نووسەر، لێکۆڵەر، مافپەروەر، یاسازان و پارێزەری پایە یەکی دادگوستەری لە ماوەی ساڵانی خزمەت و کار و تێکۆشانی خۆیدا لە بواری فەرهەنگ و زمان و ئەدەبیاتی کوردی، چەندین کتێب و ڕۆمان و بەرهەمی چاپ و بڵاوکردەوە.
لە بەرهەمە چاپکراوەکانی ئەنوەر ئێران زادە دەکرێ ئاماژە بە ڕۆمانی تاقەدار بکەین کە لە 820 لاپەڕەدا ساڵی 1997 چاپکراوە، فەقرەقا و پەرەستوو لە 740 لاپەڕەدا ساڵی 2002، تایگر گورپەی قارەمان چیرۆک بۆ مێرمنداڵان لە 224 لاپەڕەدا ساڵی 2010 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئیمان، شەڕی باز و هەڵۆ چیرۆک بۆ مێرمنداڵان لە 80 لاپەڕەدا ساڵی 2010 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئیمان، ما بی غمان مست واتە ئێمەی بێخەمانی سەرخۆش، هەروەها چەندین وتار و بابەت و ناونیشانی کتێبی یاسایی و مافپەروەری.