پلار (فەرهەنگی خاڵ)
1-کورتمە دارێکە کە بگیرێتە شتێک.
2-توانج.
بلار تێگرتن: بریتییە لە توانج گرتنە یەکێک.
پلار (هەنبانە بۆرینە)
کوردی:
1-داردەستێ کە بۆ هاویشتن دەبێ.
2-قسەی بە تێکوڵ.
3-تانە و سەرکۆنە.
فارسی:
1-تکه چوب انداختنی.
2-متلک.
3-سرزنش.
پلار (فەرهەنگی شێخانی)
پەلار:
– پارچە دارێکە شوان لە ئاژەڵی دەگرێت و بۆی دەهاوێ بۆ گەڕاندنەوەی.
– پەلار؛ تەوس؛ تانووت؛ تەشەر؛ قسەی بە توێکڵ؛ توانج؛ تانە؛ تیز؛ لاتاو؛ قۆپ.
نموونە:
تەوس و تەشەری قسەی بە توێکلی دێهاتییەکان (حەمەدۆک 2، ل335)
پێکەنینێکی پڕ تەوس و پڕداخ (کوێرەوەری، ل15)
[1][2]