بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: ژنکوژینامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 07-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅07 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,785) پەڕتووک||
📅 06-04-2020
باکووری کوردستان
- بە بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا سەما تەکین ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی هەدەپەی شاری مەلەزگرت لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.[7]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- محەمەد یار ئەحمەدی، پەرەستارێکی لاو لە نەخۆشخانەی خومەینیی شاری سەقز، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڤید 19 گیانی لەدەست دا.[3]
- جێگری بەڕێوەبەری بەشدارییە مرۆییەکانی کۆمیتەی فریاکەوتنی پارێزگای سنە رایدەگەیەنێت دانیشتوانی پارێزگاکە بڕی 18 ملیار و 500 ملیۆن تمەن بۆ کاری خێرخوازی دابین دەکەن.[2]
- تاکو ئێستا لە رۆژهەڵاتی کوردستان نز
📅 06-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی تاوەکو 12:00ی شەو بەردەوام دەبێت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 05-04-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی 1ی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی، حوکمی سێ مانگ و رۆژێک زیندانیی بەسەر فەردین مەولوودیدا سەپاند. لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە، ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.[7]
باشووری کوردستان
- وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 18 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، کە 8 پیاو و 6 ئافرەت و 4 منداڵن. بەمەش ک
📅 05-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
05-04-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 دوعا خەلیل ئەسوەد
یەکێکە لە بەناوبانگترین قوربانییەکانی توندوتیژی بەرامبەر ژنان لە کوردستان. لە 07-04-2007دا بە بەردوبلۆک لە لایەن کۆمەڵە کەسێک و پۆلیسی دەسەڵاتەوە لە گوندێکی بەعشیقەی نزیک موسڵە بە بەرچاوی سەدان کەسەوە، کوژرا.

کچێکی ئێزدی بووە، ناوی تەواوی دوعا خەلیل ئەسوەدە. دوای ئەوەی لەگەڵ کوڕێکی موسڵمان هاوسەرگیریی کرد.
ڕۆژی 7ی نیسانی 2007 لە تەمەنی 17 ساڵیدا لە گوندی بەحزان لە شارۆچکەی شێخان، بە بەرچاوی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەوە، بە دڕندانەترین شێوە لەلایەن کەسوکار و عەشیرەتەکەیەوە بە بلۆک شەهید
👫 دوعا خەلیل ئەسوەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
دوعا خەلیل ئەسوەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 رەهبەر جەلال
رەهبەر جەلال حەمەد مامەش
لەساڵی 1953 لەشاری کۆیە لە دایکبووە.
قوتابخانەی ناوەندی لە شاری هەولێر تەواو کردووە.
ساڵی 1970 لەگەڵ هەندێک لاوانی شاری کۆیە، تیپی شانۆگەری (کەکۆن) دادەمەزرێنێت. پاشان دەچیتە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەشی نیگارکێشان لەبەغدا.
رۆژی 11 ئایاری ساڵی 1974 بەغدا جێ دەهێڵی و دەچێتە ریزی شۆڕش، لەوێش لەبەرێوەبەرایەتی راگەیاندن کاردەکات.
لەساڵی 1977 دا لەبەشی جموجۆڵی هونەری شاری هەولێر دا بەپشکنەری رێبەری وانە هونەرییەکانی قوتابخانەکانی هەولێر دادەمەزرێ.
ساڵی 1977 پێشانگای ی
👫 رەهبەر جەلال
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
رەهبەر جەلال
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,065 | وێنە 58,178 | پەڕتووک PDF 10,785 | فایلی پەیوەندیدار 40,253 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,064 |
👫 رێواس ئەحمەد جاف | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

رێواس ئەحمەد جاف

فایلی پەیوەندیدار 📂
ڕێواس ئەحمەد (ڕێواس جاف)

ناو: ڕێواس ئەحمەد بانیخێڵانی
ساڵی 1957 لە شاری قەلعەسالح سەر بە پارێزگای عەمارە لەدایکبووە. ئەو کاتە باوکی نەفی کراوە بۆ ئەو ناوچەیە.
لە خێزانێکی نیشتمانپەروەری چەپ پەروەردە بووە. باوکی ئەندامی سەرکردایەتی حزبی شیوعی عیراق بووە. بۆیە ژیانیان پڕبووە لە دەربەدەری و دەردەسەری. لە زۆربەی شارەکانی کوردستاندا ژیاون.
قوتابخانەی سەرەتایی و ئامادەیی لە کوردستان تەواو کرد.
هەر لە تەمەنێکی چواردە ساڵیدا تێکەڵی ژیانی سیاسی بووە و لە رێکخراوەی ژنان و لاوانی سەر بە حیزبی شیوعی کاریکردووە.
لە ساڵانی هەفتاکاندا دەستی بە نووسینی هۆنراوە و وتار کردووە. لە رۆژنامەکانی بیری نوێ و هاوکارییدا بڵاودەکرانەوە. لە زۆربەی کۆڕ و سمینارەکانی ئەو کاتەدا بەشداری دەکرد.
لە چەند شانۆگەرییەکی ئەو ساڵانەدا بەشداریکردووە.
ساڵی 1977 لە زانکۆی کشتوکاڵی موسل وەرگیراوە. بەڵام لە ساڵی 1978 وازی لە خوێندن هێنا لەبەرئەوەی بڕیاری گرتنی لەلایەن رژێمی بەعسەوە دەرچووبوو. ماوەیەک بە نهێنی لە شاری سلێمانی دەژیاو کاری سیاسی دەکرد. لە کۆتایی ساڵی 1979 دا گەیشتە سۆڤییەت و لە بەشی ئادابی زانکۆی مۆسکۆ دەستی بە خوێندن کرد. لە ساڵی 1985 دا کە خوێندنی تەواو کرد، چووە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی شیوعی لە بەشی ڕاگەیاندن کاریدەکرد. پاش بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و تەسکبوونەوەی زۆنی ئازاد، کوردستانی بەجێهێشت لە ناوەڕاستی 1989دا لە سوێد نیشتەجێ بوو.
پلەی خوێندن: ماستەرنامە لەسەر ئەدەبی ڕووسی لە مۆسکۆ، ماستەرنامە لەسەر ئەدەبی فۆلکلۆری کوردیی منداڵان، ستۆکهۆڵم.
بواری داهێنان: ڕۆمان، بەرهەمی منداڵان وەرگێڕان
کورتەیەک سەبارەت بە کارەکانی پێشووی
• چیرۆکەکانی تۆلستۆی بۆ منداڵان- وەرگێڕان لە ڕووسییەوە.
• فلیپۆک، تۆلستۆی- وەرگێڕان لە ڕووسییەوە.
• ژن، ڕۆمان.
• پرتەوی لێکترازان، ڕۆمان.
• گوڵچیایی ڕۆحەکان، رۆمان.
• بەرەو کۆمەڵگایەکی بێ توندوتیژی. لێکۆڵینەوەو فاکتە.
• سی کتێب بۆ منداڵان بۆ تەمەنی 1-5، 6-9، 8-12
بۆ منداڵانی تەمەن 1 5 سال
1. وشەکانم
2. ئەندامانی لەشم
3. وەڵامەکا
4. رامان چی دەکات؟
5. ڕامان دەکەوێت
6. سیما نایەوێت لە سەر قەعدە دانیشێ
7. سیما چی لەبەردایە.
8. سیما نەخۆشە
9. سیماو ڕامان ژیکەلەن
10. ڕامان خەوی لێ ناکەوێت

بۆ منداڵانی تەمەن 5 8 ساڵ
11. مەیموونەکە برسییەتی
12. ڕامان ددانی دێشێ
13. مەیموون و پشیلەکە شەڕ دەکەن
14. سیما حەزی لە ماتۆڕە
15. سیما و ڕامان لەم هەفتەیەدا چی دەکەن
16. سیما و ڕامان سەردانی دایەگەورە و بابەگەوردە دەکەن
17. سیما خەریک بوو دەستی بسووتێت
18. سیما و ڕامان زەرنەقووتەیەکە بەخێودەکەن
19. خێزانی ئاژەڵ
20. سیما و ڕامان جل دەگۆڕن
بۆ منداڵانی 8 12 ساڵ

21. ئاو
22. ئاووهەوا
23. من حەزم لە خواردنی سەوزەیە
24. سیما و ڕامان گەورەدەبن
25. جیهانی ڕووک
26. جیهانی باڵندە
27. باخچەی ئاژەڵان
28. سیماو ڕامان حەزیان لە سەوزەیە
29. لەش جۆن کاردەکات
30. هەستەکان
زنجیرەی چیا 2
دلۆ و دیدۆ دە کتێبە
زنجیرەی چیا 3
باوکم چوو بۆ ئاسمان
شاد مۆبیلێکی دەوێت
مارتین و دووربینەکەی بابەگەورە
مارتین فێری خوێندنەوە دەبێت
من برایەکم دەوێت

ڕۆمانی ژن
پرتەوی لێکترازان
گوڵچیای رۆحەکان
لە ئامێزم بگرە
ئاوێنەی ژنێک

سەبارەت بە چۆنیەتی دەستکردن بە نووسینی بەرهەم بۆ منداڵان ڕێواس خان دەڵێت:
لە سەرەتای نەوەتەکاندا کە دەچوومە کتێبخانەکان ژمارەیەکی زۆری کتێبی منداڵانم دەبینی. ئەمە سەرنجی ڕاکێشام و هەوڵمدەدا چیرۆکی منداڵان بخوێنمەوە.
لەساڵی 1990 کە بوومە دایک یەکەم منداڵم بوو، هەر لە مانگەکانی یەکەمەوە هەوڵمدەدا کتێبی بۆ بخوێنمەوە. لێرە بەرهەمی هەمەجۆرە هەیە بۆ منداڵانی پێش یەک ساڵ لە شێوەی نەرم و ڕەنگاوڕەنگ دروستکراون.
ئیتر لەوکاتەوە کەوتمە بیرکردنەوە لە منداڵانی کورد و منداڵێتی خۆم و بێ بەشیمان لەو ئەدەبە مرۆییانە.
لە کۆتایی نەوەتەکاندا بیرم لە خوێندن کرد لە زانکۆ. هەرچەندە ماستەریسشم لە ئەدەبی ڕووسیدا هەبوو. بەڵام هەردەم حەزم دەکرد لە ڕووی ئەکادیمییەوە شتێک لەسەر ئەدەبی منداڵان بخوێنم.
لە 1999 دەستم بەخوێندن کرد لە زانکۆی ستۆکهۆڵم لە بەشی زانستی ئەدەبیات و بەشی ئەدەبی منداڵانم هەڵبژارد. لەوێوە دەستم کرد بە خویندنەوەی گەلێ سەرچاوە سەبارەت بە چیرۆکی فۆلکلۆری منداڵان و فابێل و چیرۆکی هونەری و هەروا چەندان بەرهەمم لەسەر مێژووی ئەدەبی مندالان و هونەری نووسینی چیرۆک خوێندەوە. لە 2001 ماستەرنامەم لەسەر چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی بۆ منداڵان نووسی.
پاش ئەوە لەو باوەڕەدابووم ئەدەبی منداڵان دەبێت تەکانێ بەرەو پێشەوە بدات و منداڵان نزیک بکاتەوە لە جیهانی منداڵێتی خۆیان. لە ئەدەبی منداڵانی جیهانیدا دەمێک بوو ئەرکی مامۆستایەتی و پەنجە ڕاوەشان بەسەرچووبوو.
نووسین بۆ منداڵان کارێکی ئاسان نییە، دەتوانم بڵێم گرانترە لە ئەدەبی گەورە ساڵان. لەبەرئەوەی زمان و زهنیەت و تێگەیشتنی منداڵ بەدەوام لە گۆڕیندایە. بۆیە گرنگی دان بە تەمەن زۆر گرنگە لە نووسیندا.
هەربۆیە لەسەرەتادا بیرم لەوە کردەوە ئەو چیرۆکانەی کە دەینووسم بەپێی تەمەنی منداڵ بێت و گرووپەکان بەپێی تەمەن لە ڕوانگەی تیرۆی گەشەی منداڵ دیاری بکەم. بێگومان بۆ ئەم مەبەستە کەڵکم لە ئەدەبی منداڵانی سوێدی و جیهانی وەرگرت.
بۆیەکەمین سییەم کتێبم بە پێی تەمەن جیاکردەوە. بۆ سێ تەمەنی جیاواز نووسییومە.
زنجیرەی چیای ژمارە دوو، دیدۆ و دلۆ بۆ تەمەنی 1 5
زنجیرەی چیای سێ بۆ تەمەنی 59 ساڵە
لە دوو بەش پێکهاتووە 15 چاپکراوە
5 کتێبی تر لە هەوڵداندام بۆ چاپکردنیان
بەم شێوەیە دەبنە 50 کتێب بۆ منداڵان و تەمەنە جیاوازەکان
هەوڵمداوە ئەو بابەتانە هەلببژێرم لە جیهان و ژینگەی منداڵەوە نزیک بێت و منداڵان خۆیانی تێدا بدۆزنەوە، حەز بکەن کەسێک بۆیان بخوێنێتەوە.
زمان، بەپێی تەمەن هەوڵمداوە بیر لە گەشە و ژمارەی ئەو وشانە بکەمەوە کە منداڵ لەو تەمەنەدا دەیزانێت. ڕستەکان سادەن و لە هەمان کاتدا هەوڵمداوە منداڵ فێری وشەی نوێ بێت. تا تەمەنەکە گەورەتر دەبێت ڕستەکان لە رووی پێکهاتەوە ئالۆزتردەبن. لە زنجیرەی یەکەمدا کۆمەڵی کتێبی فاکتەم نووسیوە کە سەرچاوەیەکی باشی زانستین بۆ منداڵان.[1][2]

🗄 سەرچاوەکان
[1]🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردیپێدیا لەلایەن (ڕیواس) سەبارەت بە (زانیاری زیاتر سەبارەت بە خودی نووسەر) لە: 13-3-2012 22:39:37
[2]👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئەدەبیاتی مناڵان

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👫 کەسایەتییەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس✍ نووسەر - لێکۆڵەر
⚤ رەگەزی کەس👩 خانمان
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
👥 نەتەوە☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 15 2011 2:15PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Aug 19 2019 11:26PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 12,915 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.223 KB Aug 19 2019 11:26PMنالیا ئیبراهیم
📷 فایلی وێنە 1.0.131 KB Jan 15 2011 2:15PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

رێواس ئەحمەد جاف

📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️ئاوێنەی ژنێک
2.👁️پەرتەوی لێکترازان
3.👁️تۆڵستۆی و چیرۆک بۆ مناڵان
4.👁️سەرەتایەک دەربارەی سەرهەڵدانی ئەدەبی منداڵانی کورد
5.👁️گوڵچیای رۆحەکان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️19-11-2016
🔣 هەمەجۆرە
1.👁️لیستی ناوی داهێنەرانی کورد لە ساڵی 2012 کە لە لایەن وەزارەتی رۆشنبیرییەوە ئامادەکراوە تاوەکو خەڵات بکرێن
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,281 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574