ریفراندۆم
ریفراندۆم بەیەکێک لە میکانیزمە یاسایی و سیاسییەکان ئەژمار دەکرێت و جۆرەکانی زۆرن،
بۆ نموونە ریفراندۆمی دەستووری لەسەر پرۆژەی دانانی دەستوور و پەسەندکردنی یاخود هەموارکردنی،
هەروەها ریفراندۆمی یاسایی بەمەبەستی بەشداری هاووڵاتییان لە دانان و دەرچوونی یاساکان،
بەڵام گرنگترین شێوازی ریفراندۆم، ریفراندۆمی سیاسییە، کە بریتییە لە رێگادانان بۆ وەرگرتنی ڕای گەل لە بڕیارێکی سیاسی تایبەت
وەک ریفراندۆمی چارەی خۆنووسین،
ریفراندۆمی دەستنیشان کردنی شێوازی فەرمانڕەوایی سیاسی،
ریفراندۆمی بەئەندامبوون لە رێکخراوێکی نێودەوڵەتی یاخود هەرێمی یاخود پەیماننامەیەکی نێودەوڵەتی،
ریفراندۆمی پەیوەست بە یاساییە داراییەکان.ئەمانەی سەرەوە ئاماژە پێکراو بەبنەما سەرەکی و بنەڕەتی یاسایی هەژمار دەکرێن لە مەسەلەی ریفراندۆم.
د.نەژدەت ئاکرەیی
[1] ⚠️ تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی رێزمانییان و خستنە رستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...