خوورمالوو، دارێکی چوار تا پێنج میترە لە تیرەی Ebenaceae کە تیرەیەکی نزیک بە تیرەی زەیتوونیی یەکان Oleacees، میوەکەی لە تەماتە دەچێ، بەڵام ڕەنگی زەرد و لە کاتی پێگەیشتندا سوورێکی تۆخە، پێستێکی سووری هەیە، پێش پێگەیشتن تامی مزرە کە پێگەیشت تامی شیرین دەبێ، ئاخرو ئۆخری پاییز پێدەگا، دارەکەشی وەک داری سێوە و گەڵاکانی پان و ڕەنگێکی سەوزی جوانیان هەیە. بە فەرانسەیی Plaqueminier kaki و Persimonia kaki و Coing de chine و بە ئینگیلسی Persimmin tree و Japanese persimmon ی پێ ئەڵێن. ف.م. و م.گ.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 5,390 بار مشاهده شده است