دڵشاد میراودەلی لە ساڵی 1977 چاوی بەدنیا هەڵهیناو، تاکو قۆناغی سێی ناوەندی خوێندووە، لە شارۆچکەی قەڵادزە دادەنیشێت، وە خێزاندارم خاوەنی دوو مناڵە ئێستا (2019)پیشەی پێشمەرگەیە.
لە ساڵی 1997ەوە تێکەڵاوی دنیای شێعر بووە. بۆ یەکەمجار لە پاشکۆی ڕۆژنامەی خەباتدا شێعری بڵاو کردووەتەوە. خۆی دەڵێت بە دەیان کۆڕە شێعریان لە سەنتەرە جیا جیاکانی کوردستان بۆ گرتوومە. یەکەم نۆبەرەی شێعری دڵشاد میراودەلی ساڵی 2004 بڵاو بووەتەوە. ئەو کۆ شیعرە ناوی (تریفەی غوربەت)ە و لە فیستیڤالی ئەمساڵی وەزارەتی وەرزش و لاواندا بە قەسیدەیەک بەشدار بووە و خەڵاتی دووهەم کەسی بردووەتەوە. ئێستاش کتێبێکی بە CDییەوە ئامادە بڵاو کردنەوەیە. [1]