یەکێکە لەو ڕێکخراوە پیشەییانەی ڕۆڵێکی دیار و درەوشاوەی لەخزمەتکردنی کاروانی ئەدەبی و ڕوناکبیری کوردیدا هەبووە.
هەمیشە لەبەرەی گەل و نیشتماندا بووە و هەردەم داکۆکی لەمافە ڕەواکانی گەلی کوردستان کردووە.
پاش هەوڵ و هیمەتی دەستەی دامەزرێنەری ئەم ڕێکخراوە(د.
عیزەدین مستەفا ڕەسوڵعیزەدین مستەفا ڕەسوڵ، د.نەسرین فەخری، د.کاوس قەفتان، د.
ئیحسان فوئادئیحسان فوئاد، د.
مارف خەزنەدارمارف خەزنەدار،
جەمال بابانجەمال بابان،
خالید دلێرخالید دلێر،
محەمەدی مەلا کەریممحەمەدی مەلا کەریم،
حسێن عارفحسێن عارف،
کاکەمەم بۆتانیکاکەمەم بۆتانی،
نوری عەلی ئەمیننوری عەلی ئەمین)، لەرۆژی 10-02-1970 ڕێکخراوەکە مۆڵەتی ڕەسمی کارکردنی وەزارەتی ناوخۆی عیراق وەرگرت و هاتە مەیدانی کارو خزمەتی ئەدەبی و ڕۆشنبیرییەوە.ەگەرچی ئەم ڕێکخراوە ڕێکخراوێکی پیشەیی شار بوو، بەڵام ڕێکخراوێکی تێکۆشەرو بەهەڵوێست بووە و هەردەم لەگەڵ هێڵی شۆڕش و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستاندا بووە و لەوپێناوەشدا قوربانی زۆری داوە و چەندین قەڵەمی بەهەڵوێستی ئەو ڕێکخراوە تووشی گرتن و ڕاونان بوون و بەشێک لەو قەڵەمانە لەکۆڕی خەباتی شارو شاخدا گیانی خۆی بەئازادی کوردستان بەخشی.
رژێمی بەعس وەک ڕێکخراوێکی یاخی سەیری یەکێتیی نوسەرانی کوردی ئەکرد، هەبۆیەش لەساڵی 1980 هەڵیوەشاندەوە و کردی بەبەشێک لە ڕێکخراوی(ئەدیبان و نوسەرانی عیراق).
بەوەش ئەو یەکێتییە هەڵوەشایەوە، بەڵام نوسەرانی خاوەنی هەڵوێست هەر لەبەرەی گەل مانەوە و قەڵەکانیان لە خزمەتی شۆڕش و پێشمەرگە بوو، بەناوی نهێنی لەبڵاوکراوەکانی یەکێتیی نوسەرانی کوردستان لەشاخ بەرهەمەکانیان بڵاو ئەکردەوە.
لەدوای ڕاپەرینی ئازادی، جارێکی تر یەکێتی نوسەرانی کورد دامەزرایەوە و هاتەوە مەیدانی تێکۆشانی ئەدەبی و ڕوناکبیری و تائێستا بەردەوامە.
یەکێتیی نوسەرانی کورد لە مێژووی پڕ شکۆی 46 ساڵی تەمەنیدا خزمەتێکی زۆری کردووە و خاوەنی خەرمانێک دەستکەوتی ئەدەبی و ڕوناکبیرییە.