لە سالی 1977 پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی بزوتنەوەی سۆسیالیست دەکات لە ساڵی 1980 بۆتە پێشمەرگه و چەندین پڵەی بڕیووە لە نێو ڕێزەکانی حزبی زەحمەتکێشان دوا پلەی فەرماندەی (هێزی سەفین) بوو وەکو فەرماندەیەکی سیاسی و پێشمەرگایەتی کارەکانی زۆر بە ڕێکی و دڵسۆزی بەرێوە دەبرد لەتەک ئەمانەش شیعر و چیرۆکی نووسیوە و کاری ڕۆژنامە نووسی کردووە. چەندین بابەتی لە چاپەمەنیەکانی شاخ وەک (دەنگی پێشمەرگە و ئاڵای ئازادی و پێشکەوتن و تاد) بڵاوکردۆتەوە، شەهید لە #29-05-1987# لە داستانی (#شیلادزێ #) لە گوندی (شیڤ چنارۆک) شەهید کرا.[1][2]