🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
بەڵگەنامە - وەشانی 1ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 18-08
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 18-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆18-08-2019
📆17-08-2019
📆16-08-2019
📆15-08-2019
📆14-08-2019
📆13-08-2019
📆12-08-2019
📂 زۆرتر ...
📅18 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,335) پەڕتووک|||
📖 کۆچی فەخرەدینی وەستا تاهیر
کۆچی هاوڕێ و برای خۆشەویست فەخرەدینی وەستا تاهیر

1955 2019/8/16
ئای مردن چەند غەداری
دوێنێ خەبەری مردنی پەشێو تێکیدام و هەتا گوێم لەدەنگی نەبوو ئیسراحەتم نەکرد، خەبەر درۆ دەرچوو لەجارانیش تەندروست تربوو.
دەوربەری سەعات حەوت قانیعی برای فەخرەدین تلفونی کرد و باسی بیرەوەری [سالم و سەلام]مان کرد. میوانم هات و تلفونم داخست بەهیوای درەنگتر قسان بکەین لەجیاتی میوانێک دووان ئامادەبوون. تلفون چەندجار لێیدا وەڵامم نەداوە خەریکی قسان بووین. پاشان کە وەڵامی قانعم داوە بووە 21:10 گووتی فەخرەدین ماڵئا
📖 کۆچی فەخرەدینی وەستا تاهیر
🏷️ پۆل: کورتەباس
کۆچی فەخرەدینی وەستا تاهیر
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 17-08-2019
باکووری کوردستان
- ئاگر لە دارستانەکانی سنووری گوندی ئاکرۆ لە ناوچەی قەرەحەسەنی شاری لیجەی پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان کەوتووەتەوە.[1]
- لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی گەلی کورد دا پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە رحا هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ و 25 کەسی دەستگیرکرد.[1]
- پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە جۆلەمێرگ قەدەغەکاریی هەموو جۆرە چالاکییەکی مەدەنیی لە شارەکەدا بۆ ماوەی مانگێکی تر درێژکردەوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی حەسەن قادری ئەقەدەم، ڕێبوار مەلایی، ئەسکەند
📅 17-08-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 17-08-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 فوئاد ئەحمەد
ناوی تەواوی (فوئاد ئەحمەد سلێمان) ە، لەهۆزی نانەکەلی یە، باوکی هونەرمەندی خوالێخۆشبوو ئەحمەد تەبیب یەکێک بووە لە کەسایەتییە ناسراوەکانی ئەو ناوچەیە و هەولێر بەگشتی، هونەرمەند (فوئاد ئەحمەد) لەساڵی 1932 لەگوندی عەوێنەی سەر بەشارەدێی گوێڕ چاوی بەژیان هەڵهێناوە، ساڵی 1940 چۆتە قوتابخانە پاشان خانەی مامۆستایانی لە دهۆک تەواو کردووە، سەرەتا لەگوندی عاڵڵا (عەبدوڵڵا گوجیلان) و گردی عازەبان چەند شوێنێکی دیکەش بووەتە مامۆستا، فوئاد ئەحمەد خاوەنی 8 منداڵ بووە لە دوو ژن.
فوئاد ئەحمەدی هونەرمەند لەساڵی 195
👫 فوئاد ئەحمەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
فوئاد ئەحمەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 فەخرەدین تاهیر
نووسەر و لێکۆڵەر. لەدایک بووی 1955ە، ساڵانێکی زۆر لە سوید بووە. لە 16-08-2019 لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.
👫 فەخرەدین تاهیر
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
فەخرەدین تاهیر
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەداخەوەین بۆ کۆچی دوایی هاوڕێی نزیکی کوردیپێدیا، کاک فەخرەدین تاهیر، رۆژنامەنووس و شانۆکاری دێرینی شاری هەولێر.
📊 بابەت 359,078 | وێنە 54,229 | پەڕتووک PDF 10,335 | فایلی پەیوەندیدار 33,122 | 📼 ڤیدیۆ 148 | 🗄 سەرچاوەکان 11,797 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
👫 حوسێن شێربەگی | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
مامۆستای قوتابخانە بووە و ئێستا لە شاری بۆکان خانەنشینە. چالاکییەکانی لە بواری کورتەچیرۆک و رۆمان و رەخنەی ئەدەبیدایە.
ڕۆمانەک: شاربەدەر
چیرۆکەکانی: دەچمە سەر ناڵەشکێنە، مشکەکانی رۆح، دۆنادۆن
وەرگێڕاوەکانی: سێ سەعات و 22 دەقیقەی بەرەبەیان نووسراوەی ئەحمەدی شاملوو، دایە باوە چیرۆکم بۆ بخوێننەوە (کورتەچیرۆکی منداڵان)، چیرۆکی نوێ ئینسانی رێبازی نوێ، چریکەی چیرۆکی فارسی، تیۆری رۆمان
سەربوردێک بە وتەی نووسەر خۆی
لە نێوچاوانم نووسرابوو: مرۆڤێکی کۆمەڵایەتی بم و تەواوی ژیانم وەک تەختەی سەرئاو هەر لە هەڵچوون و داچووندا بێ و حەجمین و حەسانەوە بە خۆمەوە نەبینم.
ساڵانی 1950 خولی نەتەوەیی کردنی نەفتی ئێران و راپەڕینی جەماوەری ئێرانی دژ بە شا بوو، ئەم هەڵڵا و زەنایە لە کوردستانی رۆژهەڵات بە ساڵی "گۆپاڵبەدەستەکان" یان چالاکیی رەعیەت و جووتبەندە (فەللاح) دژ بە ئاغاوات ناسراوە و تا ساڵی 1953 درێژەی دەبێ. من لە 52دا لە دایکبووم. رەنگە لە ساڵانی دەیەی پەنجادا لە هەر کەسێکیان پرسیبا: ئەم شاری بۆکانە بابەتی چییه؟ حەتمەن وەڵامی دەداوه: بۆکان شاری سیاسەتگێڕان و کاری سیاسی و کۆمەڵایەتییه!
بەڵام نا، بۆکان خوا دایناوە بۆ کاری فەرهەنگی و قسەوباس و چالاکیی نووسینی شیعر و چیرۆک و وتار و گوتاری فیکری و فەرهەنگی. ئەوە نییە ئەحمەدی کۆر، حەسەن قزڵجی، مامۆستا هەژار، محەمەد نووری، حەقیقی، راوچی، سوارەی ئێلخانیزاده، میسباحدیوانی ئەدەب و... هەنووکەش زیاتر لە سەد کەس چالاکیی شیعر و چیرۆک...ن لەم شارەدا.
هەڤاڵانی هاوتەمەنی من هەر لە پۆلی سێ و چواری سەرەتاییەوە دەستمان کرد بە کتێبکڕین و خوێندنەوه، سەلیم جەوهەری، شێرۆیه، ئەمیر هەمزه، چوار دەروێش، لەیلێ و مەجنوون، رۆستەمنامە و... ئەم کتێبانەمان دەکڕی و دەمانخوێندنەوە و دەمانگۆڕینەوه. تاموچێژی خۆیان هەبوو، شیرین بوون، بڵێسەی متاڵایان لە ئێمەدا دەگەشاندەوه، خودا وەکیل ئەو پۆلە هاوەڵانەی لە پۆلێکدا بووین و لە قوتابخانەیەکدا بووین و ئەم خوێندنەوانەمان هەبوو، لە دەرس و وانەکانیشدا باش بووین، هەر چووینە ناوەندی، فێری کڕین و خوێندنەوەی گۆڤاریش بووین. لە راستیدا جیاوازییەک کەوتە نێوان ئەم چەند هەڤاڵە و هاوتەمەنەکانمانەوه، ئێمە بووینە رموودەی کتێب خوێندنەوە و ئەوان یان با بڵێم زۆربەی هەرەزۆر و لە سەدای 90ی منداڵانی شارەکە هەر بە پێی دابونەریت مەڕمەڕێن و جگێن و شەڕەسەگ و هەلووکێن و.. یان رەچاو کرد و لە ئاکامدا ئێمە روومان کردە درێژەدان بە خوێندن و بووینە کاربەدەستی میری و فەرمانبەر و بڕێکمان چوونە زانکۆ و بوونە دوکتۆر و ئەندازیار و ژیانێکی نوێ هاتە سەر رێگە و چارەنووسمان.
بەڵام، دەبا کەمێک هەر لە سەردەمی ناوەندی و دواناوەندیدا هەڵوەستەیەک بکەم و تیشکێک بخەمە سەر ئەم خول و بڕگەیه، چونکە لە راستیدا رێگەی ژیان و داهاتووی ئێمه، هەڤاڵانی ئەو عەیام هەر لەم بڕگەیەدا بوو بە مۆر و بە نێوچاوانمانەوە نووسرا.
دەرسەکانمان باش دەخوێند و لە موتاڵاکانمان وانەی ئاکارمان وەردەگرت و یاری و کایەی پێویستی تەمەنی خۆشمانمان دەکرد.لە پۆلی دووی ناوەندیدا ئاغای مامۆستا رەشید ئازادیخواز بووە مامۆستای دەرسی ئەدەب لە مەدرەسەکەماندا. مامۆستا ئازادیخواز ساڵانێکی زۆر لە تاران مابۆوە و لە کەشوهەوای رووناکبیری ئەوێندەرێ کەڵکی وەرگرتبوو. خوێندنەوەیەکی باشی لە ئەدەبی چیرۆکی ئەوڕووپادا هەبوو، مامۆستا لە وانەکانیدا ئێمەی دەگەڵ چیرۆکنووسانی باشی ئێرانی (فارسەکان) و ئەوڕووپایی (فیکتۆر هۆگۆ، تۆلستۆی، بەلزاک و...) چەندان کەسی تر کردە دیوناس و رێگەی ناسینی ئەدەبی باشی رۆژی پێ نیشانداین، ئێستاش هەر رێز و سوپاسمان بۆیان هەیه.
لە 16-17 ساڵاندا بووین کە تاقمێک زیندانی رژێمی شا لە زیندان رزگاریان بوو و گەڕانەوە شارەکه. هەر ئەمانە کەوتنە ناو شارەکە و بە بۆنەی دۆست و دیوناس و خزموکەسێتیییەوە وانەی سیاسییان بە گوێی زۆر کەسدا خوێند و زۆر کەسیان کردە چالاکی سیاسی. پێشینەی چالاکیی سیاسەت لە شاری بۆکان و پێشینەی ئەم رووناکبیرانە شەپۆلێکی زۆری لە لاوەکان وەشوێن ئەم چالاکییە خست و وای لێهات ساڵی 1978 کە راپەڕینی خەڵکانی ئێران دژ بە شا پەرەی گرت، لە شاری بۆکاندا شەپۆلێکی زۆر رووناکبیری سیاسی لە ئاستی رێبەرایەتیی شۆڕشدا بوون و هەر ئەمانە زۆریان بوونە چالاکی سیاسی و ئێستاش کادیری سیاسی و رێبەرایەتی پارتەکانن.
قسەی خۆش لەوەدایە هەرچی لەملاولا چالاکانی سیاسی باسیان لە مارکس و لینین و ماوسیتۆنگ و جیڤارا و... دەکرد، ئێمەش تاقمێک بووین کە ناوی شاملوو، هیدایەت، هێمن، هەژار، سواره، گۆران، بێکەس، فاکنەر، چیخۆف، هەمەنگوای، شتاینبەک و... بنێشتەخۆشەی سەر زارمان بوو و سیاسەتەکانیشمان هەر بە فاکتەر و فاکت و تیۆریی ئەمانەوە دەگێڕا.
من خۆم بێجگە لە رۆمانەکانی هەمەنگوای و کامۆ و شتاینبەک و تۆلستۆی و چیرۆکەکانی چیخۆف و هیدایەت و شاملوو، ساعیدی و شیعری شاملوو، هێمن، سواره، گۆران، هەڵمەت، بێکەس و... کەسایەتیی هونەرمەندی لەم چەشنه، بە هیچ شتێک و هیچ کەس موعجیب نەبووم. ئەگەر بۆ چرکەساتێکیش چوومە خەباتی رامیارییەوه، ئەمە گرێی سەرکوتکراوی چیرۆک و رۆمان بوو، کە فارس و گۆڤاری فارس دەرفەتی گەشەی پێنەدابوو، ئەم گرێیە بەرەو کاری رامیاری راوەدووی نام و لە ئاکامیشدا بە زۆر هۆکارەوە کە ئەوی هەرە سەرەکی و گرنگیان خووخدەی ئەدەبخۆشەویستی و ئەوینی نووسینی چیرۆک و رۆمان بوو، بەرەو جیهانی نووسین و خوێندنەوەی چیرۆک و رۆمان گەڕامەوه.
ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1984 بەملاوه، یانی ئەو ساڵانەی کە زۆر گرێ لە مندا توواوە و توانیم بە خۆمدا بچمەوە و وەشوێن وەڵامی ئەم پرسیارە بکەوم کە من کێم و توانام چییه؟ لاوازی و نەتوانیم لە چیدایه؟ دەتوانم چ چالاکییەکم هەبێ و دەرفەت و توانای کام چالاکی و تەنانەت کام ئەرک و ئیشم نییه؟
یەکێک لە بەهرەکانی من، ئاگەداریم بە سەر گریمانە و تیۆریی کۆمەڵایەتی و سیاسی و پەروەردەدا بوو، هەروەک ئاگاداری و دیوناسیم دەگەڵ چالاکان و مرۆڤە باشەکانی ئەم مەیانەشدا هەبوو. ئەوەشم بۆ دەرکەوتبوو کە بە دەستێک چەند شووتی هەڵناگیرێ و لە رووی بنەماڵەییەوە یان بڵێم لە رووی توانا و ئەگەرەکانی چینایەتی و بنەماڵەییەوە کێ بۆ چی دەبێ؟ چی دەتوانێ، چی لە دەست دێت و نایەت و لە کوێدا بە کەڵک و بەهرە دەبێت و بەخشندەیی و کەڵک و بەرژەوەندیی بۆ کۆمەڵگە و جەماوەر و تەنانەت بۆ خۆی دەبێ؟
ئەوە بوو کە لە سی ساڵان بەملاوە هێڵێکی سوورم بە دەوری بڕێک کاردا کێشا و خوم لە قەرەیان نەدا. لە جیاتیدا چالاکییەکی لە رادەبەدەری کاری پەروەردەم بۆ راهێنانی خوێندەواری منداڵان و مێرمنداڵان کرد و شەپۆلێکی باشی چالاکیی فەرهەنگی و پەروەردەم لە نێو مامۆستایانی قوتابخانە سەرەتاییەکانی شاری بۆکان بە دێهات و گوندەکانیەوە وەگەڕ خست کە بەهرەی زۆری بوو.
هاوکات زۆر هژڵ و جیددی گەڕامەوە سەر خوێندن و نووسین و بەتایبەت گرنگیم بۆ ئەدەبی کوردی دانا و زۆر زیاتر لە پێشوو خۆم بە زبان و ئەدەبی کوردییەوە ماندوو کرد، بە تایبەت ئەوەی جێگای گرت و رووی نێو کۆڕ و کۆبوونەوە و مەجلیساتی بوو بەشداری کردنم لە لێژنە زانستی و خوتبەدان و لێدوان لە سەر کارە ئەدەبییەکانی ئەدەب و رووناکبیرانی کوردی لە کۆڕ و کۆبوونەوە و کۆنگرە و میهرەجانەکاندا بوو، ئەمە لە لایەک و تەرخان کردنی کتێبخانەکەم بۆ گشت کتێبخوێن و نووسەر و شاعیر و خوێندکار و توێژەران و ئەو کۆڕە چیرۆکەی شەوانی پێنجشەمۆ، کە لە ماڵی من و خوالێخۆشبوو سەید جەعفەر مستەفەوی و کاکەسمایل عەبدولکەریمی و شامحەمەدی و کاک ناسر وەحیدی و بریا کاکەسووریدا پێکدەهات و بۆ ماوەی دە ساڵێک بەردەوام بوو، لەم کۆبوونەوانەدا هەموو چالاکیی نووسەر و شاعیری شارەکە و کوردستانی رۆژهەڵات دەخوێندرایەوە و راڤە دەکرا و شیکاری دەکرا و ئەوەی کتێب و بڵاڤۆکی فارسی و کوردی هەر کوێندەرێ وەگیرمان کەوتبایه، خوێندنەوەی لە سەر دەکرا.
ئەمە لە بیرەوەرییە هەرە باش و خۆشەکانمه. ئەمە کارێکی وای کرد لانیکەم لە چیرۆکدا شاری بۆکان و ئەو دە دوانزدە کەسە هەموو بوونە خاوەن چالاکیی نووسینی چیرۆک و بوونە خاوەن کتێبە چیرۆکی خۆیان و خاوەن ناوێک وەکوو چیرۆکنووس و ببنە نموونە و سەرمەشق بۆ زۆر گەنج و لاوی ناوچە و دەڤەرەکه.
بە راشکاوییەوە دەڵێم: (شاربەدەر) و (دۆنادۆن)ی خۆم و وەرگێڕانەکانم داهات و بەرهەمی ئەو شەوانە و ئەو کۆڕ و کۆبوونەوانەیە و دیترانیش خۆیان دەزانن چەندی بەرهەمەکانیان کاریگەری و شوێنپێی ئەو 5شەمۆ شەوانەی بە سەرەوەیه؟ ئێستاش کە ئەوا چەند ساڵێکە ئەو بڕگەیە بەسەر چووە دەبیستمەوه، لە زۆر شوێندا زۆر کەس ئەو 5شەمۆ شەوانە بۆی بیرەوەرییەکی ئاڵتوونییه.
من بە دوو شت زۆر سەرسام و موعجیبم، مرۆڤ و مرۆڤایەتی. مرۆڤ و ئەو داهات و بەرهەمەی بەدی دەهێنێت. فەیلەسووفێکی مەزن دەڵێت: باشترین دۆستی مرۆڤ کتێبه، کتێب، بەڵام نا، باشترین دۆستی مرۆڤ، هەر مرۆڤە و دەتوانێت هەر مرۆڤ بێت و بەس، چونکە ئەوی شتی جوان و باشه، دەرەنجام و داهاتی کاری مرۆڤه. پێموابێ ماکسیم گۆرکی بوو، لە شوێنێکدا خوێندمەوە نووسیبووی: بێتوو جوان لە باخ و مەزرا و سارات ورد بینەوه، بۆمان دەردەکەوێت کە سروشت (دارستان و زەریا و رووبار و چیا و...) خۆیان لەخۆڕا و بەبێ کار و تێکۆشانی مرۆڤ هیچ جوان نین، هیچ شوێنی حەسانەوە نین، گەرما و سەرمای لە تاپشت بەدەر و ئاژەڵ و دڕندەی وەحش و.. زۆر شتی سروشت بەبێ چالاکیی مرۆڤ، مرۆڤکوژ و ژیانکوژ و کوشندەن، ئەوە مرۆڤە کە بە چالاکی و تێکۆشان و خۆ ماندوو کردن گۆی زەوی رازاندۆتەوە و ئەم گشتە جوانییەی بە سروشت و کۆمەڵگا و جەماوەر بەخشیوە و دەرفەت و شوێنی حەسانەوە و تاموچێژ بردنی بۆ مرۆڤ رەخساندووه. بەڕاستی دەوری مرۆڤ لە جیهان و ژیاندا، شیاوی و توانای مرۆڤ لە رازاندنەوەی کۆمەڵگا و شار و شەقام و ئەو گشتە بینا و پێکهاتە و رێکخراوە و ئاوەدانکارییەی کردوویه، هەمیشە سەرسامی کردووم و ئەو هەموو کتێب و خوێندنەوە و کار لە شەریکەکانی بیناسازی و شارسازی و جادەسازی و... ئەم خاڵەی لە کردەی رۆژانەی خۆیشمدا بۆ سەلماندووم و وایان پەروەردە کردم و رایانهێنام کە بۆ هەمیشە تەنیا ئامانج و ئایدیام خزمەت بە مرۆڤ و لە پێناوی پێکهاتنی کۆمەڵگایەک بێت کە یاسا سەرەکەییەکەی مرۆڤپەروەر بێت.
من زۆر زوو لە دەرس و مەدرەسە کشامەوە و چوومە ناو شەریکەکانی جادەسازی و بیناسازییەوه. کار لەو شەریکانەدا و دۆست و دیوناس بوون دەگەڵ کرێکاری ئاسایی و کرێکاری پەروەردە و راهاتوو، دەوری بەرزی مرۆڤی پێ نیشان دام و پێشی سەلماندم؛ مرۆڤ بەرز و بەڕێزە و لە مرۆڤ شیاوترمان نییه.
ساڵێک سەرەتای مانگی گوڵان چووینە ناو جەرگی کەویری سارات (دەشتێکی زۆر گەورەی بەبێ ئاو و ئاوەدانی و ئاڵف و ئاژەڵ) بەڕاستی چۆڵگەیەک بوو کە هیچ زیندەوەرێک سێ رۆژی تێدا نەدەمایەوە و نەدەژیا، بەڵام بەرە بەرە کرێکارانی شەریکە هاتن و دەستیان کرد بە ئاوەدانکاری، لە پاش شەش مانگ شارێکیان ساز کردبوو بە ناوی شاری "کانگای مس"ی سەرچەشمەی کرمان. ئەمە شارێکە کە هەر لەو عەیامەوە تا هەنووکە سەیرانگا و شوێنی رابواردنی جەماوەری چوار پێنج پارێزگای دەوروبەری خۆیەتی و ساڵانە بە هەزاران گەشتیار سەردان و دیداری دەکەن و تێیدا شادی دەکەن و تاموچێژ دەبەن و بە خۆشی رایدەبوێرن.
دەمەوێت بڵێم: ئەمە تەنێ مرۆڤە کە دەتوانێت بە شەش مانگ کار کردن دۆزەخ و بەرزەخ بکاتە بەهەشت و شوێنی حەسانەوە و رابواردن. ساڵانێک دواتر کە لە شەریکەکان هاتمە دەر و بوومە مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی و قوتابخانە و مامۆستایان و دای و بابی قوتابیم بینی و لە نزیکەوە دۆست و دیوناسیم پێکهێنا، جارێکی دیکەش مرۆڤانێکم بینی کە لە ئاگاداریی زانست و هەست و سۆزی خزمەتگوزاری و مرۆڤپەروەری و مرۆڤخۆشەویستیدا موعجیبیان کردم. موعجیب لە توانای مرۆڤ و گەورەیی مرۆڤ. خوێندنەوە و نووسین و هەڵسوکەوت لە نێو جەماوەردا ئەم هەستی مرۆڤخۆشەویستییەی کردە بەشێک لەو خوێنەی بە دەمارەکانمدا دەخوشێت و بەردەوام لە جموجۆڵ و هاموشۆدایه. دەمەوێت بڵێم: میلیگرام بە میلیگرامی ئەم خوێنە سەرسامی دەوری مرۆڤ و مرۆڤپەروەرین و لە سەر ئەم گۆی زەوییە بێجگە لە مرۆڤ بە هیچی دیکە سەرسام نین.
من سێ دەورە و خول و بڕگەی گرنگ لە ژیانمدا کاریگەریی سەرەکییان تێ کردووم:
1ـ ژیانی کۆمەڵایەتی و رووناکبیریم لە نێو جەماوەری ئاسایی و رووناکبیرانی سیاسی و ئەدەبدا
2ـ ژیانی کار کردن لە شەریکەکان و شارانی دوور و نزیک و هەڵسوکەوت لە نێو کرێکاراندا
3ـ ژیانی مامۆستاییم لە قوتابخانەکان و هەڵسوکەوت لەگەڵ مامۆستا و قوتابی و کەسایەتیی جۆراوجۆری چین و توێژە جیاوازەکانی دای و بابی قوتابیدا.
مرۆڤخۆشەویستترین کەسانم لە نێو ئەم سێ بڕگەیەی ژیانمدا بینیوه، هەروەکوو کەسانێکم بینیوە کە هەر لە نێو ئەم چین و توێژ و بەرە و تاقمانەدا بوون و لە ئاژەڵی دڕندەی برسی خراپتر بوون و لە خراپی و بێکەسایەتی و ئاکاری دژە مرۆڤانە و دژی مرۆڤایەتیدا بوونەتە مایە و هۆکار و هۆی سەرشۆڕیی هەتاهەتایی هەر مرۆڤێک و ئەم دوو کەسایەتییە دژوازە لە مرۆڤ، هۆکارەکەی بۆ من ناچێتەوە سەر یەک و سەرەودەرەی ئەم کارەسات یان بەزمەساتە ناکەم.
لە دوانزە و سیانزە ساڵان و لە سەرەتای دابڕانم لە کەسایەتیی پێوەر و سوننەتی و ئاوێتە بوونم بە جیهانی نوێ و دیوناس بوونم دەگەڵ ئەدەب و هونەر و شیعر و چیرۆک و رۆمانی سەردەم و ئەوڕووپاییدا، چیرۆکنووسانێکی ئاسایی وەک حوسێنقوڵی موستەعان و حیجازی و دەشتی و جەواد فازڵ و ئیعتیمادی و.... بەرەو جیهانێکی ئەمڕۆیی و نوێ پاڵیان پێوە دەنام و دوو سێ ساڵ دواتر (1966 و1967) کامۆ و شاملوو و هیدایەت و فرووغ، هێمن و گۆران، فاکنەر و جاک لەندەن و هەمەنگوای و چیخۆف و تۆلستۆی وایان بەرەو دابڕان لە مرۆڤی ئاسایی و ژیانی ئاسایی و هەڵسوکەوتی ئاسایی راوەدوو نام کە ئێستاش خۆم نەگرتۆتەوە و هەر دێ و بەرەو دەشتێکی هەزار بەهەزاری پڕ لە سەرسامبوون و نامۆیی و هەردەم موعجیب بوون بە زۆر شت کە بو دیتران یان ئاساییە و یان نایبینن، راوەدوو دەبم. ئەوەتانێ ئەمەش کۆرت ڤۆنیگات و براتیگان و بارتێلمی و سەلینجەر و... دیسانیش جیهانێکی تازەتر، بەڵام ئەم گشتە گەشت و گەڕۆکبوونه، بوونەتە مایەی ئەوەی کە لە زۆر کار و زۆر کاراندا دەرنەبەم و بمێنمەوە و زۆر دۆستی باشم لە دەست دەربچێت و لەگەڵ زۆر کەسی بێکەڵکدا دیوناس و هۆگر بم کە گورزی زۆر گەورەم لە دەستیان خواردووە و ئاکامەکەی ئەوەیە کە بەردەوام لە کارەکەی خۆم، ئەو کارەی کە ئەرکمە و دەبێت بە شوێنێکی بگەیەنم، دوور دەکەومەوە و دادەبڕێم و...
ئەوەتانێ چوار یەک و پێنج یەکی ئەو کارانەی کردوومه، کاتم نەبووە وەشوێنی کەوم و بە ئاکامێکی بگەیەنم و بە سەر دەستمەوە ماونەتەوه، دیسانیش هەمان (حەدیسی نەفس) و نۆستالۆژی مرۆڤی سەردەم و هەزاران قسە و باس و ئێش و بڕک و ئازاری دووپات و چەند پات...
دەبا لێگەڕێین...
مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی بووم لە شاری بۆکان. ساڵی 2004 خانەنشین و بازنشست بووم. دوورەپەرێز لە گەڕەکی فەرهەنگیانی قەدیمی شاری بۆکان و لە بەندەنی ناڵەشکێنە دەژیم. سەر ناڵەشکێنە زۆر دەچم، زیاتر چیرۆک و رۆمان و تیۆر و رەخنەی چیرۆک و رۆمان و نووسراوەی سەبارەت بە ئەدەبی چیرۆکی دەخوێنمەوه. پێموابێ تا رۆژی مردن و لە پاش ئەم ژیانەش، بێتوو جارێکی دیکەش بێمەوە نێو ژیان و جیهان، هەر ئەم رێگە و رێبازە هەڵدەبژێرمەوە و هەر سەرقاڵی خوێندنەوە و نووسینی چیرۆک و رۆمان دەبم....
ئەم وتارە لە ژمارە 49ی گۆڤاری گەلاوێژی نوێدا کە فایل و دۆسییەیەکی 97 لاپەڕەی بۆ نووسەری ئەم کتاوە لێدابوو، لە چاپ دراوە. وێڕای سپاسی زۆرم بۆ دەستەی نووسەرانی گۆڤاری گەلاوێژی نوێ، بەتایبەت بەڕێز مامۆستا عەبدوڵڵا تاهیر بەرزەنجی و بەڕێز مامۆستا فەرەیدوون پێنجوێنی.



🗄 سەرچاوەکان
[1]🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردیپێدیا لەلایەن (محەمەدئەمین شاسەنەم) سەبارەت بە (حوسێن شێربەگی) لە: 4-6-2011 4:23:11
[2]🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردیپێدیا لەلایەن (محەمەدئەمین شاسەنەم) سەبارەت بە (حوسێن شێربەگی) لە: 9-6-2011 18:13:38

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👫 کەسایەتییەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس🔄 وەرگێڕ
👫 جۆری کەس✍ چیرۆکنووس
⚤ رەگەزی کەس👨 پیاوان
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ بۆکان
👥 نەتەوە☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 4 2011 9:47AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Sep 2 2012 12:13PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 12,310 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.128 KB Jun 4 2011 9:47AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

حوسێن شێربەگی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️3 سەعات و 22 دەقیقەی بەرەبەیان
2.👁️ئاوێنەی جادوو
3.👁️چریکەی چیرۆکی فارسی
4.👁️چیرۆکی نوێ، ئینسانی رێبازی نوێ
5.👁️دۆنادۆن
6.👁️مشکەکانی رۆح
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست221,369%61.64
هەورامی61,567%17.14
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,413%15.71
عربي9,612%2.67
کرمانجی - کوردیی باکوور4,695%1.30
English1,713%0.47
فارسی1,195%0.33
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.32
Türkçe479%0.13
Nederlands186%0.05
Française186%0.05
Deutsch153%0.04
Pусский59%0.01
Svenska40%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە226,307%63.02
👫 کەسایەتییەکان24,806%6.90
📕 پەڕتووکخانە21,622%6.02
🏰 شوێنەکان18,755%5.22
✌️ شەهیدان18,448%5.13
💬 پەند و ئیدیۆم11,055%3.07
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,130%2.82
🚼 ناوی کوردی4,852%1.35
📷 وێنە و پێناس4,844%1.34
📝 بەڵگەنامەکان4,843%1.34
📊 ئامار و راپرسی4,684%1.30
📖 کورتەباس2,218%0.61
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,512%0.42
🔣 هەمەجۆرە1,146%0.31
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)943%0.26
😊 گاڵتەوگەپ730%0.20
🎵 کارە هونەرییەکان547%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە463%0.12
💚 ئەنفالکراوان422%0.11
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە195%0.05
🌏 نەخشەکان173%0.04
📼 ڤیدیۆ148%0.04
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🌳 ژینگەی کوردستان56%0.01
🎥 ئالبومەکان34%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان29%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان18%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
💕 هۆنراوە1%0.00
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا...
📩👫 هاوکارانی کوردیپێدیا📷 بابەت%
📩زریان سەرچناری194,770%54.24
📩هاوڕێ باخەوان111,580%31.07
📩مانو بەرزنجی20,908%5.82
📩سەریاس ئەحمەد13,444%3.74
📩جوان عومەر ئەحمەد4,889%1.36
📩نالیا ئیبراهیم1,819%0.50
📩ئاراس ئیلنجاغی1,300%0.36

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574