پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,612
وێنە 106,364
پەرتوک PDF 19,231
فایلێن پەیوەندیدار 96,824
ڤیدیۆ 1,368
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئیبراهیمی قادری
زانیاری یێن کوردیپێدیا ل هەمی دەم و جهێکیە و بو هەمی دەم و جهانە!
پول: کەسایەتی | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئیبراهیمی قادری

ئیبراهیمی قادری
ناو: ئیبراهیم
نازناو: ئیبراهیمی قادری
ناوی باوک: کەریم
ناوی دایک: سەیزادە
ساڵی لەدایکبوون: 1934
شوێنی لەدایکبوون: #مەهاباد#
$ژیاننامە$
هونەرمەندی دەنگخۆشی موکریان و شارە ئازیزەکەی مەهاباد، (ئیبراهیم کەریم عەبدولڕەحمان عەبدولقادر) ە ، نازناوی هونەری ‌ (ئیبراهیمی قادری) یە و دایکی ناوی ( سەیزادە ئەمین سەیدقادر) ە ، لەگوندێکی هەڵکەوتەی نێوان دوو شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ( مەهاباد و بۆکان) کەمێژوویەکی زۆر جوانیان هەیە لە بواری نەتەوەیی و هونەریی و زادەی گەورە هونەرمەندانی نەتەوەکەمانە، هونەرمەند ئیبراهیمی قادری لە گوندی ( عیسا کەند) لە ساڵی ( 1934) ی زاینی لەخانەوادەیەکی جوتیاری خانەدان و هونەردۆست بەدنیا هاتووه و چاوی بەسرووشتی جوانی گوندەکەیان هەڵهێناوە‌.
لەبەرەی دوو دایکان هونەرمەند خاوەنی (6) برا و (2) خوشکە، لە تەمەنی هەرزەکاریدا هونەرمەند لەسۆز و خۆشەویستی دایک و باوکی بێبەش دەبێت و دایکی پێشتر کۆچی دوایی کردووە، لە ساڵی (1951) باوکیشی دەچێتەبەردلۆڤانی پەروەردگار و ئیبراهیمی گەنج و شۆخ و شەنگ ڕووبەڕووی تاڵ و سوێرییەکان و شەونخوونی ژیان دەبێتەوە.
لەبەر ئەوەی لەگوندەکەیان قوتابخانە نەبووە، هونەرمەند لەوبەهرەیە بێ بەش دەبێت، بەڵام ماوەی دوو ساڵ خراوەتە (حوجرە) لەلای مەلا خوێندوویەتی، بەڵام بەداخەوە هیچ فێرنەبووە.
هونەرمەند بەحەسرەتەوە باس لەو بەهرەیە دەکات کەلێی بێ بەش بووە ( نەمتوانی وانە بخوێنم و له و نیعمەتە گەورەیە بێبەش بووم، بەڵام لەزەمانی پێشمەرگایەتیدا لەحیزبی دیموکرات فێری خوێندن و نووسین بووم، لە ژیانی هونەریمدا هەرچەندە نەخوێندەوار بووم، بەڵام هەموو کات حەزم بەقەڵەم و کاغەز دەکرد، پێم خۆشبوو کەلەگەڵ پیاوی گەورەی خوێندەوار و ئاشنا بەئەدەب تێکەڵاو بم و زۆر لە مەجلیسیاندا دانیشتووم و چێژم لێوەرگرتوون).
هونەرمەند ئیبراهیمی قادری باس له و ڕۆژگارە دەکات کە دەناسرێت و چۆن تێکەڵاو بە خەڵکی و ئەو دنیا جوان و شیرینەی گۆرانی وتن بووە ( دەستم بەگۆرانی وتن کرد و لە ماوەیەکی کوورتدا ناوبانگم دەرکرد و لەشار و دێهاتان لێیان دەگێڕامەوە و زۆرجاران نەیان دەهێشت بێمەوە ماڵێ و لەو داوەتە دەیانبردمە داوەتێکی دیکە، و سەدان بووکم لە گەورە ماڵان سوارکردووە و دامبەزاندووە، جودا لەگۆرانی بەزم و هەڵپەڕکێ، گۆرانی دیکەشم گوتووە و هەروەها گۆرانی زۆر گۆرانیبێژانی مەزنیشم گوتۆتەوە)..
ڕاستە زۆربەی گۆرانییەکانی هونەرمەند، تێکستەکانی فۆلکلۆرن و هەڵقوڵاوی هەناوی کۆمەڵی کوردەوارین، بەڵام هەندێک گۆرانی کە هیی خودی هونەرمەندن، هەریەکەیان پاشخانێکی خۆش و ناخۆشی هەیه و تەنانە لەسەر گۆرانیی خوێندن دووچاری کێشەش بووە، وەک گۆرانی ( وەرە وەرە گێلگێلەداری) لە ساڵی ( 1957) لە گوندی ( لەگز ) ی بۆکان دەریانکردووە.
گۆرانیشی هەیە کە هەڵقوڵاوی بیر و هەستی خۆیەتی لەژێر کاریگەریی سرووشتی جوانی وڵات لە وەرزی بەهاردا و قاسپەی که و و جریوەی چۆلەکه و ئاوی سازگاری کانیاو خوڕەی جۆگەله و چرۆی گوڵە بەیبوون و مێلاقە و ، ، ، تاد، ئەوانە دەبنە هەوێنی گۆرانییەک دوای پشوودانێک لەدەرەئەنجامی ماندووبوونێکی زۆر، لە ساڵی (1963) هونەرمەند دێتە باشووری کوردستان و تا پشتی ( هێرۆ) دێت ، دواتر دەگەڕێتەوە بۆ ( سەردەشت ) و بەلای ( کێلێ ) دا و بینینی ئەو سرووشتە دڵڕفێنە کە چاو پێی تێرنەبووه و بەهەشتێکە کە خودا بەخشیوەتی بەبەندەی خۆی ، هونەرمەند لەسەرچاوەی سەردەشت پشوویەک دەدات و دەکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەو سرووشتە، ئەو نیعمەتە جوانه، دوای پشوودان ئەو ئاوازە لەوێدا دەخوڵقێنێ و تێدەچریکێنێ ...
( سێوە لاسوورەی زێوێ مەنزەرەی بەردەپانی
گوڵی دەوری سەرچاوێ کەوی پشتی بێورانێ
بەژنت خەڵفی ساوایە، مەمکت هەرمێی ئالانێ
ماندوو مردووی ڕێگایەم ناکێشم پەشیمانی ...)
ئەو گۆرانییە هونەرمەند لە ساڵی (1971) لەڕادیۆی مەهاباد بڵاوی کردووەتەوە.
بەداخەوە له و سەردەمەی کە هونەرمەند ئیبراهیمی قادری و هاوڕێی هونەرمەندەکانی لە بواری زیندووکردنەوە پاراستنی زمان و فۆلکلۆری کوردی وەک هونەرمەندێکی خۆڕسک ئەسپی خۆیان تاوداوە، وەک ( عەلی خەندان ، سەید محەمەدی سەفایی ، مەلاحسێنی عەبدوڵڵازادە ، ڕەسوڵی نادری ، سەیدعەلی سەردەشتی، ئیبراهیمی فەتاحی ، برایانی زێ زێ، عەبە دەڕژێ و ...تاد) بەشێوەیەکی کەم بایەخ و بەناو و ناتۆرەی ( شایەر و لۆتی و چاوەش) ناوبراون و زۆر جاران لێیان نزیک نەبوونەتەوه و بەچاوی ڕێزه و لەکەسایەتی و هونەرەکانیان نەڕوانیوە‌، نووسەر و توێژەری بواری فۆلکلۆر ( سەڵاح نیساری ) نووسیویەتی:
( گۆرانیبێژانی شایی گێڕی کوردەواری، نەک هەر بەچاوی ڕێزەوە سەیریان نەکراوە، بەڵکە نێو نیتکەیان پێداداون ! ناتۆرەیان وەدوو خستوون، تەنانەت خەڵکی دەمار گرژ و کاڵفام و گوێ لەمست و زۆربەی خۆبەزلزان و ساماندار و گیرفان گەرمان، شەرمییان کردووە بێژن جیران و هاوساماڵی ئەو دەنگبێژ و خۆشوێژانەین! لەکۆڕی پرسە و سەرەخۆشیدا خۆیان لێدوور گرتوون، لە زۆر کۆڕو کۆبوونەوەدا لەنزیکیان دانەنیشتوون! کەچی هەر ئەو جەنابانە لەشایی و خۆشییەکاندا ، بەتایبەت لەوەختی زەماوەندی (کوڕ) ی خۆیاندا ئاتاج و منەت باری بەقەولی خۆیان ئەو ( لۆتی ) یانە بوون، بەڵام هەتا ئێستاشی لەگەڵدا بێ کەمتر کەسانێک هەستیان بەوە کردووە ئەو شایەرانە چ خزمەتێکیان بە تۆره و زمان و گۆرانی ڕەسەنی کوردەواری کردووە، سنگ بە سنگ ئەم خەزێنەیان لەگەڵ خۆیان هێناوه و لە مردن پاراستوویانە، ئەم سەروەت و سامانەیان قەڵا قەڵا هەڵچنیوە و بەئامێزی نسارەوە لە خۆر گەزین پاراستوویانە، هەمیشە بەجلوبەرگی ڕەسەنی کوردییەوە هاتوونە نێو خەڵک ، بە حەق ئەو خزمەتەی شایەران گوند بەگوند و شاربەشار بەبێ هیچ چاوەڕوانییەک بە خەڵکی خۆیان کردووە شایانی سپاس و ڕێزلێنانە).
هەر ئەو هونەرمەندە خۆنەویست و دەنگبێژ و بەیت بێژ و شایی گێڕانە کە بەداخەوە بەلۆتی و شایەر ناودەبران ، هیچیان دەرچووی هیچ قوتابخانەیەکی هونەری نەبوون ، تەنیا دەرچووی ئەو قوتابخانە دەوڵەمەندە لێوڕیژەی کەلتوور و فۆلکلۆری کوردی بوون، بەو ئامێرە ڕەسەن و سادانەوە ( دەهۆڵ و زوڕنا، باڵەبان، دووزەله و زەربێکەوە) حەوت شەو و حەوت ڕۆژان، بەبێ ماندوو بوون زەماوەند و داوەت و شاییان گێڕاوه و شادی و خەنده و جوڵە و بزەیان خسووەتە سیما و دڵی گوێگر و بیسەرانی ئەو ئاهەنگەوە، لەگەڵ ئەوەی بەڕێز و حورمەتەوە لە توانا و دەنگی خۆشیان و ژەنینی ئامێرەکانیان بڕوانیبایە، جێی داخە کە بەشێوەیەکی ناتەندرووست پوڵ و پارەیان هەڵداوە و کەوتووەتە سەرزەوی، ڕاستە ئەوانیش مرۆڤن و پێویستیان بەژیانە، ئەو دیاردە ناشیرینە یەکێک بووە له و دیاردانەی کە هونەرمەند ئیبراهیمی قادری پێی سەغڵەت بووە و کاری لەسەر کردووە کە ئەو ڕەفتارە نەهێڵێت ( لەزەماوەند و داوەتدا لەلایەن خەڵکی یەوە پارەیان هەڵدەدا و شاباشیان دەکرد و ئەو پوڵە دەکەوتە سەرزەوی، لەنێو ئەو خۆڵ و تەپۆتۆزەدا دەبوو هەڵیبگریتەوە و لەسەر سەرتی دابنێی و بەسڵامەتی فڵانە ئاغای دا بڵێیت، دەتوانم بڵیم من یەکەم کەس بووم بەرپەرچی ئەوەم دایەوه و وتم ئەوە کارێکی نەشیاوه و نابێ ئەو کارە بکرێت تا لەداوەت و زەماوەند دا قەدەغەم کرد)..
دەنگ و هونەر و گۆرانییەکانی هونەرمەندی میللی ئیبراهیمی قادری ، هەر بە تەنیا لەشار و شارۆچکه و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتدا بڵاو نەبووەوە، لەبەر ئەوەی خاوەن دەنگێکی خۆش و هونەرێکی شادی بەخشی هەبووە و هونەرەکەی بێ خەوش بوو ، لە باشووری کوردستان یشدا بڵاو بۆوه و هەوادرێکی زۆری لەدەوری هونەرەکەی خۆی کۆکردەوە ، دیارترین لەگۆرانییەکانی کە لە باشووردا دەبیستراو جێی پەسەند و ڕەزامەندی گوێگران بوو، گۆرانی ( هەنار هەنار هەنارە، ئەی گوڵم ڕوو لە کوێ کەم، لێوت خوێنی گەشمە، شەهێن و شەهلا، هەی دکتۆر، شەمامه و خاڵخاڵ و ئەو کراسە گوڵ هەنارە و دەیانی دیکە).
هونەرمەند هەرچەندە ئاستی خوێندەواری بەوشێوەیە نییە، بەڵام دەتوانێت بنووسێت و بخوێنێتەوە، بەڵام لەخەرمانی گۆرانییەکانیدا کە زۆر لەهۆنراوەکانی فۆلکلۆرن و لەفەوتان ڕزگاری کردوون و بەشێوازێکی نوێ و جوان بیانڵێتەوە، بەبێ ئەوەی بیانشێوێنێ و لەڕەسەنایەتییەکەیان کەم بکاتەوە، بەڵام سوودی زۆری لەهۆنراوەی شاعیران وەرگرتووه و ئاوازی لەسەر داناون و بەدەنگە خۆشکەی خوێندوونی، شاعیرانی وەک ( هەژار، هێمن، هێدی، حاجی هاشمی نانەوازادەگان، وەفایی، مستەفا بەگی کوردی، شەریف، سوارەی ئیلخانیزادە، سەید عەلی ڕەحیمپوور (سەید عەلی سەردەشتی )، غەریب پشدەری، عوسمان حیسامی، حاجی شێخ عەوڵای شەمسی بورهانی، عەلی حەسەنیانی، سێمان شاوەلە و دکتۆر مەولەوی شیرازی و چەندینی تر)..
هونەرمەند جیا له و گۆرانییانەی لە داوەت و زەماوەنددا خوێندوونی و بەدەیان کاسێتی بەدەنگی خۆش لەگەڵ مۆسیقادا تۆمارکردووە و ، ماوەی (8) ساڵ بەشێوەیەکی فەرمی ئەندامی ئیدارەی ( فەرهەنگ و هونەر) ی ڕادیۆی مەهاباد بووە، لەوماوەیەدا نزیکەی (40) گۆرانی تۆمارکردووە.لە ساڵی (1974) هونەرمەند لەلایەن بەڕێوەبەرانی ڕادیۆی کرماشانەوە خەڵاتی ڕێزلێنان لەبەرانبەر بەخشش و کارە هونەرییەکانی پێدەبەخشرێت..
هونەرمەند ئیبراهیمی قادری، خاوەنی کەسایەتییەکی بەرز و خۆشەویست لەنێو کۆمەڵ و شاری مەهاباد و تەواوی کوردستان و هەروەها هاوڕێ هونەرمەندەکانی، لە ماوەی ژیانی هونەریدا لەگەڵ زۆر لەهونەرمەندان پێکەوە گۆرانی خوێندووه و بەشداربووە لەداوەت و خۆشیی و شاییدا، سەرەتا لەگەڵ هونەرمەندان ( محەمەد حەتۆتە و شەریف دۆدۆڵچە) کە دوو هونەرمەندی بلیمەت بوون لە بواری گۆرانی میللید، پاشان هونەرمەند (صاڵح بۆکانی، مەلا حسێنی عەبدوڵڵا زادە، حەسەن زیرەک، ڕەسوڵی نادری، سەید محەمەدی سەفایی، عەلی گڵێنانی، سەید عەلی سەردەشتی ، قادر مامەندی و ئەحمەد شەنگە و ئیسماعیل سەردەشتی و ...تاد) ، کارە هونەرییەکانی هونەرمەند لەگەڵ گرووپی مۆسیقادا ئەنجامی داون و بەدەست و پەنجە زێڕینەکانی هونەرمەندان ( شاداب ، ڕەشید فەیزنەژاد ، عەزیزی تارژەن و ..تاد، ، خۆزگە ناوی هەموو ئەو هونەرمەندە ژەنیارانە کە هاوکاری هونەرمەند بوون بهاتایە و ناویان فەرامۆش نەکرێت و ڕێز لەماندوو بوونیان بگیرێت) هونەرمەند ئیبراهیمی قادری دەڵێت ( کاتێک لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی مەهاباد بووم، هونەرمەند ڕەشید فەیزنەژاد زۆر هاوکاری کردووم و هەندێک لەگۆرانییەکانمی تەنزیم کردووە، خۆم بەقەرزاری دەزانم )..
لە دوای ڕاپەڕینی گەلی کوردستان لە ساڵی (1991) و هاتنەدی بارودۆخێکی جیاواز لە پارچەکانی دیکەی کوردستان و کرانەوەی سنوور لەنێوان ڕۆژهەڵات و باشوور، هونەرمەند لە ساڵی (2003) بەیاوەری هونەرمەندی شمشاڵژەنی گەورە ( #قالە مەڕە# ) و لە ساڵی (2006) و دواین جار لە ساڵی (2014) هاتۆتە باشووری کوردستان و لە شاری سلێمانی و هەولێر ، لەلایەن کەناڵی ئاسمانی ( کوردستان و کوردسات) ەوە بانگهێشت کراوە و بەرنامەی هونەری له و کەناڵە ئاسمانی و لۆکاڵییەکان تۆمارکردووە.
لە ساڵی (1951) و تا بەئەمڕۆ دەگات، هونەرمەند لەوڕێگا پیرۆزەی هونەر بەردەوامە و بەداخەوە ئەوە ماوەی چەند ساڵێکە گۆرانی ناخوێنێ ، دیارە ئەوەش پەیوەندی بە هەڵکشانی تەمەن و پێی خۆشە کەڕێگە خۆش بکات بۆ هونەرمەندانی دیکە کە ڕێبوارێکی بەئەمەکی ئەو ڕێگا پیرۆزەی هونەر بن و دڵسۆزانە و لەخزمەتی هونەری ڕەسەنی نەتەوەکەیاندابن، بەڵام پرسیارێک دێتە پێش، هونەرمەند خاوەنی ( 5) کوڕ و کچێکە ، تەمەندرێژبن ، ئایا بۆ هیچ یەک لە منداڵەکانی ڕێچکەی باوکیان نەگرتووه و نەبوونەتە گۆرانیبێژ ، لەوبارەیەوە هونەرمەند ئیبراهیمی قادری دەڵێت ( لەگەڵ ڕێز و حورمەتم بۆ مامۆستایانی ئایینی لەوسەردەمەدا لەگوند و ئاواییەکان بەداخەوە ڕۆڵێکی خراپیان دەگێڕا، ئەو دەست و پەنجە زێڕینانە، ئەو هونەرمەندانە کە دەهۆڵ و زوڕنایان لێدەدا و کەیف و خۆشییان بە خەڵک دەبەخشی، بەناوی حەرام و ئەوانە ( لۆتین) لەبەرچاوی خەڵک سوکیان دەکردن و بەکەم سەیریان دەکردن، ئەو هونەره و هونەرمەندانە کاتێک هونەرەکەیان لەشارەکان نزیکبوونەوە ئەوجارناوی ( چاوەش ) یان وەدوو نان ، بەڵێ منداڵەکانم هەموویان دەنگیان لە من خۆشترە ..! کاتێک منداڵەکانم لە قوتابخانە یان لەکوچه و کۆڵانان لەگەڵ هاوڕێ کانیان کێشەکیان هەبایە یان دەمەقاڵەیەک ڕوویدابا ، پێیان دەوتن بڕۆ بڕۆ کوڕە ( لۆتی و چاوەش )..
تا ئێستا چەندین جار هەوڵم لەگەڵ کوڕەکانم داوە و پێم وتوون دەنگتان خۆشه و شتێکم بۆبڵێن، پێم دەڵێن بابە گۆرانی چی بڵێین ، ئەوەنییە لە دەرەوە پێمان دەڵێن کوڕە لۆتی و چاوەش ، بەداخەوە ئەو کاریگەریی لەسەر ڕۆحیەتیان داناوون و ڕێچکەی هونەرییان نەگرت من وەکوو ئیبراهیمی قادری هەرچی یەک بم ، کوڕی ئەم ئاو خاکه و کوڕی میللەتەکەی خۆمم..! )..
وەک ئاماژەم پێدا هونەرمەند ماوەی چەند ساڵێکە کە لەهونەری گۆرانی خوێندن و چوونە سەر داوەت و زەماوەند دوور کەوتووەتەوه و گۆرانی ناخوێنێ و ، زۆربەی کاتەکانی لەنێو دۆست و هاوڕێکانی و شارە ئازیزەکەی مەهاباد بەسەر دەبات و لەماڵەوەش زۆربەی کاتەکانی لەگەڵ ئامێری تەسجیلەکەیدا و بەگوێگرتن لە گۆرانییەکانی خۆی کەپێش سی ، چل ساڵ لەوبەر خوێندوویەتی و لەگەڵ دەنگ و موزیکەکەدا دەداتە شەقەی باڵ و له و هەوارانە پشوو دەدات کە جەوان و جاحێڵ بووە و خاوەنی دەنگ و توانایەکی بەرزبووە و چریکاندوویەتی ، دەگەڕێتەوە بۆئاواییەکانی ( باوەجەند، قادرئاوا، وەتەمیش، عیساکەند ، مەمەلیان ، گوێچکەدەرە، گەرماویان ، بێوران وکانی باغ و شارەکانی مەهاباد و پیرانشار و نەغەده و شنۆ و ....تاد ) و لە کۆتاییدا دەگەڕێتەوە هەوارەکەی خۆی لە شاری مەهاباد و فرمێسک بەچاوەکانیدا دێنە خوار کەف و کوڵی دڵی خۆی به و فرمێسکانە ساڕیژدەکات.
دوای نووسینی ئەو چەند دێڕە لەسەر هونەرمەند ئیبراهیمی قادری ، بەپێویستی دەزانم کە بەحورمەتەوە ناوی ئەو کەسایەتییە دڵسۆزانە بهێنین، کە خەمخۆرانە ئەو ئاهەنگ و کوڕ و داوەت و زەماوەندانەیان لەسەر کاسێت تۆمارکردووه و ئەمڕۆ بوونەتە ئەرشیفی بەنرخی هونەری میللی نەتەوەکەمان ، بەداخەوە تەنیا ناوی ( کەریمی تەڵایی) خاوەنی تۆمارگای (تەلایی) لە شاری مەهاباد دەزانم و خۆزکە ناوی هەموویانم بردبا.
لە کۆتاییدا دەڵێم سڵاو و ڕێز و حورمەت بۆ مێژووی نیوسەدە لە تێکۆشانی هونەریی هونەرمەند ئیبراهیمی قادری و ئەو هەموو بەرهەمە جوان نایابانەی تۆمارکردوو خستویەتییە سەر خەرمان و گەنجینەی هونەری مۆسیقا و گۆرانی میللی نەتەوەکەمان و پێی دەڵێم خەرمان بەرەکەت و ماڵت هەمیشە ئاوادەن بێت بۆ دەنگ و هونەرەجوانەکەت.
جەمالی دەلاک 9-8-2021
$سەرچاوەکان:$
. پەرتووکی گەنجینەی گۆرانی کوردی ، ، کۆکردنەوە و ئامادەکردنی ، عوسمان شارباژێڕی ، لاپەڕە (58)
. پەرتووکی ، ، کیژە سابڵاغی ، ، ئیبراهیمی قادری ، هەولێر 2009 ، لاپەڕە ( 3)
. پەرتووکی ( تاریک و ڕوون ) گولبژێرێک لەهۆنراوەەکانی هێمن ، لاپەڕە (3)
. بەرنامەی ( ئەزموون و ژیان) کورد کەناڵ لە 01-07-2020
. پەرتووکی ( خەزێنەی هەرمان) توێژینەوەی گۆرانی فۆلکلۆر ، ، چاپی دووەم ، ، نووسەر : سەڵاح نیساری ، لاپەڕە ( 14)
. پەرتووکی ژیان و هونەر ، ، ئامادەکردن و کۆکردنەوەی تاهیر کرمانج ، بەرگی دووەم ، لاپەڕە (125)
[1] [2]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 12,806 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] تۆمارا تایبەت ب کوردیپێدیایێ | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - هاوڕێ باخەوان
[2] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | https://kurdistantv.net/ 02-02-2024
فایلێن پەیوەندیدار: 15
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا ژدایک بوونێ: 00-00-1934 (90 سال)
باژار و باژارۆک (ژدایکبوون): مەهاباد
جهێ ئاکنجی: کوردستان
جوڕێ کەسی: گۆرانیبێژ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (ژدایکبوون): رۆژهەڵاتی کوردستان
ڕەگەز: پیاوان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 22-01-2011 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 02-02-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 12,806 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.111 KB 22-01-2011 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,612
وێنە 106,364
پەرتوک PDF 19,231
فایلێن پەیوەندیدار 96,824
ڤیدیۆ 1,368
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.672 چرکە!