سنوری کارکردنی لەگەڵ تورکیا و سوریاو ئوردنو ئێراندایە، بەرپرسە لە نەوتی هەشت پارێزگای عێراق و زیاتر لەیانزە هەزار فەرمانبەری هەیەو هەشت وێستگەی بەرهەمهێنانی نەوتی هەیە، کێڵگەکانی بای حەسەن و باباگوڕگوڕ و جمبورو کەرکووک و ئیسماعیل و خەباز دەگرێتەوە. تائێستا دەیان کارمەندی کوژراوە و نۆ کەسیان ڕفێنراون، لە (2003) بەدواوە تائێستا زیاتر لە (300) هێرشی تیرۆریستی کراوەتە سەر پرۆژەکانیان.
کارمەندانی کۆمپانیاکە بە (10.500) کەس دەخەمڵێنێت، بەڵام ڕێژەی نەتەوەکانی بەدیاریکراوی لانییە، چونکە لەدوای ڕوخانی ڕژێمەوە ئەو کارمەندانەی بەهۆی سیاسی دەرکرابوون، گەڕێنراونەتەوەو ژمارەیەک کارمەندیش کە بەزۆری لەنەتەوەی کورد بوون، بەهەماهەنگی لەگەڵ پارێزگارو ئەنجومەنی پارێزگا دامەزراون، لە ئێستاشدا بەڕێوەبەری سێ دەستەی کۆمپانیاکە کوردن.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 17,302