قاچ، قارچ، قاچک، کوارگ، کارگ، کافیرک، کەفارگ، ڕووەکێکە لە بنەماڵەی Agaricaceae، قارچک لە سەرەوە چەترییە و لە لە ژێریشەوە پەڕەپەڕەیە و لاسکێکی نێوبێشی کورتی هەیە، قارچک لەو ڕووەکانەیە کە گوڵ و کلوروفیل Chlorophylleیان نییە. گوەپسک یان کارکە گولانە جۆرێ قارچکە بە کەڵکی خواردن نایە. قارچکە مارانەش هەر بۆ خواردن نابێ، بەڵام قارچکە کەما کە زوتر لە کوێستانان و لە بن گیای کەمادا ئەڕوێ یەکێکە لە باشترین جۆری قارچک و بۆ دەرمانیش دەشێ. قارچکە مێرگانە و قارچکەلۆ دوو جۆری دیکەی قارچکن. بە فەرانسەیش Champignon comestibelی ئێدەڵێن. لە ف.م. و م.گ. کەڵک وەرگیراوە. سەیری کارگ بکە.
دیارە قارچک چەند جۆری هەیە، بەڵام دووانیان لە کۆنەوە ناسراو، ڕەسەن و باون کە ئەمانەن:[1]
1- Agaricus campestris L
2- Agaricus osteratus (Jacuq) Fries
Not: Kurdipedia tüm lehçelerden "tüm" Kürtçe kelime ve deyimleri toplamak istiyor. Lütfen Kurdipedia'ya yardım edin...
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 10,985 defa görüntülendi