图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,392
图片 105,713
书籍 19,160
相关文件 96,488
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
قۆناغەکانی شاڵاوی ئەنفال
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook15
Twitter2
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
5 投票 3
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû10
English3
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پڕۆسەی ئەنفال بە هەشت قۆناغ بەڕێوەچوو کە بەم شێوەیەی خوارەوە پەیڕەوکرا:

قۆناغەکانی شاڵاوی ئەنفال   

$ئەنفالی یەک: گەمارۆدانی سەرگەڵو و بەرگەڵو$
لە 23 ی شوبات بۆ 19/3 ی ساڵی 1988 ئامانجی ئەم هێرشە لە ناوبردن وێرانکردنی (25-30) گوندی دۆڵی جافایەتی بوو، شاڵاوەکە سنووری شارۆچکەکانی (#سوورداش# و #دوکان# #بنگرد# و سەرچنار و #قەڵاچوالان# و و #چوارتا#) ی گرتەوە، سەرپەرشتیاری هێرشەکە لیوا ڕوکن (سوڵتان هاشم ئەحمەد) بوو هێزە بەشداربووەکان پێکهاتبوون لە (20) لیوا و (60) فەوج جگە لە مانەش 30 فەوجی سەربەخۆی موالیدەکانی 1945، هەموو ئەو هێزانە زیاتر لە 100 هێرش و پەلاماریان بۆ ناوچەکە برد لە ئەنجامدا ئەم گوندو ناوچانەیان داگیر کرد (#قەمچوغە#، شاخە ڕەش، دۆڵە ڕووت، قزلەر، قەرەنگوێ، مەولان، قەرەسەرد، پیرباز، دۆڵی مازەلە، قەڵەم پاشا، ئاسۆس، #قەرەچەتان#، #شەدەڵە#، پیرەمەگروون، زێوێ، گەڕەدێ، دابان، مەرگەو شارستێن، هەروەها ئەم گوندانەش وێرانکران لە هەمان هێرشدا سەرگەڵو، کە 500 ماڵ بوو، بەرگەڵوو، کانی توو، چاڵاوە، یاخیان چوخماخ، #یاخسەمەڕ#، قەیوانی سەروو، قەیوانی خواروو، سنگر، میولاکە، #گاپێلۆن#، باڵخ، گوێزلی، هەڵەدن، سێکانیان، چالخ، قۆمەرغان، کوێرەکانی سیدەر و وڵاخ لو
لە گەمارۆدانی ئەنفالی یەک دا 200-250 کەس کوژران نزیکەی 160 کەس لەڕێگادا کە بەرەو ئێران ڕۆیشتن بەهۆی سەرماو بەفرو باران مردن.
$ئەنفالی دوو: #قەرەداغ# 22 ی مارسی بۆ 1ی ئەپرێلی ساڵی 1988$
ئەم هێرشە لە هەموو لایەکەوە ئایڵوقەی ناوچەکەی دا، کاتەکەی لە دوای نوێژی ئێوارەوە دەستی پێکرد بە بۆردومانکردنی گوندی #سێوسێنان#، لە ئەنجامدا (80) کەس گیانیان لە دەست دا، خەڵکی قەرەداغ لە کاتی بۆمبارانکردنەکەدا بوون بە دوو بەشەوە هەندێکیان بەرەو #سلێمانی# ڕۆیشتن، ژمارەیەکیشیان لە ڕێگا گیران و ئەنفال کران.
$ئەنفالی سێ: ناوچەکانی #گەرمیان# لە 7 ئازار بۆ 20 ئەپرێلی ساڵی 1988$
شاڵاوی ئەنفالی سێ گەورەترین و بەرفراوانترین هێرش و پەلامار بوو لە ساڵی 1988 بۆ سەر کوردستان کە هەموو ناوچەکانی (#کەلار#، دوز، قادر کەرەم، #کفری#، #چەمچەماڵ#، تیلەکۆ، پێباز، #سەنگاو#، تەکیە، بەشێک لە ناوچەی #ئاغجەلەر# ی ڕاماڵی و زیانێکی ئێجگار گەورەی گیانی و ماڵی بە بە دانیشتووانەکەی گەیاند و نزیکەی (500) گوندی ئەم ناوچەیەی گرتەوە، و نزیکەی (30000) سی هەزار ژن و منداڵ و پیرو گەنجی بێ سەرو شوێن کرد، لەگەڵ وێرانکردنی چوار شارەدێ، تەنیا لەیەک ڕۆژدا لە 14ی مانگی چواری 1988 نزیکەی (20000) بیست هەزار ژن و منداڵ و پیاوی لە هەردوو گوندی کوڵەجۆ و ملە سوورە کۆکردەوەو بۆ شارەدێی قۆرەتووی ڕەوانەکردن پاشانیش شوێنبزری کردن، تا ساڵی 1991 جلوبەرگ و پاشماوەی ئەو خەڵکە لە قەڵا سەربازیەکەی قۆرەتوو مابوو، لە ئەنجامی شاڵاوی سێ ی ئەنفالدا سەرجەم گوندەکانی گەرمیان تەخت کران و سوتێنران
زیانەکانی ئەنفالی سێ
1- 728 گوندو شارۆچکە وێران کران
2- 40 هەزار خێزان ڕاگوێزران، 16 هەزاریان ڕەوانەی زیندانەکانی ڕێژم کران
3- (7407) ئافرەتی ناوچەکانی زەنگنەو جەباری و سەنگاو لە گرتوخانەی دوبز بەند کراببوون
4- (5600) ئافرەتی ناوچە جیاجیاکان لە شارەدێی یایجی بەندکرابوون
5- گرتنی (4560) منداڵ لەگەڵ ئافرەتاندا، کە دەیانیان لێ مردووە هەروەها چەندان منداڵی شەش مانگ تاکوو یەک ساڵ هەر یەکەی بە (50) دینار فرۆشراوە
6- (7640) پیاو سەرنگوم کران
7- سووکایەتی کردن بە ڕەوشت و کەرامەتی ئافرەتان و ئازاردانیان، دوور لە داب و نەریتی مرۆڤایەتی
بۆیە سوپای ئێراق تاکوو هەموو ناوچەی گەرمیانی وێران و خاپور نەکرد و ئەو خەڵکەی کەوتبوە بەردەستی شوێنبزری نەکردو نەگەڕایەوە دواوە، بەڵکوو دواتریش واتە لە دوای شاڵاوی ئەنفالی سێ هەندێجار کۆپتەرو سەربازی لە ناوچەکە دەسوڕایەوە نەوەک گیانلەبەرێک یان خانویەک لە ناوچەکەدا مابێ.
$ئەنفالی چوار: دۆڵی زێی بچوک لە 3 بۆ 8ی مەی ساڵی 1988$
لەم شاڵاوەی ئەنفالدا هەموو ناوچەکانی (ڕێدار و ئاغجەلەر و تەق تەق و گوندی عەسکەر و کۆپتەپەی گرتەوە، هەروەها دەشتی #کۆیە#.
سەرەتاکەی بە کیمیابارانی گوندی گۆپتەپە دەستی پێکرد ڕۆژی 3ی مایسی 1988 کاتژمێر 5، 45ی ئێوارە کاتی خەڵکی گوندەکە خۆیان ئامادە دەکرد بۆ شکاندنی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان کە نزیکەی 154 کەس بوونە قوربانی لە کاتی بۆمبارانکردنەکە، هەروەها 9 کەس لە گوندی عەسکەر بەهۆی کیماوی، لە 5 ی مایس گوندی دەلۆی ناو شوان موشەک باران کرا سێ چوار پیرەژن و چوار منداڵی کوشت لە دواییشدا (28) کەسیان دەستگیر کردو شوێنبزریان کرد کە 3 ئافرەت و منداڵێکیان تێدابوو، ئینجا هێرش کرایە سەر گوندەکانی خاڵەکوتیا ی نزیک دەکۆ و زگیلە تەنیا 6 کەسی بە ساڵاچوو دەستگیر کران کە نەیان توانی بوو هەڵبێن و خۆیان ڕزگار بکەن، هەروەها خەڵکی گوندی دەرماناوی 12 ڕۆژ لە جیاتی خواردن تەنیا گیایان دەخوارد، هەروەها لە گوندی قەرەسالمی 29 کەس گیران و شوێنبزرکران، هەروەها لە گوندی ئەسکەندەر بەگ 39 کەسیان دەستگیرکراو شوێنبزرکران
بە هەموویانەوە لە شاڵاوی ئەنفالی چواردا نزیکەی 237 گوند لەناو بران، هەروەها نزیکەی (5500) کەس لە ناوچەکانی شاڵاوی ئەنفالی چواردا دەستگیرکران و شوێنبزرکران.
$ئەنفالی پێنج و شەش و حەوت: دۆڵ و چیاکانی شەقڵاوە و ڕەواندز لە 15ی مایس بۆ 26 ئابی 1988$
یەکەم پەلاماری سوپا لەم هێرشەدا کاتژمێر 6ی ئێوارەی 15ی مایسی 1988 بوو لەم کاتەدا چەند فڕۆکەیەک کەوتنە کیمیاباران کردنی گوندەکانی (وەرە، نازەنین، کاموسەک، ئەسپێندار، عەلیاوا، سماقولی و بوونێ) لەم پەلامارە لە گوندی وەرە 36 کەس کوژران، ئەوەی شایانی باسکردن بێت ئەوەیە لەم شاڵاوەی حزبی بەعسدا پێشمەرگە توانی بەرەنگاریەکی باش بکات و نەیانتوانی لەم شاڵاوەی ئەنفالدا مەبەستەکانی خۆیان جیبەجێ بکەن، لە پاش نیوەڕۆی 23 ی مایس گوندەکانی (بالیسان و هیران و دۆڵەکانی دەوروبەری بە خەستی درانە بەر بۆمبی کیماوی.
$ئەنفالی هەشت: بادینان 25 ی ئاب بۆ 6 ئەیلولی ساڵی 1988$
لەم شاڵاوەدا بەعس ویستی بە بێدەنگی لە ناوچەکانی بادینان بدا چونکە نزیکە لە سنووری تورکیا و بۆ ئەوەی ئەوروپا بەم کردەوە قیزەونەی نەزانێت و سزایی بدا، بەڵام پێشمەرگەکانی PDK خەڵکیان لەو کردەوە دڕندە ئاگادار کردەوە، لە ڕۆژی 24ی ئابدا هرێشکرایە سەر چیای گارە بە بۆمبی هێشویی، دوای ئەوەش هەر لەو ئێوارەدا هێرش کرایە سەر بارەگای پێشمەرگەی PDK لە زیوەشکانی نزیک سنووری تورکیا و 10 پێشمەرگەی شەهید کرد.
لە ڕۆژی 25ی ئابدا هێرشی کرایەە سەر گوندی برجینی شارەدێی زاویتە، گوندی توێکا و تلاکروی، ئەوبەری زێی خاپور و هێسی و خەرابیا و یەکمالەی بەرواری سەروو کیمیاباران کران نزیکەی 40 کەس کوژران.
هەر لە ڕۆژی 25ی ئابدا گەورەترین و خەسترین هێرشی کیمیایی کرا سەر گوندەکانی شێروانە و ڕدینا و سارتکی و هەر لەو شەوەدا هەردوو گوندی ڕێکانی و نێروەیی یان کیمیاباران کرد، هەروەها گوندەکانی برکەڤرێ و وەرمێلی و بلێجانێ و بانێی بە فڕۆکە و کوپتەر کیمیاباران کران بە شێوەیەکی گشتی 50 گوندی ناوچەکە بۆمباران کران، بەهۆی ئاگادارکرنەوەی پێشمەرگە ژمارەیەکی کەم خەڵک کوژران لە گوندی هەمزە 48 کەس کوژران، لە گوندی کربیت عەلی 21 کەس شوێنبزرکران لە گوندی کربیت تیموریش 18 کەس شوێنبزرکرا، لە 28ی ئابدا هێرشی بۆ کرا لە ئەنجامدا دەیان هەزار خەڵکی ئاوارەی تورکیاو ئیران بوون ژمارەیەکیش دەستگیرکرا لە گوندەکانی سارکێ 93 پیاو و لە مێرگەتوی 100 کەس و لە وەرەخەل 83 پیاو شوێنبزرکران هەروەها لە گوندەکانی یەکمالەی دۆسکی 74 کەس و لە گوێزێ 93 کەس تیاچوون، لە کۆی 36 گوندی ناوچەکە 632 پیاو شوێنبزرکران.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览180,745
HashTag
挂钩项目: 12
小组: 文章
Folders: Anfal
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 14-04-2011
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):13-04-2024
URL
此产品已被浏览180,745
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.243 KB 07-05-2020 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
照片文件 1.0.120 KB 14-04-2011 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,392
图片 105,713
书籍 19,160
相关文件 96,488
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!