هەوەڵجار پەتاتە لە کوێوە هاتووە؟
کە باسی پەتاتە دەکرێ مرۆڤ یەکسەر بیری دەچێتە سەر وڵاتی"ئیرلاند". هۆیەکەشی ئەوەیە کە پەتاتە لە مێژووی وڵاتی ئیرلاندا ڕۆڵێکی کارگەری هەبوو، زیاتر لە سەد ساڵ لەمەوبەر خەڵکی ئیرلاند بەتەواوەتی پتیان بە پەتاتە بەستبوو و بە هێزێک سەرکەوتووی خۆیانیان دادەنا، دوای ساڵی 1846 نەخۆشی لە پەتاتەکەیانی دا و بەتەواوەتی داهاتی ئەو ساڵەیانی لە نێو برد و زیاتر لە 600 کەس لە خەڵکی ئیرلاند لە برسان مردن! سەرەڕای ئەمەش پەتاتەی ناسراو بە ناوی ئیرلاندەوە ناسراوە.
پەتاتە بەرهەمی خەڵکی "اکوادور" و "پرۆ"ە، تەنانەت ئەمرۆش پەتاتە بە شێوەی خۆرست لەو وڵاتانەدا دەڕوێ. کاتێک ئیسپانولیەکان هاتووچۆی "پرۆ"یان کرد، پەتاتەیان دیو و لە سەرەتای سەدەی شانزدەهەمدا پەتاتەیان لەگەڵ خۆیان بردەوە بۆ ئیسپانیا و لە نێو خەڵکی ئێوێدا بڵاویان کردەوە. هێندێکیش لەو باوەڕەدان کەهەوەڵجار ئیسپانولیایەکان پەتاتەیان بردووەتە باکووری ئامریکاش. بەڵام بەڵگە بەدەستەوەیە کە هەوەڵجار لە ساڵی 1719 دا لە ئیرلەندەوە گەیشتووەتە ئامریکا.
پەتاتەش هەر وەک تەماتە و تووتن، سەر بە بنەماڵەی "ڕەزڵەکان"ە، سەلکی پەتاتە کە لە ژێر عەرزەکەوەیە لە ڕاستیدا ئەمە چەکەرەی نەپشکووتی ڕووەکی پەتاتەن، پەتاتەی ئەمڕۆش لە گەڵ باپیرانی ئامریکایی خۆی زۆر جیاوازی هەیە و ئەم جیاوازیەش دەگەرێتەوە بۆ شێوەی چاند و بارهێنانی.
ئەو کەسانەی کە پەتاتە دەچێنن، بەردەوان تێدەکۆشن، پرتاتەیەکی تایبەتی بدۆزنەوە، کە بتوانێ لە هەموو شوێنێکدا بەرهەم بهێندرێ و لە برامبەر نەخۆشیی ڕووەکەکانەوە خۆی ڕاگرێ. هەروەها سەلکەکەی بێ کەم کۆڕی و تەرزەکەشی (گیاکەی) بۆنخۆش و جوان و بەتام و ڕەنگ جوان بێ. لە بەر ئەم هۆیەشە کە جوتێرەکان تۆوی ڕووەکێک دیاری دەکەن کە ئەم باشیانەی هەبێ. هەروەک دەزانین پەتاتە لە تۆو ناچێندرێ بەڵکوو لە ڕووەکێک کە چەکەرە دەکەن بەدەست دێ، ئەم چەکەرانەش ڕووەکێکی نوێ پێک دێنن کە گوڵەکانی چەرموو یان ئەغەوانین. باڵای پەتاتە دەگاتە یەک میتر. کاتێکیش گەڵای پەتاتە سیس بوو، نیشانەی ئەوەیە کە کاتی کۆکردنەوەی سەلکەکانیەتی. پەتاتە زۆرتر بۆ خۆاردن دەچێندرێ، بەڵام بەرهەمی تریی وەک گەردی پەتاتە (نشاستە) هەیە و بۆ درست کردنی مەشرووباتی ئەلکولیش بەکاری دەبەن.
وەرگێڕان لە فرهنگ بمن بگو چرا بەرگی 6 ل. 222 و 223.