عەبدولقادر مستەفا
هونەرمەند (قادر مستەفا) ساڵی 1943 لە هەڵەبجە لەدایک بووە ساڵی 1964 خانەی مامۆستایانی سلێمانی تەواو کردووە ساڵی 1956 بۆ یەکەمجار چووەتە سەر تەختەی شانۆ وەک ئەکتەر لە شانۆگەری (ئۆتێللۆ) ڕۆڵی بینیوە ساڵی 1959 لە ناوچەی قەرەداغ لە شانۆگەری (کۆتایی زۆردار) بەشداری کردووە دواتر لەبەر بارودۆخی ئەوسای کوردستان چالاکییەکانی کەم بۆتەوە تا ساڵی 1970 ساڵی 1971 بووەتە ئەندامی کۆمەڵەی هونەرو وێژەی کوردی سلێمانی ساڵی 1975 چۆتە چالاکی قوتابخانەکان ساڵی 1984 بووەتە بەڕێوەبەری چالاکی هونەری ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تیپی شانۆی سالار بووە رۆژی 28-09-2014 کۆچی دوایی کرد.
[1]