کورتە فیلمێکی دیکۆمێنتییە و سەبارەت بە قۆناغەکانی سازکردنی جلووبەرگی ڕازاوەی پیاوانی کوردە کە هیوا ئەمین نیژاد بە جوانی و بە شێوازێکی نوێ ئامادەی کردووە و لە لایەن وێنەگری لاوی کورد سەرکێو مسگەری وێنە گیراوە و هەندێک لە دیمەنەکانی ئەم فیلمە 262 چرکەیە گۆرانییەکانی تارا جافی خراوەتە سەر.
ئەندامانی لێژنەی ناوبژیوانی بەشی "جۆرێک ڕوانین"ی فیستیڤاڵی فیلمی کیش کە پێکهاتبوون لە سینەماکارەکانی وڵاتی ئێران، بریتی بوون لە: مەجید مەجیدی، ئیبراهیم حاتەمی کیا، موجتەبا ڕاعی، کەماڵ تەبریزی و ڕەزا میرکەریمی.
ستافی ئامادەکردنی کورتە فیلمی "تا پیاوەکان هەڵپەڕن" بریتین لە:
دەرهێنەر: هیوا ئەمین نیژاد
نووسەر: هیوا ئەمین نیژاد
وێنەگر: سەرکێو مسگەری
مونتاژ: هیوا ئەمین نیژاد
دەنگهەڵگر: هادی ئەحمەدی
دەنگدانەر: ڕەزا عەلایی
موسیقا: تارا جاف
بەرهەمهێنەر: شەهرام عەلیدی
ساڵی بەرهەمهێنان: 2011
پوختەی سیناریۆی کورتە فیلمی "تا پیاوەکان هەڵپەڕن": ئافرەتانی کورد بە تامەجرۆیی و هەوڵی بێوچانەوە لە پەشمی بزنی مەرخوس ڕانکووچۆخە بۆ پیاوەکانیان دروست دەکەن و پیاوەکانیش ئەم جلووبەرگە لە کاتی هەڵپەڕیندا لەبەر دەکەن.