لە ساڵی 1957 لە گوندی کرۆژ سەربە شارۆچکەی #کۆیە# لە دایکبووە، دایکی نەوەی شاعیری ناودار سافی هیرانیی ە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە کۆیە تەواوکردووە، دواتر چووەتە بەغدای پایتەختی ئێراق و خوێندنی لە بواری ئامۆژگاری تەندرووستی ئاژەڵی تەواوکردووە.
لە ساڵی 1979 لە شارەدێی #سیدەکان# بووەتە فەرامانبەر، پاشان بۆ شارەدێی #دێگەڵە# کواستراوەتەوە و تا ساڵی 1985 لەو شوێنە وەک فەرمانبەر بەردەوام بووە، دواتر بەهۆی هەڵوێستی سیاسی لەسەر کارەکەی لابراوە، لە ڕاپەڕینی ساڵی 1991 گەڕاوەتەوە سەر کارەکەی و تا ساڵی 1996 بەردەوام بووە، هەروەک بەشدار قادر ئاماژەی بۆ کرد.
لە ساڵی 1996 بەرەو ئەوروپا چوو و لە وڵاتی هۆڵەندا تا دواڕۆژی تەمەنی لەو وڵاتە مایەوە.
شاعیر چەندین تێکستی هەڵبەستی لە ڕۆژنامە و ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەکان بڵاوکردووەتەوە، جگە لە گێڕانی چەندین کۆڕی هەڵبەستی، دیوانێکی هەڵبەستی بەناوی هاوارێکی بەبێ فریا لە ساڵی 2004 بڵاوکردەوە، بەم دواییەش بەنیازی بڵاوکردنەوەی دیوانێکی دیکەی هەڵبەستی بوو.
ڕۆژی #14-04-2011# ، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە سییەکانی، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی هۆڵەندا کۆچی دوایی کرد.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,157 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !