图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,352
图片 105,687
书籍 19,152
相关文件 96,425
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
فازیل شەوڕۆ - فازیل حەمەد عەبدوڵلا جەیدی
小组: 传记 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook2
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
1 投票 5
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

فازیل شەوڕۆ

فازیل شەوڕۆ
ناوی تەواوی (فازیل حەمەد عەبدوڵڵا جەیدی) ە، لە ناوەندی ئەدەبیی و ڕۆشنبیری بە فازیل شەوڕۆ ناسراوە، لە #12-02-1951# لە داوێنی چیای باواجی سەرکەش، لە گەڕەکی (قەڵا) ی شارە جوان و ڕەنگینەکەی #کۆیە# لە خێزانێکی ڕەنجبەر و کاسبکار لە دایکبووە، باوکی بەوەستا حەمەد ناسراوە، ماوەی (80) ساڵ کاری کلیلکسازی و چەخماخسازی لە شاری کۆیە کردووە، پیاوێکی کۆمەڵایەتی و ڕووخۆش و قسەخۆش بووە.
نووسەر فازیل شەوڕۆ هەموو قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لە شاری کۆیە تەواوکردووە، ساڵی 1970 لە بەشی زمان و ئەدەبی کوردی کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە، پاش مانگێک دەوامکردن لەسەر ئامۆژگاری و پێشنیاری دکتۆر مارف خەزنەدار، خوێندنی خۆی گواستۆتەوە بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی لە هەمان کۆلێژ و زانکۆ، لە ئاداری ساڵی 1974 پاش ڕێکنەکەوتنی سەرکردایەتی کوردی لەگەڵ ڕژێمی ئەوسای ئێراق بۆ جێبەجێکردنی تەواوی بەندەکانی ڕێکەوتننامەی 11ی ئاداری ساڵی 1970، وەکوو بەشی زۆری قوتابییانی زانکۆی #بەغدا# ڕووی لە شاخ کردووە و بووەتە پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلولی ساڵی 1961، وەکوو مامۆستای زمانی ئینگلیزی لە ناوچە ئازادکراوەکانی شۆڕش دەستبەکار بووە، پاش نسکۆی شۆڕش هاتۆتەوە و بەردەوام بووە لە خوێندن و هەمان ساڵ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی وەرگرتووە، بۆ ماوەی دوو ساڵی بووەتە مامۆستای زمانی ئینگلیزی لە شاری (الرمادي) ، لە ساڵی 1977 هاتۆتەوە #هەولێر# بۆ ماوەیەکی کوورت وەکوو مامۆستا لە دواناوەندی (النضال) وانەی وتووتەوە، دواتر گواستراوەتەوە دواناوەندی کۆیە کوڕان تاوەکوو ساڵی 1984 درێژەی بە خزمەتکردنداوە، پاشان لە ژیر گۆشاری دامودەزگاکانی حیزبی بەعس هاتۆتەوە ناو شاری هەولێر، لە بەشی ئینگلیزی پەیمانگای ئامادەکردنی مامۆستایان و بەشی زمانی عەرەبی لە کۆلێژی ئادابی #زانکۆی سەڵاحەدین# وەکوو (وانەبێژ) بەردەوام بووە لە خزمەتکردن.
نووسەر فازیل شەوڕۆ لە ساڵی 1994 چووەتە وڵاتی لیبیا، بۆ ماوەی (10) لەوێ مامۆستای بووە، لە کۆتایی ساڵی 2002 ڕووی لە وڵاتی (ئیرلەندا- ئایرلەندا) کردووە و لە شاری (دبلن) نیشتەجێبووە، ئێستاش لەنێوان ئایرلەندا و شاری کۆیە لە کوردستان دەژیت.
شاعیر و نووسەر و لێکۆڵەر فازیل شەوڕۆ، هەر لە منداڵییەوە حەز و ئارەزووی لە شیعر و ئەدەب و زمانی کوردی بووە، ئەو قوتابی پۆلی دووی ناوەندی بووە، شاعیر شەفیق بەیادی نازناوی (شەوڕۆ) ی داوەتێ، ئەو لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابروو، ئەو کاتەی قوتابی بووە زانکۆی بەغدا، لە کۆڕوکۆبوونەوە ئەدەبیی و ڕۆشنبیرییەکانی بەغدا ئامادە بووە و ئاشنایەتی لەگەڵ شاعیران (شێرکۆ بێکەس، لەتیف هەڵمەت، فەرهاد شاکەلی، ئەنوەر قادر جاف، نەوزاد ڕەفعەت، ڕەفیق سابیر. کەمال میراودەلی و چەندانی دیکە) پەیدا کردووە، دەستی بە خوێندنەوەی شیعری شاعیرانی کلاسیکی و نوێخوازی کوردی و عەرەبی و بەرهەم و شاکارە وەرگێڕدراوەکانی جیهانیشی خوێندۆتەوە، هەر هەمان کات دەستی بە نووسینی شیعر کردووە، یەکەم نۆبەرەی بەرهەمەکانی کە پارچە شیعرێک بووە بە ناوی (زامەکان) لە ڕۆژنامەی هاوکاری بڵاوکردۆتەوە، ئەو کاتەی نووسەر #مەحمود زامدار# بەرنامەیەکی لە ڕادیۆی کوردی بەغدا هەبووە، بەشی زۆری شیعرەکانی فازیل شەوڕۆی لە بەرنامەکەیدا خوێندۆتەوە، ئیدی کەوتوتە ناو دنیای نووسینی شیعر و وەرگێڕان و لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی ئەدەبیی و فیکری کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و ڕەخنەیی و بابەتی هەمەجۆری دیکە لە بوارەکانی کەلتوور و کەلەپوور و تێکستی شاعیران و بیرەوەرییەکان ، لەم بوارانەدا کۆمەڵێک بەرهەمی ناوازەی بە زمانێکی کوردی پوخت و ڕەوان نووسیوە لە چاپ و بڵاویکردوونەتەوە، بەرچاوترینییان ئەمانەن:
- کۆترێک لە ئاگر، شیعر، 2011، چاپخانەی شەهاب ، هەولێر.
- دەنگ لە شیعری کەریم دەشتی دا، لێکۆڵینەوه، ‌ 2012، دەزگای ئەکادیمیای کوردی، ‌ هەولێر.
- هەورازەکانی کاروانی تەمەنم حەسەن کاکە، بیرەوەری، داڕشتنەوە، 2013 ، چاپخانەی شەهاب، هەولێر.
- دوو لێکۆڵینەوەی ڕەخنەی ئەدەبی، لێکۆڵینەوە، 2013، دەزگای ئەکادیمیای کوردی، هەولێر.
- ڕەهەندەکانی خەون لە شیعری کوردیدا، لێکۆڵینەوه، ‌ 2014، دەزگای ئەکادیمیای کوردی، هەولێر.
- لە مابەینی کەکۆن و هەیبەسوڵتان، بەرهەمی هاوبەشی نۆ شاعیر، 2014، خانەی چاپی ئەربیل، هەولێر.
- ماچەکانی ئیَوارە کازیووە، شیعر، 2014، چاپخانەی شەهاب، هەولێر.
-خوێندنەوەیەک بۆ 2 پەڕتووک لە 1 پەڕتووکدا، 2015، چاپخانەی حاجی هاشم، هەولێر.
- ژنە پیشەوەرەکانی کۆیە 1900-2015، کلتوور، 2015، چاپخانەی شەهاب، هەولێر.
- پۆشاکی کۆییان، کەلتوور 2017، چاپخانەی تاران.
- کەو لە کوردەواریدا، کلتوور و باڵندەناسی، 2017، چاپخانەی تاران.
- جگەرە لە جیهانبینی شیعری شێرکۆ بێکەسدا، هاوبەش لەگەڵ دکتۆر هاوژین سلێوە، 2017. ئەکادیمیای کوردی.
- دایک لە جیهانبینی شیعری لەتیف هەڵمەتدا، بەهاوبەشی لەگەڵ دکتۆر هاوژین سلێوە، 2020.
- ئاگردانێک بە قەد نیشتمان، بیرەوەریی، هاوبەش لەگەڵ دکتۆر هاوژین سلێوە، تاران، 2020.
- ئەزموونی پەروەردەیی لە پۆلە و بۆ پۆل، پەروەردەیی، دەزگای ژیاریی پەروەردەیی، 2020.
- وتاری شەوڕۆ، ڕەخنەی ئەدەبی، چاپخانەی چوار چرا، سلێمانی، 2021.
- بولبولی ناو قەفەزیش دەخوێنی، شیعر، چاپخانەی چوار چرا، سلێمانی، 2021.
- زایەڵەی شمشاڵەکەی سەرداری باب سەرداری، هاوبەش لەگەڵ دکتۆر هاوژین سلێوە، دکتۆر هێمن شەمس ، سەنتەری لاس، کۆیە، 2021.
-ڕێوڕەسمی جەژن لە وراتی کۆیە 1900 2000، کەلتوور، بڵاوکراوەی ئینسیتیوتی کەلەپووری کوردی لە سلێمانی، 2023.
ئەم بەرهەمانەشی ئامادەن بۆ چاپکردن:
- سەحەرە و ئەستێرەکم لێ هەڵنەهات، شیعر.
- بەرگی کەلەپووری، ئینسایکلۆپیدیای کۆیە، 500 لاپەڕە.
- دیوانی بەیاد، لێکۆڵینەوە و ڕەخنە، هاوبەش، دکتۆر هاوژین سلێوە.
- پەروەردەیی ژینگەی لە شیعری منداڵاندا، لێکۆڵێنەوە.
نووسەر فازیل شەوڕۆ، جگە لە نووسینەکانی چەندین چالاکی دیکەی لە بوارەکانی ئەدەبی و ڕۆشنبیری ڕێکخراوەیی و هونەری بینیوە لەوانە:
-ئەو، جگە لە بەرهەمە ئەدەبییەکانی، حەز و ئەشقێکی بە جۆشیشی هەبووە بۆ هونەر، بە تایبەتی، هونەری میناتۆر. سەدان کەلوپەل و کەرەستەی کوردەواری و هونەریی، لە شێوەی زۆر ورد و بچووکی پڕ هونەرکاری، لە دار درووستکردوە. یەکەم پێشانگەی هونەری لە ساڵی 1982 لە شاری کۆیە کردۆتەوە، لە شارەکانی دیکەی کوردستانیش چەند کارێکی هونەری و پیشەنگای لە شوێنە دیارییەکان کردووە. لەوانە:
- پێشانگەی کاری میناتۆری لە کۆیە، 1982، 1984، 1986، 1988.
- پێشانگەی کاری میناتۆری لە #دهۆک# ، 1984.
- پێشانگەی کاری میناتۆری لە مۆزەخانەی #سلێمانی# ، 1985.
- پێشانگەی کاری میناتۆری لە هۆڵی میدیا لە هەولێر، 1988، 1992.
- پێشانگەی کاری میناتۆری لە تەرابلس، لیبیا، 1995.
- دامەزراندنی چەرخی ئاش، لە پێش دەروازەی زانکۆی کۆیە، 2010.
- دامەزراندنی کاری هونەری قوفڵی مرازان، ، لە ناو پەیمانگەی هونەرجوانەکانی شەهید جەعفەر لە کۆیە، 2010.
- هاوکار لە پەیکەری دایکە مونیر ە و شوانەی کۆڕی، باغی فریشتە، کۆیە، 2021.
- هاوکار لە درووستکردنی پەیژەری #سامی عەوداڵ# ، کۆیە، 2022.
- دیزاین و ئامادەکردنی ژووری دۆکۆمێنتاری فۆتۆگرافەر قادر بەشدار، قشڵەی کۆیە، 2021.
- دامەزرادن و دیزاینیکردنی کەلتوورخانەی کەلەپوری لەپزێرین، کۆیە، 2015.
- دامەزرادن و دیزاینیکردنی کەلتوورخانەی کەلەپوری کوردەواری لە قەڵاتی هەولێر، 1990. بە هاوبەشی لەگەڵ عومەر پەتی.
بەشداری لە دەیان کۆڕوکۆبوونەوە و کۆنفراسی ئەدەبیی و ڕۆشنبیری لە ناوەوە و لەدەرەوەی وڵات کردووە، دەیان سیمینار و کۆڕی شیعری و لێکۆڵینەوە و بابەتی ڕەخنەیی و توێژینەوەی لە ناوەوە و دەرەوەی ولاتیش گێراوە و پێشکەشکردووە.
چەندان خەڵات و ڕێزلێنانی بۆ کراوە لەوانە:
- خەڵاتی شانۆگەری شەهید، سرت، لیبیا، 2002.
- خەڵاتی شاری دوبلن لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانی دوبلن، ئایرلەندا، 2004.
- خەڵاتی سەید برایم، کۆیە، 2010.
- خەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیە 2011.
- خەڵاتی فیستڤاڵی شیعری نەتەوەیی کوردی، هەولێر، 2013.
- خەڵاتی باشترین لێکۆڵینەوەی ئەدەبی لە (19) ە مین فیستیڤاڵی گەلاوێژ، ‌ سلێمانی، 2015.
- خەڵاتی باشترین لێکۆڵینەوەی ئەدەبی لە (20) ە ‌مین فیستیڤاڵی گەلاوێژ، ‌ سلێمانی، 2020، چەندانی دیکەش.
- ئەندامی تیپی باواجی بوو لە سەرەتای حەفتایەکانی سەدەی ڕابردوو.
- ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کوردە.
- سەرنووسەری گوڤاری (کولتووری کورد) ە.
- سەرنووسەری گوڤاری (شارەوان) ە.
- بەڕێوەبەری هونەری / بەڕێوەبەری نووسین بوو لە گوڤاری (کەکۆن) .
- ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (ژیار) ە.
شاعیر و نووسەر فازیل شەوڕۆ، لە ساڵی 1983 هاوسەرگیری کردووە خاوەنی کوڕێک و کچێکە بە ناوەکانی (ڕەسەن، تایەن) .
سەرچاوەکان:
1 - ژیاننامەی شاعیر و نووسەر و هونەرمەند: فازیل شەوڕۆ.
2 - مامۆستا نەجمەدین عەزیز سمایل. پێجی فێسبووک
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览7,423
HashTag
挂钩项目: 31
传记
刊物
图书馆
文章
日期与活动
小组: 传记
Date of Birth: 12-02-1951 (73 年份的)
Education level: No specified T4 553
No specified T3 20: Yes
No specified T3 33: No specified T4 676
No specified T3 82:
No specified T3 85: 南库尔德斯坦
Place of Residence: Kurdistan
人键: 作家
人键: 诗人
性别:
方言: 阿拉伯语
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 19-03-2011
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):08-07-2023
URL
此产品已被浏览7,423
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.254 KB 04-07-2023 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
照片文件 1.0.111 KB 19-03-2011 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,352
图片 105,687
书籍 19,152
相关文件 96,425
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!