شەهریار ساڵح موفتی
لە پایزی 1957 و لە ڕۆژی 10/1 ی هەمان ساڵ لە بنەماڵەیەکی ئایینی و کورد پەروەر دوای سێ کچ کوڕێکی قژ زەردی جوان لە دایک بوو بە ناوی شەهریار کە مژدەی قارەمانیەتی دا بەشاری کۆیە و کوردستان
شەهید شەهریار هەر لە ناو بێشکەوە بە لایلایەی کورد پەروەرانە و شۆڕشگێڕانەو و لاوانەوەی چەوسانەوەی گەل پەروەردە کرا کە بەدەنگە بەسۆزەکەی دایک گوێ بیستی ببوو کە هەردەم دەیووت کوڕە شیرینەکەم دە هەڵسە و گەلی چەوساوەی کورد چاوی لە دەست و بازووی تۆیە ڕزگاری بکەیت لە زوڵم و ئەستەم و تاریکی ئەم ژنە قارەمانە ئاوا ئەم قارەمانەی بەرهەم هێنا وەک هەموو جارێک کاک فارووقی علي مەولود ئەڵێ شەهید شەهریار لەم هەناوە بووە بۆیە وا قارەمان بوو
شەهید شەهریار هەر لە مناڵیەوە سیفەتی سەرکردایەتی پێوە دیار بووە کە چووەتە کۆڵان هەردەم ووتوویەتی کێ ئەبێتە لای من واتا کێ لە تیپەکەی ئەو دەبێ بۆ یاری قەت نەی ووتووە(من لای کێ بم) شەهید شەهریار لە کاتی مناڵی و هەرزەکاری کۆمەڵێک بەهرەی لێ بەدەر کەوت لە یاری شەش ڕەنگ لە ئاستێکی یەکجار بەرز دابوو کە هەرگیز یاری نە ئەدۆڕاند و بیرێکی تیژی بە پلان سەرکەوو توو بوو کە بەڕاستی جێگەی سەرنجی زۆر کەس بوو وە لە دامە و یاری وەرەق و دۆمینەوە تاوڵە کەس نەیدەتوانی شان لە شانی بدات و یاری زانێکی هەڵکەوتووی یاری بالە و تۆپی پێ بوو کە بەشداری دەیان قارەمانیەتی کردووە و یاری زانێکی هەرە بە توانای هونەرەکانی بەرگری بوو وە ئەوەی کە زۆریش لای هەڤاڵەکانی سەرنج ڕاکێش بوو مەلەوانێکی بێ هاوتا بوو
گەر لە تەمەنی مناڵی و لاویەتی دا شەڕی لەگەڵ هەر کەس و گروپێک کردبێ بە دڵنیاییەوە و بە شایەدی خەڵکی کۆیە زەبری توندی وەشاندووە کە ببووە هۆی ئەوەی ناوبانگی ئازایەتی بەدوا بکەوێت
وە هەر چی برادەر و پێشمەرگەی دێرین هەیە کە ئەیان ناسیی ئەیان زانی کە دەگ خۆشێکی بولبول ئاسا بووە وە هەموو جارێک کاک پێشرەوی عەریف ئیبراهیم ئەڵێت کاک شەهریار دەنگی جۆکەر بوو دەیتوانی دەنگی مامۆستایان خارە تایەر و أرەج و مەلا ئەسعەد و قادر کابان و عزیزی شاروخی و سەید عەلی ئەصغەر و پاشای مقاماتی کوردی علی مەردان وەک خۆی بچڕێت
کاک ڕابەری سەید برایم ئەڵێت دەنگ خۆشێکی بێ وێنە بوو شەهید تەحسین کاوانی دەیگووت کە شەهید شەهریار گۆرانی ئەگوت گوڕ گوڕ فرمێشک بە چاوم دا ئەهاتە
خوارێ و شمشاڵ ژەنێکی بەهرە مەند بوو
مامۆستا محمدی مەلا حسەن کە مامۆستای کیمیا بوو گووتی شەهید شەهریار پۆلی دووەمی ناوەندی بوو هات بۆ لام ووتی مامۆستا قونبلەی ئەتۆمی و کیمیایی چۆن دروست ئەکرێت مامۆستا محمد ووتی پێم ووت بۆچیتە ووتی کارم پێیەتی ووتی منیش ووتم ئەمە زۆر زەحمەتە بەڵام قومبلەی مۆڵۆتۆڤ ئاوا دروست ئەکرێت ووتی مامۆستا سوپاس ئەمە ئاسان وباشە و ڕۆیشت
وەکاتێک تەمەنی ئەبێتە 13 ساڵ دەیان هاوکاری پێشکەش بە شەهیدی سەرکردە شەهید دکتۆر خالد کردووە کە کە خۆم لە بیرمە شەوێک شەهید دکتۆر خالد بە باوکمی گووت کاکە مەلا ئەم کوڕەت واتا شەهید شەهریار سەرکردەیەکی زۆر بلیمەت و قارەمانی لێ دەرئەچێت ئەوەی ئەم کوڕە ئەیکات دەیان کەس پێی ناکرێت
وە لە تەمەنی 15 ساڵی بووە پێشمەرگە لە شۆڕشی ئەیلول و کراوە بە فەرماندەی مەفرەزەی پارێزگاری تۆپ خانەی شۆڕش وە ملازم خدر دەباغ دەیگووت هەرگیز بروسکەی وام نەدیوە و دروست نابێتەوە
پاش نسکۆ گەڕایەوە و دەستی کردەوە بە خەبات کردن لە ژێر سێبەری خوێندن و کار کردن وە ئاسنگەرێکی زۆر بە سەلیقەی لێ دەرچوو ئەوکات خەڵک لە بەغداوە دەهاتن دەرگاو پەنجەرەیان لا دروست ئەکرد
هەر لە کاتی خوێندنی دەیان کار و چالاکی گەورەی ئەنجام دا و پەیوەندی بە ڕێکخستەکانی کۆمەڵەی مارکسی لنینی ئەوکات ئەکات و پاشان لەسەر داوایشەهید دکتۆر خالد دەچێتە ناو ڕێکخستنەکانی بزوتنەوەی سۆشیالیستی و دەبێتە لێپرسراوی شانەی أغتیالاتی کۆیە و لەبەر ئەوەی کە زۆر جار پیاوانی (أمن)و أمنی جەزرەبە داوە و بەسزای گەل و شۆڕش گەیاندوون ئەبێتە کەسێکی هەرە باوەڕ پێکراو و خۆشەویستی شاری کۆیە وکە تائێستاشدوا سوێندی خەڵک بەخوێنی شەهید شەهریارە
وە لەم ماوەیە چەندین جار زیندانی کراوە لە بەر بوێری و نەدرکاندن ئازاد کراوە تا ساڵی 1977 چەکی شەرەفی کردە شان و بوو بە پێشمەرگە لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان
لە ژیانی پێشمەرگایەتی 7 جار بریندار ئەبێت و لەساڵی 1979 ئەکرێت بە فەرماندەی کەرت و لە دەیان داستان و قارەمانیەتی دا بەشداری کردووە فەرماندەیەکی زیرەک بووە وەک
داستانی قوڕە بەرازە لێدانی ڕەبیەکانی کۆیە و لێدانی شاری کۆیە و شارۆچکەی تەق تەق و ڕەبیەکانی خەلەکان و کانی وەتمان و لێدانی قافلەیەکی لیوای کۆیە لە نزیک گوندی تەکەور و کوشتنی 75 سەرباز و ئەفسەر لەساڵی 1981 و لێدانی ناحیەی ئاغجەلەر و دانانی دەیان بازگە لە سنوری کۆیە و ساڵی 1982 لەگەڵ هەڤاڵ مەلا بەختیار لە شاری هەولێری پایتەخت چەندین کەسیان بەسزای گەل گەیاندووە کە یەکێک بوو لە هەرە گەورەترین چالاکیەکان وە داستانی قەیوان ماوەت و دابان شەدەڵە و شەڕی شاخی ساتر و دەروو کۆتر و گەرووی مەنجەڵ و لێدانی بیرە نەوتەکانی کەرکوک و گرتنی دێگەڵە و شەڕەکانی سماقوڵیشەڕەکانی کەلکە سماق و شەڕەکانی قەندیل و دەیان کاروو چالاکی کە بەتەنها ئەنجامی داوە جگە لە لێدانی پیاوانی ڕژێم لە کۆیە بە بەردەوامی و بە سزا گەیاندنی دەیان خۆفرۆش بەرپرسی ڕژێمی بەعس لە کۆیە و دەوروو بەری کە خەڵک هەمووی گەواهی ئەم ڕاستیانەن
لە ڕۆژی 1987/10/20 کە کەرتی شەهید حاجی شەفیق تێکەڵ بە کەرتەکەی شەهید شەهریار ئەکرێتەوە و بڕیار ئەبێت تیپێکی لێ تەشکیل بکرێت شەهید شەهریاربکرێتە فەرماندەی ئەم تیپە لەگەڵ شەش پێشمەرگە کۆنترۆڵی جادەی گشتی کانی وەتمان ئەکەن وە لەم کاتەدا دۆستێک ئەگاتە ناو بازگەکەی کانی وەتمان و بە شەهید شەهریار ئەڵێت ئێستا لە ڕێگا قافلەیەکی گەورەی فرقەی سوسێ دێت بۆ ئێرە و ئەگاتە سەرتان شەهید شەهریاریش ئەڵێت تۆ بڕۆ ئێمە چاریان ئەکەین زۆر لە پێشمەرگەکان ئەڵێن کاک
شەهریار با بڕۆین شەهید شەهریاریش ئەڵێت ئێمە ئارپیجی و بیکەی سی
مان پێیە شەڕیش بە مانە ئەکرێت خۆ دەبابەتان بۆ ناهێنم لێیان ئەدەین پش شەڕێکی دەستە و یەخە و کوشتن و بریندار کردنی دەیان سەرباز فیشەکێک بەر سەری شەهید شەهریار ئەکەوێت و یەکسەر ئەکەوێت و پێشمەرگەکان وا ئەزانن شەید بووە و 200 مەترێک لە شەڕگەکە دووری ئەخەنەوە و لە ژێر قەمیش ئەی شارنەوە و ئەڕۆن کاتێک فرقەکە خۆیان کۆ ئەکەنەوە و ئەڕۆن جاشێک لە ناو ڕەبیەکی باقلان دەچێتە لای قائد فرقەکە ئەڵێت من بینیم بە دوور بین ئەم پێشمەرگەیان لەکوێ شاردەوە قائدەکە ئەڵێت پێشمەرگە وا ئاسان نین ئەترسم کەمین بێت بۆ مان جاشەکە ئەڵێت هەموویانم بینی ڕۆشتن وە گەر کەس لوتی بە خوێن داهات من لە سێدارە بدە ئیتر ئەچن شەهید شەهریار ئەبەن بۆ لای قافلەکە و بێ هۆش کەوتووە و لەگەڵ بریندار و کوژراوەکان ئەی بەن بۆ نەخۆشخانەی سەربازی لە ڕانیه دوای تیمار کردنی بریندارەکان ئەفسەرێک بە کاک بەختیاری حاجی ڕەفیق کە لە ڕەسەن کۆیین بەڵام لە ڕانیە دانیشتوون و یاریدەری پزیشکی بوو لەم نەخۆش خانە سەربازیە ئەڵێت مخربێک گیراوە و بریندارە بڕۆ تیماری بکە کاتێک کارگوزاری نەخۆش خانەکە بە کاک بەختیار ئەڵێت ئەزانیت ئەمە شەهرەی کۆیەیە گیراوە کاک بەختیار ووتی زۆر خەمبار بووم بەم هەواڵە و کە چووم بۆ ژورەکە دەستی لە دوواوە کەلەپچە کرابوو لەسەر قەرەوێڵەیەک دانرابوو ووتی منیش سەیرم کرد چاوێکی لەدەست داوە و وتیمارم کرد و چەندی قسەم لەگەڵی کرد وەڵامی نەبوو پاشان ووتی کارێکم پێتە تەنها ئەم کارە بۆ کورد و کوردستان بکە کاک بەختیار ووتی منیش ووتم بەس ناتوانم ڕزگارت بکەم شەهید شەهریار ووتبووی ئەم داوایەت لێ ناکەم بە ڵام دوو کاغەز لە گیرفانمە دەریان بکە چی لێ ئەکەیت بەس مەیدە دەست ڕژێم ئەم وەصفەی کە کاک بەختیار بۆ گیرفانی شەهید شەهریار کردی لەگەڵ زانینەکانی ئێمە وەک یەک بوو و ووتی منیش دوو نامەکەم دەرکرد و چووم بۆ توالێت وورد ووردم کرد و هەموویم قوت دا ووتی ئەم دوو نامەیە یەکێکیان ناوی 23 کەس بوون کە ناوەکانی هەندێکی لە بیر مابوون کە ئەم کەسانە لە ڕێکخستنەکانی ناو شار بوون و کاریان بۆ شەهید شەهریار ئەکرد وە نامەی دووەم لە یەکێکەوە بۆ شەهید شەهریار ناردرابوو کە زانیاری لەسەر چەند کەسێکی خۆ فرۆش بوو، لە ڕاستی دا ئەم قسەیەش کە کاک بەختیار ووتی ڕاست بوو کە نامەکانی قوت دا بوو چونکە خۆش بەختانە لەم ڕێکخستنانەی ناو شار کەسیان ئاشکرا نە بوون و نە گیران لەلایەن ڕژێمەوە کە هەندێکیان ئێستاش لە ژیان دان
ئیتر شەهید شەهریار ئەبەن بۆ شوێنێکی نادیار وکە دوای زانرا لە کەرکوک بوو لەوێ گوللە بارانی ئەکەن و لە هەلی کۆپتەر بۆ چاو شکانی گەل لە چوار قوڕنە فڕێی ئەدەنە خوارەوە و ژیانی بە کورستان سپارد.
ئەوەی شایانی ووتنە ئەم فەرماندەیە لە ژیانی پێشمەرگایەتی و دوای ئەم هەموو نەبەردیە کەفەرماندەییەتی کردبوو تەنها یەک پێشمەرگەی شەهید بوو تا خۆی شەهید بوو بە ناوی شەهید عەبە ئەویش شەهید شەهریار نەیبردبوو بۆ ئەم چالاکیە ووتبووی برینداریت ئەم شەهیدە قارەمانە بێ پرس ئەچێت و شەهید ئەبێت