عەبدولرەزاق عەزیز میرزا، ساڵی 1945 لە بەغداد لەدایکبووە. ئەو کوڕی بازرگانێکی دەوڵەمەندی بەغداد بوو، بەڵام خەبات گەیاندیە ئەو ئاستەی، کە لە کۆگایەک کاری دەکرد، تا خۆی بژیەنێت. هەمیشە مرۆڤێکی گەشبین بوو. دیارە جگە لە زاراوەی فەیلی، کوردی ناوەند و کرمانجیەکەی، زۆر زۆر باش بوو. کاتێک کە بە کرمانجی دەدوا، وات دەزانی لە قامیشلۆ هاتووە. هەروەک ئینگلیزیی، سویدیی، فارسیی و عارەبیی، بەو ئەندازەیە باش بوو، کە ماوەیەک کاری وەرگێڕی دەکرد. یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. چەندین پۆستی حیزبی و حوکومیی بینیوە. ڕۆژی
13-06-201813-06-2018 لە
سلێمانیسلێمانی کۆچی دوایی کرد.