ئەسپێ لە باخەڵیا سەوزەڵێ خانم دەڵێت
وتراویشە(ئەسپێ لەگیرفانم فەتەڕۆ دەکات)، سەوزەڵێ گۆرانیەکی فۆلکلۆری کوردییە و بۆ هەڵپەڕکێ و ئاهەنگ و بەزم گێڕان دەوترێت، گیرفان و باخەڵ کە بەتاڵن، ناتوانرێت پێداویستیەکانی ڕۆژانەی پێ دابین بکرێت، ئەوانەی هەژارن گیرفانیان خاڵییە و لەبەر نەبونی و نەداری ئەسپێ لێیان دەدات و دەچێتە ناو کەوڵ و جل و بەرگ و سەریانەوە، بەتایبەت گیرفانە بەتاڵەکان و لەوێوە خوێن دەمژێت و نەخۆشی و پەتای تاعونیشی پێوەیە، ئەسپێ و هەژاری دووانەن بەیەکەوە دەردەکەون، ئەوە بووە بەئیدیۆم و بەکەسێکی هەژار و نەدار و ناگوزر و نەبوون دەوترێت(ئەسپێ لەباخەڵیا سەوزەڵێ خانم دەڵێت).
[1]