عەتا کەریم
ناو: عەتا کەریم محەمەد
ساڵی لە دایکبوون: 1/7/ 1975 –
سلێمانیسلێمانی
ئاستی خوێندن: دیپلۆمی باڵا لە کۆمەڵایەتی- دەرچووی پەیمانگەی مەڵبەندی مامۆستایانی سلێمانی.
ماوەی 22 ساڵە لە بواری راگەیاندن دا کاردەکات لە ساڵی 1997-ەوە لەبواری میدیا و رۆژنامەگەرییدا کاردەکات، سەرەتا لە رۆژنامەی کوردستانی نوێ-وە وەک نوسەر و رۆژنامەنوس دەستیپێکردووە، شارەزایی لە تەواوی ژانرەکانی رۆژنامەنوسیدا هەیە و بە پراکتیک کاری تێدا کردوون.
لە 2007-2011 لە رۆژنامەی ئاسۆ سکرتێری نوسین بووە.
لە تشرینی دووەمی 2011ەوە وەک (سەرپەرشتیاری تەحریر) لە کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان دەستبەکاربووە تا 2016.
لە 2016ەوە وەک جێگری سەرنووسەری سایتی pukmedia دەستبەکاربووە بەردەوامە.
لە ماوەی کارکردنیدا بەشداری چەندین خول و مەشق و راهێنانی لە بواری ماسمیدیا وسۆسیال میدیا و دیموکراسی و هەڵبژاردن و سەرکردایەتیکردن، کردووە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەتایبەت
بڕوانامەی زانکۆی بێرنی ئەڵمانی-زانکۆی سلێمانیم وەرگرتووە لە بواری مەڵتی میدیا بۆ بەشداری خولی سێ مانگی تیۆری و پراکتیکی-2017
ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان و ئەندامی فیدراسیۆنی رۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتییە.
ئەندامی کۆنگرەی سێهەمی سەندیکای رۆژنامەنوسانی
هەولێرهەولێر.
خاوەنی چەندین وتاری رەخنەیی و شیکار و بابەتی رۆژنامەنوسی بڵاوکراوەیە و بەتایبەت لە هەفتەنامەی ئاوێنە، هاوڵاتی، ئاسۆ، کوردستانی نوێ، ئاژانس، ژیان، لڤین، سلێمانی.
هەروەها لە زۆربەی پێگە ئەلیکترۆنیەکان، بابەت و وتارە رەخنەییەکانی بە بایەخەوە بڵاودەکرێنەوە.
خاوەنی 4-5 کتێبی ئامادەکراون بۆ بڵاوکردنەوە.
لە2017ەوە نووسەری گۆشەی ناوەراستی هەفتەیەلە کوردستانی نوێ کە هەموو سێشەممەیەک لە لاپەرەی سێهەم دا بڵاودەکرێتەوە.
لە ژمارە 16ی هەفتەنامەی ئاژانس-ەوە بە وتار هاوکارە و هەم لە کوردستانی نوێ و ئاژانس و ژیان و پێگە ئەلیکترۆنییەکانی دیکە-یش، وتارەکانی وەک هاوکاریی و خۆبەخش و بڵاودەکرێنەوە
شارەزایی لە کارکردنی میدیایی کەناڵی ئاسمانی، میدیای ئەلیکترۆنی، سوشیالمیدیا، ماڵتیمیدیا دا هەیە