ئەم هاوینە هەوارە دەکەوێتە باکوری شاری هەولێر بە دووریی (107کم) و لەباکوری خۆرئاوای شارۆچکەی ڕواندز بەدووریی (1کم) هەڵکەوتووە، بەرزترین پلەی گەرما لەهاوینی ئەم هەوارگەیە دەگاتە (35) پلەی سەدی.
هەروەها نزمترین پلەی گەرما لەوەرزی زستاندا دەگاتە (5) پلەی ژێر سفری سەدی. پانک لەسەر بەرزایەک بنیات نراوە، کە (1100م) لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، پێکهاتەی ئەم شوێنە بریتین:
لە هۆڵی کۆنفرانس و کۆبوونەوە. پارکی وەستانی ئۆتۆمبێل ڕێستورانتێکی پلە نایاب.
کافتریایەک، شاری یاری و مەلەوانگە.
هەروەها (75) ڤێلا(موتێل) بە تەواوی پێداویستیەکانیەوە لەگەڵ (6) ڤێلای سەرۆکایەتی (vip) لەو قۆناغەدا دروستکراون.