فەرمان خەرابەیی
فەرمان خەرابەیی لە ساڵی 1979 لە شاری
کەرکوککەرکوک لە دایکبووە، نووسەر و زانای ئایینییە، زیاتر لە 20 کتێبی چاپکراوی هەیە. لە ئێستادا پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی سەعید نورسیە لە
هەولێرهەولێر.. بەکالۆریوسی لە شەریعەت و بنچینەکانی دین بە دەستهێناوە. (اجازە علمیە) ناسراوە بە ئیجازەی دوانزە علمی مەلایەتی وەرگرتووە. هەروەها ئیجازەی لە زۆرێک لە کتێبانەکانی شەرع وحەدیس وەرگرتووە.
کێشەی کتێبی راستییەکی ونبوو
کتێبێکی نووسی بە نێوی ڕاستییەکی ونبوو رووبەرووی رەخنەی چالاکوانانی بواری ژنان بووەوە، تا ئەوەی لە 2011 خۆپێشاندانیان لە دژی سازکرا بۆ بەردەم پەرلەمانی کوردسان، دواتریش لەلایەن ڕۆژنامەنووس
تامان شاکیرتامان شاکیر و 70 ئافرەتی هەڵسوڕاوی بواری ئافرەتان سکاڵا لە دژی تۆماردەکرێت، لە کۆتایدا لە دادگا دۆسییەکە دەباتەوە و دادگا لە قازانجی ئەو بڕیار دەدات.
کتێبە چاپکراوەکانی، کە بریتین لە مانە
1. ناوە جوانەکانی خوای گەورە.. بە بەڵگەی قورئان وسوننەت. یەکەم: 2002/ دووەم: 2008.
2. هۆکارە بەسوودەکان بۆ ژیانێکی ئاسوودە. 2000
3. زایەڵەی شادی. یەکەم: 2006 / دووەم 2012:.
4. لاوان کاتی نەهاتووە بگەڕێینەوە؟! 2007.
5. کێ دەکەی بە هاوسەری ژیانت؟ یەکەم: 2009/ دووەم: 2010 / سێیەم: 2012.
6. ئاوێتەی دڵ/ (الفوائد). یەکەم: 2008/ دووەم: 2010.
7. خۆشەویستی، خوێندنەوەیەکی شەرعیانە و سەردەمیانەوە. 2008
8. رێبەری نوێژەکان. یەکەم: 2010/ دووەم: 2010.
9. تەمەنی زێرین.. بە فیڕۆی نەدەین. 2010
10. ڕاستییەکی ونبوو! یەکەم: 2010/ دووەم: 2010.
11. چی دەکەی بۆ کۆرپەکەت!؟ 2012
12. ڕێبەری خێزانی موسڵمان. 2012
13. زنجیرە چیڕۆکی راستەقینە پێک هاتووە لە (10) چیرۆک
[1][2]