بالیسان شاردەێیەکە سەربە شارۆچکەی #شەقڵاوە#ی شاری #هەولێر# ، دەکەوێتە نێوان چیای ماکۆک لە باکووری و چیای هەورێ لە باشووریدا، ئەم دۆڵە بە دۆڵی #بالیسان# ناسراوە و لە ڕووبارۆچکەیەکەوە لە گوندی (#خەتێ# ) ەوە دەست پێ دەکات تا دەڕێژێتە دەریاچەی #دووکان# ، لە ئێوارەی 16-04-1987 لەلایەن فرِۆکەکانی ڕژێمی بەعسەوە کیمیابارانکرا کە زیاتر لە (200) هاووڵاتی شەهید و بە دەیان برینداری لێکەوتەوە، بۆ جاری دووەم لە 31-07-1988 لە پرۆسەی ئەنفالی پێنجەم و ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئێراق بۆ جینۆسایدکردنی کورد کیمیاباران کریەوە، لە ساڵی 1999دا حکومەتی هەرێمی کوردستان کردیە یەکەیەکی کارگێڕی و بووە شارەدێ.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 19,090 گل سئرکریائە(دێینە)