ئاوایی کاشتەر یەکێک لە ئاواییەکانی سەر جادەی کامیاران مەریوانە کە لە نێوان ئاواییەکانی "بزوەش" و "وێزیەر"دا هەڵکەوتووە. ئاواییەکە پاڵی داوە بە کێوی "کوچک چەرموو"ەوە کە لە ناوچەی بێڵەواردا بەناوبانگە و دیوی پشتەوەی کوچک چەرمووش دەبێ بە ناوچەی ژاوەرۆ. لەبەر ئەوە لەم ئاواییەدا مەرقەد و شەخسی "ئەسحابە کاشە" هەڵکەوتووە و زۆربەی بنەماڵە دانیشتووەکانی ئەم ئاواییە ڕۆحانین و خاوەنی تەکیە و خانەقا بوون لە زۆر کۆنەوە خەڵکی لێیان خوێندووە و دەیان کەسی ناودار لەم ئاواییە هەڵکەوتوون کە دەتوانین لە هەرناودارەکانیان "بابا مردخ ڕۆحانی"، "عەلائەدین سجادی" و شاعیری ناودار "حەریق"و... ناوبەرین.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,238 gånger