو کیلۆ نیسک، نیو پەرداخی مام ناوەند برنج، چوار تەماتەی بێ توێکڵ، پیازێکی مام ناوەند، خوێ و بیبەر بەپێی ئارەزوو.
تەماتە و پیاز و ڕۆن سور ئەکرێتەوە و ئینجا نیسکەکەی تێدەکرێت پاشان برنجەکەی تێ ئەکرێت. پاشان پەڵپینەکە و دۆشاوی تێئەکرێت و وردە وردە ئاوەکەی بۆ زیاد ئەکرێت، وازی لێدەهێنرێت تا دەکوڵێت.
بە گەرمی وەک شۆربا پێشکەش دەکرێت.