زەڕنە یان کێوی زەڕنە یەکێک لە شاخە بەرزەکانی ناوچەی بێڵەواری کامیارانە. لە نێوان کامیاران و مەریوان لە 20 کیلومیتری شاری کامیاران هەڵکەوتووە. ئاواییەکانی بناری ئەم کێوە، تەختی زەنگی، کەڵاتێ، لۆنەکانۆ و لۆنی گەورەن. لە ڕووکاری پشتیشەوە ئاواییەکانی پشتە، درەویان و سەرشێڵانە هەڵکەوتوون. ئەک کێوە هەتا بووە شوێنی کۆچ و کۆچباری ئەو خێڵ و عەشیرەتانەی ناوچە بووە، بەهار و هاوینان هاوینەهەواری زۆری لێ ئاوەدان دەکرێتەوە و باخ و باخاتی زۆری لە بناردایە. کانی و ئاوی زۆر خۆشی لێیە. بە ڕووکاری ئاوایی لۆنی گەورەدا سەیرانگای ئاوەدانی "رەیسان"ی لێیە کە بەردار میوەی جۆراوجۆر خەملیوە.
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 5,459 گل سئرکریائە(دێینە)