🏠 دەستپێک
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 کۆمەڵەی ئیخوان ئەلسەفا؛ فەلسەفە، مێژوو، ئەدەب
ئەبوبەکر شوان[1]
هەولێر - 2010
📕 کۆمەڵەی ئیخوان ئەلسەفا؛ فەلسەفە، مێژوو، ئەدەب
📕 پۆلیسی تەکنیکار
نووسین: د.مارسیل لوکلیر
وەرگێڕانی: غفران سەلیم سام
📕 پۆلیسی تەکنیکار
📕 تەق تەق چیرۆک و سەرهەڵدان
نووسین: مەلا ئەبوبەکر تەقتەقی
پیاچوونەوە: شاخەوان عەلی مامۆکی
📕 تەق تەق چیرۆک و سەرهەڵدان
👫 عەبدوڵڵا فەلاحی - عەبەی فەلاحی
ساڵی 1953 لە شاری سەقز لەدایکبووە.
لە زانکۆی تاران ئەندازیاریی خوێندووە. زیندانی سیاسی و چالاکێکی سیاسی و رۆشنبیریی دیار بووە لە سەقز و لەناو ریزەکانی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان. ژمارەیەکی زۆر نووسین
👫 عەبدوڵڵا فەلاحی - عەبەی فەلاحی
📝 هاوڕێی تێکۆشەر کاک عەبەی فەلاحی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان
ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە لە رێکەوتی 16/2/2021ی زایینی هاوڕێ عەبدوڵڵای فەللاحی ناسراو بە کاک عەبە (کاردۆخ)، یەکێک لە
📝 هاوڕێی تێکۆشەر کاک عەبەی فەلاحی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
👫 مەلا تەلحەت
ژیاننامەی خوا لێخۆشبوو مامۆستا مەلا تەلحەت، خوا لیخۆشبوو مەلا جبار مەنتک نووسیویەتی لە رۆژنامەی پەیام ژمارە 40 رۆژی یەکشەم ریککەوتی 20-05-2007 بلاو کراوەتەوە.
ئەم زانا بەرزو خەباتگێرِە کە ناوی مەلا ت
👫 مەلا تەلحەت
📕 گەڕان بە دوای باپیرەمدا
نووسینی: ئارتۆ پائاسیلننا
وەرگێڕانی: ئەمیر قازی [1]
📕 گەڕان بە دوای باپیرەمدا
📖 رۆژنامەی رۆژا وڵات
یوسف ئەحمەد مەنتک
2012
📖 رۆژنامەی رۆژا وڵات
📕 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری: بیبلیۆگرافیا و لێکۆڵینەوە - سلێمانی- کوردستان- 1991
یوسف ئەحمەد مەنتک[1]
ئەلمانیا - 2021
📕 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری: بیبلیۆگرافیا و لێکۆڵینەوە - سلێمانی- کوردستان- 1991
📜 بە تەنها جێم مەهێڵن
بە تەنیا جێ مەهێڵن ئەم شەو زریان دەمچێنێ
تەم و مژ دام دەپۆشێ مانگە شەو دەم ڕفێنێ
کێ دەیزانی مەلی نە ئاوا دەتان تارێنن
باڵی هەزارتان دەبرن شارێکتان دەخنکێنن
کێ دەیزانی بەهاریش شەختەو زریان دەهێنێ
📜 بە تەنها جێم مەهێڵن
📕 چرای رێگای خۆت بە
ناوی کتێب :- چرای رێگای خۆتبە
نووسەر :- ئۆشۆ
وەرگێران لە فارسیەوە :- عەدنان موحەممەد سەعید

ناوەرۆک و کورتەی کتێب...
تەنها شتێک کە پێویست و سەرەکییە بە ئاگا بوونە، بەڵام خەڵکی لەنێو شتە بێ سوودەک
📕 چرای رێگای خۆت بە
📖 کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی و شانۆگەری کێچ
کارێکی ئاشکرایە، کە کتێبی بیبلۆگرافیای یۆبیلی زێڕینی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد، 1969 – 2019، کە بۆ شانۆی کوردی ئامادە کراوە، دەبێ بەرلەهەمووشتێک نووسەرەکەی بیر لەوە بکاتەوە، کە ئەم کارەی لە داهاتو
📖 کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی و شانۆگەری کێچ
📷 کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز
کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز، مانگی یانزەی ساڵی 1981، لە ڤیەننا.
📷 کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز
📕 کوردستان و سیاسەتی سۆڤێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 کوردستان و سیاسەتی سۆڤێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
📕 هەڵەکانی الحصري
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 هەڵەکانی الحصري
📕 حەلاج، ئیبن ڕوشد، حافزی شیرازی
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 حەلاج، ئیبن ڕوشد، حافزی شیرازی
📕 دوو هەنگاو تا پێکەنین
دوو هەنگاو تا پێکەنین
کۆکردنەوەو وەرگیران و نوسینی
حەسەن ئادینا زادە - زەهرا حسێنیان - سلماز بهگام - بریار بەکر
246 چیرۆکی زۆر کورت و کەمێک باڵا
کۆمەڵە چیرۆکیک دەربارەی عەشق و خەم و ئەزمون و زە
📕 دوو هەنگاو تا پێکەنین
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
کامەران مەنتک
2021
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
💬 دایتیە بەرداسی
دایتیە بەرداسی
پاڵە و سەپان بە(داس)ی دروێنەی گەنم و جۆیان کردووە، تەبارەیەکی گەورە و فراوانی دەغڵ و دانیان خستۆتە بەرداس و بە سوارە سوارە تەبارەیان دروێنە کردووە و گیشە و گەڵاوێژ و خەرمانیان لێ پێکهێ
💬 دایتیە بەرداسی
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
وتراویشە(لەبەینی دوونانی گەرمدا بێت) لایەنی ڕاستەقینەی ئه و ئیدیۆمە ئەوەیە نانی گەرمی تازە داگیراو لە سێر گەرمە، ئینجا ئەگەر دوو نانی گەرم بخەیتە سەر یەک و لە نێوانیاندا ش
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ مێرووی وورد و بچوکە، زیندەوەرێکی مشەخۆرە و خوێن مژە لە نێو پرچ و قژ و سەری مرۆڤ دەژی، ئەسپێیەکی پێگەیشتوو، هێندەی قەبارەی تۆوی(کونجی) دەبێت، کۆریش واتە کەسێکی کوێ
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
ئیش گەیشتە نێر گاینێ
نێر لە خۆڕسکەوە بۆ گاینێ نە خولقێنراوە، ئەوە زانراوە کە مێینە بۆ ئه و کارەی تایبەتە و چ عەیبێکی نییە، بە ڕێ وشوێنی ئادابی و سوننەتی خۆی بۆ ئه و کارەی مەیسەر کراوە، نێر گایین نابا
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
💬 مووی ناپسێنێ
مووی ناپسێنێ
هێمن موکریانی شاعیری گەورەی کورد، لە(تاریک ڕوون)دا دەفەرموێت:
ئەمن دەمگوت لە دونیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەردانەوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
کەسێ
💬 مووی ناپسێنێ
✌️ شەهیدان
ئیبراهیم محەمەد ئیبراهیم - ...
✌️ شەهیدان
عوسمان مەحمود محەمەد
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
05-03-1991
📕 پەڕتووکخانە
لێکۆڵینەوەیەک لەسەر راپەڕین...
✌️ شەهیدان
بەختیار عومەر حەسەن (هورێوە...
✌️ شێخ سەعیدی پیران | پۆل: شەهیدان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
4 دەنگ 4 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

شێخ سەعیدی پیران
ساڵی 1865 ی زاینی لەناوچەی (پاڵوو) لەدایک بووە یەکێکە لە شێخە بەرزەکانی نەقشەبەندی لە پاش مردنی باپیرەی (شیخ عەلی) باوکی ناوچەی پاڵووی) بەجێ هێشتووە و رووی کردۆتە شاری (خنیس) شێخ سەعید خوێندنی دینی لەو شارە تەواو کردوە، پایە و ریزی کۆمەڵایەتی شێخ و زیرەکی و لێهاتوویی و دەوڵەمەندی بۆتە هوی سەرەکی بۆ ئەوەی کۆمەڵە پەیوەندییەکی راستەو خۆ و پتەو بە شێخ سەعیدەوە بکات لە کوتایی هاوینی1923 (یوسف زیبا) کەسەرۆکێکی بزوتنەوەی کورد و نائیبی کۆنی شاری (بەتلیس) بووە لە پەڕڵەمانی تورکیادا، چۆتە شاری (خنیس) بۆ خزمەت و دیدەنی شێخ سەعید، لەپاش گۆرینەوەی بیروڕاو رونکردنەوەی دید و بۆچوونیان رێکەوتوون لەسەر ئەوەی بڕیاری هەڵگیرسانی شۆرشێکی نوێ بدەن...!! لەزستانی ساڵی 1923تا ساڵی 1924 سەرۆک هوزەکان و ئەندامە چالاکەکانی کۆمەڵەی سەرخۆبوون کۆبونەوەی فراوانیان لە ناوچەی (پاڵوو) بەست کەتیایدا باس لەفراوان کردن و خۆساز دان بوو بۆ چالاکی کردن لە پێناو بزوتنەوەی نهینی و خۆ ئامادەکردن بۆ راپەڕینی نۆی بۆ سەربەخۆی کوردستان
ئەم کارو بڕیارەش تا رادەیەکی بەر فراوان بە یارمەتی (شێخ مەحمودی حەفید) و (سمکۆ)ی شکاک بوو، هەروەها بڕیار درا یاداشتێک دەربارەی پشتگیری نەتەوەی کورد بۆ کۆمەڵەی نەتەوەکان (عێبە اڵامم) بنێرن (سەرهەنگ خالید جەبری) و (یوسف زیبا) چالاکترین ئەندامانی کۆمەڵەی سەرخۆبون بوون کە هەموو بڕیارە گرنگەکانی کۆمەڵەیان دە گەیاندە دوورترین ناوچەکانی کوردستان و ئامادەییەکی هەمیشەییان لە نێوان سەرۆک هوزەکاندا پەیدا کردبوو، هەروەها پەیوەندییان لەگەڵ پارتی جەمهوری پێشکەوتووی تورکیا پەیدا کردبوو کە لە تشرینی دووەمی ساڵی 1925 دامەزرابوو، بەڵام بەهۆی خیانەتکاری سەرۆکەکانی هۆزی (خورمیک) کەدەنگ و باس و خوئامادەکردنی گەیاندە یاساوڵانی رژیمی تورکیا، بەبڕیاری مستەفا کەمال ئەتاتورک (یوسف زیبا و خالید جەبری) بەگ گیران و رەوانەی زیندانی بەتلیس کران، لەپاش گرتنی ئەم دوو سەرکردەیە کۆمەڵە وەک پیویستیەکی گرنگ بە پەلە بریاری دا کە (شیخ سەعید) ی پیران هەڵبژردریت و بکرێت بە سەرۆکی کۆمەڵە ی سەرخۆبوون. (شیخ سەعید) لە پاش هەڵبژاردنی بە سەروکی کۆمەڵە بڕیاری هەڵگیرسانی مەشخەڵی بزوتنەوەی چەکدارانەی دا، بەڵام زیاتر دەیویست بڕیارەکە مۆرکی کوردستانی گەورەی پێوە دیاربێت لەبەر ئەوە (عەلی رەزای) کوڕی ناردە شارەکانی دیاربەکر و حەڵەب بۆ زانینی بیرو بۆچوونی سەرۆکەکانی کوردی سوریا و عیراق و ئیران بۆ زیاتر رێک کەوتن لەسەر کاتی گشتی راپەڕینەکە، لە پاش کوبونەوەیەکی گەورە لە شاری حەڵەب، هەمووان گەیشتنە ئەو باوەڕەی کە مافی نەتەوایەتی گەلی کورد بەبێ شورشێکی چەکدارانە مەحاڵە مسۆگەر بکرێت....!! پاشان، روژی 21 ئازاری ساڵی 1925 دانرا بەیەکەم روژی هەڵگیرسانی مەشخەڵی شۆرش و راپەڕین، لە نیوەی دوەمی مانگی یەکەمی ساڵی 1925 دا شێخ سەعید گەشتێکی بەزۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا کرد، گەرمی هەستی کوردانەی خەڵکی کورد کارێکی وای لێکەوتەوە کە شێخ سەعید شۆڕشی چەکدارانە دەست پێبکات لە دژی داگیرکەرانی ترک، دەچووە هەر ناوچەو گوندێک وشارو شاروچکەیەک بەکومەڵ لایەنگرو دوست روویان تێ دەکرد تا دەهات خەڵکی چەکداری راپەڕینەکە روو لە زیاد بوون دەچوو، بەتایبەتی لەشاری (گەنچ) و ناوچەی (لیچە، خانی، پیران)، لە پێنچی شوباتی 1925 شیخ سەعید (خانی) ی بەجێ هیشت لەگەڵ سەد سوارەی ئازا بەرەو گوندی (پیران) بەڕی کەوتن بۆ ماڵی (عەبدول رەحیمی) برای..لەهەمان شەودا مەفرەزەیەکی سوپای تورک بەسەرۆکایەتی هەردوو ئەفسەر (حوسنی ئەفەندی و موستەفا عالیم) کە هاتبوون بۆ گرتنی چەند کەسێک لە گوندنشینەکان، دوواجار شێخ سەعید رازی نەبوو کەکەس بگیرێ،ئەمە بوە هوی ئەوەی کەهەردوولا سەنگەر لەیەک بگرن، لەپاش شەڕوتەقە کردن چەندەها کەس لە مەفرەزەی دوژمن کوژران و ئەوانی تریش بە ئەسیری گیران، ئەم روداوە لەپڕە بووە هوی رێگرێکی سەرەکی ناوەخت لە کامل نەبوونی خۆ ئامادە کردنی راپەڕینەکەی شێخ سەعید، کاتێک (شێخ تایەر) ی برای (شێخ سەعید) ئەم هەواڵەی بیست، بێ وەستان و چاوەڕوانی لە 10 ی شوباتی هەمان ساڵدا کونتڕوڵی شاروچکەی (لیچە) ی کرد و دەستی بەسەر گشت پارە و نووسین و نامە و تەلگرافی نهێنی رژێم دا گرت، لەڕوژی 11 ی شوباتدا، لەگەڵ دوو سەد هەزار سوارە چوونە خزمەت شێخ، ئەم روودا و هۆکارانە بونە هۆی سست بوونی هەندێ کاری شۆرشەکە رێگەیان لەدوا خستنی شۆرشەکە گرت بۆیە (شێخ سەعید) بەناچاری پێش وەخت بڕیاری دەستپێکردنی راپەڕینەکەی دا، بەپێی ئامارێکی ئەو کاتە، ژمارەی پێشمەرگە کوردەکان تەنیا لە چوار ولایەدا نزیکەی شەش سەد هەزار کەس بوون بەرامبەر ژمارەی هێزی تورکەکان کە لە سەد هەزار کەمتر بوون جگە لەوەی لەم ناوچانەدا نەتەوەی چەرکەس و عەرەب و ئەرمەنیشی تێدابوو،ئەم کەمینە نەتەوانەش زۆر چەوساوە و زوڵم لێکراوی ژێر دەسەڵاتی تورک بوون بۆیە زۆربەیان لە شۆرشەکەدا بەشدار بوون و هاوکاری و پشتیوانیان نیشان دا و (شێخ سەعید) سەروکایەتی سوارە پێشمەرگەکانی حاجی حەسەن و عەمەری خارۆ هۆزی (مەستان و بۆتان) ی باشوری چیای (کوچەرانی) دەکرد هێزی (ساڵح بەگی خانی) هێزەکانی (شێخ شەمسەدین) یش هاتنە ناوچەی (مادن)و (شێخ ئەیوب) یش لەگەڵ هەزاران سوارەی پێشمەرگە چوونە ناو ریزەکانی (شێخ عەبدول رەحیمی) برای (شێخ سەعید) بەرەو رزگارکردنی شاری (دیار بەکر) رۆیشتن، (شیخ سەعید) لەسەرەتاوە هەستی کرد کە هێزەکانی لە توانایان نیە شاری (دیار بەکر) رزگار بکەن بۆیە بیری لە ریگای تر کردەوە.. بۆ ئەمەش کەوتبووە گفتوگۆ کردن لە گەڵ حکومەتی تورک تا بواریکی لەبار بۆ راپەڕینی کوردەکانی ناو شارەکە بڕەخسێنێ، هەر چەندە بوار و رێگا نەبوو بۆ گەیاندنی هیچ جۆرە چەکێک بۆ خەڵکانی ناو شارەکە، گەمارۆدانی شارەکەش زۆری کێشا، سوپای دوژمنیش لەناو شارەکەدا رازی نەبوون کە دەستبەرداری بەرەنگاری و خۆڕاگرتن ببن، لە سەرەتای مانگی ئازارەوە پێشمەرگە هێرشی بە جورەها چەک دەست پێکرد بەڵام خۆڕاگری سوپای تورک زۆری خایاند، لە دەرگای ماردینی شارەوە کەرتێکی پێشمەرگە و خەڵکی شار یەکتریان گرتەوەو کەوتنە پەلامار بۆ سەر سوپای دوژمن، تورکەکان سەنگەری پتەویان لی دابوو، لە هەمان کاتدا خاوەنی سەدان چەکی نوێ بوون و توانای سەرکەوتنیان زیاتر بوو، لە پاش شەرێکی قورس و کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە هەردوولا، کەرتی هێرش بەری پێشمەرگە و خەلک ملیان دایە بەر پاشە کشەکردن و گەڕانەوە دواوە لە پاش دوو سێ هێرش پێشمەرگەکان کە تێدا سەرنەکەوتن، بە تەواوی بڕیاری وازهێنان لە گەماروی شارەکە و پاشەکشەی هێزەکانی پێشمەرگە لە لایەن (شێخ سەعید) وە درا..!! ریزەکانی شورش رۆژ لە دوای رۆژ بەرە و شپرزەیی و پەرش و بڵاوی دەچوو، بە تایبەتی کاتێک سوپای دوژمن لە باکورو باشورەوە بە هێزی زۆر هێرشیان هیناو گەماروکەیان پێچەوانە کردەوە لە شکری (جەندرمە) ش بۆ هێرش بردنە سەر دوا هێزی پێشمەرگە و سەرکوتکردنی بزوتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەی کورد لە چەندەها لاوە هێرشی دڕندانەیان برد و کوشتارو قەتڵ عامیکی بێ رەوایان لەخەڵکی بێ گوناهو رەش و رووتی کورد کرد،،، لە کوتایی مانگی نیسان بە هۆی خیانەت و جاشێتی سەرۆک هۆزی (جبرانان) و دەرەبەگی تاوانبار (قاسم بەگی جبران) (شێخ سەعید،شێخ عەبدوڵڵا،عەلی غالب، رە شید ئاغا) و بیست و شەش شۆرشگێڕی تر لەسەر پردی چەمی (مۆراچ) لە ناوچەی گەنج بەدیل گرت دای بەدەستەوه..!! لەدوای دادگایکردنی شێخ سەعید و هاورێکانی لە کۆتایی مانگی ئایارەوە کە دەستی پێکرد و ماوەی یەک مانگی خایاند، جگە لە شێخ سەعید، چل و حەوت تێکۆشەری کورد بڕیاری لە سێدارە دانی دەرکرا و لە شاری (دیار بەکر) بە گیانێکی شۆڕشگێڕانە و بووێرانەوە لە سێدارە دران گیانی پاکی خۆیان کردە قوربانی رێگەی خاک و نیشتمان، شێخ سەعید بۆ دووا جار لەژێر پەتی سێدارەدا فەرمووی بەهیچ شیوەیەک پەشیمانی ئەو تیکوشانە نیم.. لە پیناوی نیشتمان و گەلەکەم گیانم بەخت ئەکەم. ئەوەندەمان بەسە کە نەوەکانی دوا رۆژمان لە بەرامبەر دوژمنانیاندا شەرمەزارو خەجاڵەت نین و.. شانازی بەمێژووی خویانەوە ئەکەن...ئاواتە خوازم لەسێدارەدانم هاندەرێک بێت بۆ بەهێز بوون و سوربونی نەوەکانی دووا رۆژی گەلەکەم لە پێناوی سەر بەخۆیی کوردستان.. بێگومانم رۆژیک دێت لەم شوێنەدا و لەهەموو کوردستان دا ئاڵای سەربەخۆیی کوردستان هەڵکریت.


🗄 سەرچاوەکان
[2] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | http://qadirzada.com
📚 فایلی پەیوەندیدار: 7
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️راپەرینی شێخ سەعیدی پیران (کوردستان 1880-1925)
2.👁️شۆرشی شێخ سەعیدی پیران لە روانگەی بنەماکەیانەوە
3.👁️شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران و سۆڤێت
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️30-06-1925
📷 وێنە و پێناس
1.👁️شیخ سەعیدی پیران بە دیلکراوی
2.👁️شێخ سەعیدی پیران لە زینداندا
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عەزیزە شێخ سەعید پیران
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: ✌️ شەهیدان
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس: ✌️ لەسێدارەدراو
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی سەروو
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 19 2011 2:13PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 27 2017 1:07PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 27,960 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.153 KB May 19 2011 2:13PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  📖 کۆمەڵەی ئیخوان ئەلسەفا...
  📖 ملوانکە شیعری مۆبایل
  📖 مەملەکەتی ژن
  📖 پۆلیسی تەکنیکار
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 04-03-2021
  🗓️ 03-03-2021
  🗓️ 02-03-2021
  🗓️ 01-03-2021
  🗓️ 28-02-2021
  🗓️ 27-02-2021
  🗓️ 26-02-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
ئیبراهیم محەمەد ئیبراهیم - حاجی ئیبراهیم
لە ساڵی 1949 لە گوندی گوڵان لەدایک بووە، لە ساڵی 1977 بۆتە پێشمەرگە، لە سەرەتاکانی شۆرِشەوە لەگەڵ شەهید عەلی نەبی دا بووە، لە رۆژی 05-03-1991 لە ئیستخبارات شەهید بووە.
ئیبراهیم محەمەد ئیبراهیم - حاجی ئیبراهیم
عوسمان مەحمود محەمەد
لە ساڵی 1968 لە رانیە لەدایک بووەو لەکاتی دەستپێکردنی راپەڕیندا ئەویش قارەمانانە بەشداری کردووە، لە 05-03-1991 لە ئیستخبارات شەهید بووە.
عوسمان مەحمود محەمەد
05-03-1991
باشووری کوردستان
- پاش راپەڕینەکەی ئێڕاق، جەماوەری ئۆردوگای حاجیاوا و شاری رانیە هێرشیان کردە سەر دام و دەزگاکانی د.ق و شارەکەیان رزگارکرد، بەو شێوەیە رانیە بووە خاڵی گەشە و بڵاوبوونەوەی راپەڕینەکەی بەهاری 1991ی باشووری کوردستان، تاوەکو زۆربەی ئۆردوگا زۆرەملێکان و شار و شارۆچکەکانی تری گرتەوە.[1][2]
05-03-1991
لێکۆڵینەوەیەک لەسەر راپەڕینەکەی بەهاری 1991ی باشووری کوردستان
هاوڕێ قادر رەسوڵ - هاوڕێ باخەوان
چاپی یەکەم - هۆڵندا - 1994.
ئەم نامیلکەیە ساڵی 1994 بە تایپڕایتەر و فۆتۆکۆپی لەلایەن نووسەرەوە راکێشراوە.
ناوەڕۆکی ئەم نامیلکەیە وەک سەمینار لە ساڵی 1991 لە رواندز و ساڵی 1993 لە شاری ئامستەردام پێشکەشکراوە.

رووناکبیرانی کورد، ڕەخنەی ئەوە لە باوو باپیرانیان دەگرن کە بۆچی کورد تا ئێستا مێژوویەکی نووسراوەی تەواو و گشتگیری نییە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین کێشەی مێژوویی سەبارەت بە کورد و کوردایەتی لەم سەدەی بیستەمەدا هەست پێ دەکەین و هاوکاتیش لەگەڵ ژیان و تەمەنی نا
لێکۆڵینەوەیەک لەسەر راپەڕینەکەی بەهاری 1991ی باشووری کوردستان
بەختیار عومەر حەسەن (هورێوەیی) یەکەم شەهیدی راپەرینەکەی ساڵی 1991
لەساڵی 1974 لە پشدەر لە دایکبووە.
لە لە 04-03-1991 لەقەزای خەبات (بەختیار عومەر حەسەن)وەک یەکەم هاوڵاتی لەکاتی دەستپێکردنی راپەڕین بەدەستی سەربازەکانی ئەوکاتی بەعس شەهید کرا.[2]
هەروەها ئەندامێکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان داوا لەسەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات کە شەهیدبوونی بەختیار هوڕێوەیی بەفەرمی بکرێتە یەکەم شەهیدی راپەڕین.[3]
بەختیار عومەر حەسەن (هورێوەیی) یەکەم شەهیدی راپەرینەکەی ساڵی 1991

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,655 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574