پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 515,911
Kuvat 105,083
Kirjat 19,065
Liittyvät tiedostot 95,525
Video 1,259
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
17-02-2011
Ryhmä: Päivämäärät ja tapahtumat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

١٧ی شوبات

١٧ی شوبات
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 17-02-2011 شەقامی سالم لە#سلێمانی#، خێرا لەشەقامێکی ئارامەوە بەرەو گۆڕەپانێکی خوێناوی گۆڕاو هێزێکی سیاسی توڕەیی خۆپیشاندەرانی بەخوێن سوورکرد.
زیاتر لەهەفتەیەک بوو تۆڕی بەرگری لەمافو ئازادییەکانی خەڵک ئامادەکارییان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانێک دەکرد لە سلێمانی، بۆ پشتگیرییکردن لە گەلی میسرو تونسو هۆشداریدانی بەپەلە بە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان.
تۆڕەکە لەراگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر دەسەڵاتداران دەیانەوێت کوردستان وەکوو تونس و میسری لێ نەیەت پێویستە بەپەلە دەست بەچاکسازی سیاسی بکەن.
بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەسەرووی هەموویانەوە #مەسعود بارزانی# هەرچەندە چەندین جار لەم ماوەیەدا ئاماژەی بەوەکرد کە چاکسازی ئەنجام دەدات، بەڵام ئەو قسانە نەیتوانی بەر بە خۆپیشاندان بگرێت.
شەوی پێش خۆپیشاندانەکە لە شاری سلێمانی سەرجەم هێزە ئەمنییەکان کەوتنە ئینزارەوەو پاسەوانەکانی لقەکانی پارتیش لە سلێمانی کەوتنە ئامادەباشییەوە.
دواجار ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ لەبەردەرکی سەرای شاری سلێمانی خۆپیشاندانەکە دەستی پێ کرد و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان بەشدارییان تێداکرد.
خۆپیشاندەران هوتافی توندیان دژ بە دەسەڵاتی کوردی دەوتەوە وەکوو میللەت هەمووی برسییە، چۆڵیکەن ئەم کورسییەو دەیان درووشمی تر.
خۆپیشاندانەکە تا کاتژمێر 4 ی ئێوارە لەبەردەرکی سەرا بەردەوامبوو، دواتر هەرچەندە تۆڕی بەرگری لەمافو ئازادییەکانی خەڵک کۆتایی بەخۆپیشاندانەکە هێنا، هاووڵاتییانی خۆپیشاندەر بەردەوامیان بە خۆپیشاندانەکەدا.
هاووڵاتییانی خۆپیشاندەر لەبەردەرکی سەراوە بەرەو شەقامی سالم کەوتنەڕێو هوتافیان دەکێشا، دواتر پۆلیس چالاکییە مەدەنییەکانو هێزەکانی ئاساییش لە بەردەم سلێمانی پاڵاسو بارەگای ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی جێگیربوون.
خۆپیشاندەران بەرەو شەقامی سالم دەهاتن کاتێک گەیشتنە بەردەم لقی چواری #پارتی دیموکراتی کوردستان# کە بارەگاکەی لەسەر شەقامە سەرەکییەکەیە، کۆبوونەوە و هوتافیان دەوتەوە.
لقی چواری پارتی پێشتر ئامادەکاریی تەواویان کردبوو، لە چەند ڕۆژی پێش خۆپیشاندانەکەوە بەچڕی پاسەوانیان بڵاوکردبۆیەوەو لەسەر بیناکەش چەندین چەکداریان جێگیرکردبوو.
خۆپیشاندەران پاش کۆبوونەوەیان لە بەردەم لقی چوار، بارەگاکەیان بەردبارانکرد و جامەکانیان شکاند، چەکدارەکانی لقی چواریش بە گولە وەڵامیان دایەوە.
لەسەر بارەگاکەوە چەندین چەکدار بە چەکی جۆری بیکەیسییەوە جێگیرکرابوونو دەستڕێژیان لە هاووڵاتییانی خۆپیشاندەر کرد و چەندین خۆپیشاندەر بەر گولەی چەکدارەکان کەوتن.
خۆپیشاندەران بەهۆی تەقەکانەوە چونە کۆڵانەکانەوە، بەڵام دوای تەقەکان دووبارە هاتنەوە بەردەم لقی چواری پارتی، لەو کاتەدا دووبارە چەکدارەکان دەستڕێژیان لێکردنو ژمارەیەک هاووڵاتی دیکەیان کرد بەئامانج.
هەرچەندە بەرپرسانی تەندرووستی دەڵێن کە لەئەنجامی ئەو دەستڕێژانەدا یەک کەس کوژراوەو 42 کەسی دیکەش برینداربووە، بەڵام باس لەبوونی ژمارەیەکی زیاتر لەو ڕێژەیە دەکرێت، بەتایبەت کە بەرپرسانی تەندرووستی پێشتر ئاماری نافەرمی کوژراوەکانیان بە 9-10 کەس ڕاگەیاندبوو.
تەقەکردن لەخۆپیشاندەران کۆتایی بە توڕەیی خەڵک نەهێنا، بەڵکوو تا درەنگانێکی شەو بەردەوامیان بە خۆپیشاندانداو بارەگای قایمقامیەتی سلێمانیشیان بەردبارانکرد.
دوابەدوای ئەو ڕووداوانە بەرپرسانی پارتی بزووتنەوەی گۆڕانیان بەوە تۆمەتبارکرد کە لە پشت خۆپیشاندانەکەوە بوون بەڵام بەرپرسانی بزووتنەوەکە هەر زوو ئەوەیان ڕەتکردەوە.
بەپێی هەواڵێکی سایتی پەیامنێر، هیوا ئەحمەد بەرپرسی لقی چواری پارتی ڕایگەیانددوە گۆڕان خەڵکێکی زۆری بۆ پەلاماردانی لقی 4 هانداوە و هەر لەشوێنی دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ لە بەردەم دەرکی سەرا لەناوجەرگەی سلێمانییەوە بەو خەڵکەیان وتبوو هێرش بۆ سەر لقی چواری پارتی و بەگەیشتنیان بۆ بەردەم دەرگای لق دەستیان بەهوتاف کێشان کرد، ئێمە وتمان زۆر ئاساییەو ئەمە شتێکی مەدەنییانەیە، دواتر دەستیان بەبەرد بارانکردنی لق کرد.
هەروەها وتویەتی دوای بەردبارانکردن لەناو خۆپیشاندەرانەوە دەستڕێژی گولە ئاڕاستەی بارەگای لقی چوار کرا، ئەوسا تێیگەیشتین ئەمە پیلانگێڕانه.
لە بەرانبەریشدا محەمەد تۆفیق ڕەحیم وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند کە بزووتنەوەکەیان هیچ پەیوەندییەکی بە خۆپیشاندانەکەوە نەبووە و ئەوان بەشدارییان لەو خۆپیشاندانە نەکردووە.
هەروەها #نەوشیروان مستەفا# ئەمین سەرۆکی بزووتنەوەی گۆڕان لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لەمڕوەوە بزووتنەوەی گۆڕان ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاری دەزگا فەرمییەکان ڕادەگەیەنێت، داوا لە هاووڵاتییانی کوردستانیش دەکەین، بەگیانێکی بەرپرسیارانەوە ڕەفتار بکەن و ڕێگە نەدەن هەندێک کەسی گێرەشێوێن ئاساییش و ئارامی وڵات بخەنە مەترسییەوه.
بەڵام ئەوەی چاوەڕواننەکراو بوو ئەوەبوو پارتی دیموکراتی کوردستان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی هاوپەیمانی بەکەمتەرخەمیکردن لە پاراستنی بارەگاکانی تۆمەتبارکرد.
پارتی لەبەیاننامەیەکدا وێڕای ئەوەی دانی بەوەداناوە کە پاسەوانەکانی لقی چوار تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە ڕایگەیاندووە لەناو ئاژاوەگێڕەکاندا لایەنگرانی حزب و ڕێکخراوی ناسرا و هەن و ئەوەی جێگای داخە، هێزەکانی ئاساییش و پۆلیسی ناو شاری سلێمانی هیچ بەرگرییان لە بارەگای لقی4ی پارتیمان نەکرد و لێگەڕان ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکە بە حەزی ئاژاوەگێڕان بڕوات و کۆنتڕۆڵی ڕێڕەوی خۆپیشاندانەکەیان نەکرد.
ئەم لێدوانانەی بەرپرسانی گۆڕان نەبووە هۆی ئەوەی پەلاماری بارەگاکانیان نەدرێت، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا بارەگاکانی گۆڕان لە#هەولێر#و #دهۆک#و #سۆران# سوتێنرانو تاڵانکران، بەرپرسانی گۆڕانیش پارتیان بەوە تۆمەتبارکرد.
لەبەیاننامەیەکی مەکۆی گۆڕان لە هەولێر هاتووە بە پلانێکی پێشوەخت نەخشە بۆ کێشراو، گوشارخرایە سەر بارەگای ناوەندی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری هەولێر، لە کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ وە هێزەکانی ئاساییش بە بیانۆی پاراستن و پارێزگاریکردنەوە، بارەگای بزووتنەوەی گۆڕان ئابلوقەدەدەن و دواتریش لە کاتژمێر 5 بە دواوە، لەبەرچاوی هێزەکانی ئاساییشەوە، لەلایەن ژمارەیەک ئۆتۆمۆبیلی مۆنیکای جام ڕەش و بە پشتیووانی هەوادارانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، هێرش دەبەنە سەر بارەگای هەولێر و کەناڵی تەلەڤزیۆنی گۆران... بەڵام جێگای نیگەرانییە، کە ئەو سیناریۆیە لە شارۆچکەی سۆران و کۆمەڵگەی بنەسڵاوەش دووبارە بووەوە هەروەک لە زنجیرەی ئەو ڕووداوانە بارەگای گۆڕان لە شاری دهۆکیش تاڵانکرا.
دوابەدوای ڕووداوەکان، پارتی هێزەکانی خۆی لە شاری هەولێرەوە ڕەوانەی سلێمانیکرد، تا ئێستاش نازانرێت ئایا بەهاتنی هێزەکانی پارتی بۆ سلێمانی ڕەوشی شارەکە بەرەو چی ئاڕاستەیەک دەڕوات...[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Tapahtumien aikajärjestys
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 21,571 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی هاوڵاتی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: دهۆک
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-02-2011 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 17-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 21,571 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.121 KB 18-02-2011 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
بەکر پشدەری
03-12-2010
هاوڕێ باخەوان
بەکر پشدەری
ژیاننامە
شێخ بورهان پاکی
17-04-2011
هاوڕێ باخەوان
شێخ بورهان پاکی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 515,911
Kuvat 105,083
Kirjat 19,065
Liittyvät tiedostot 95,525
Video 1,259
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.485 toinen!