دەسکەهاوەن/دەسکەوان
dastak, havan
بۆ کوتان و وردکردنی دانەوێڵە، گژوگیای وشککراوە، بەهارات، داودەرمان، لە گەرمیانەوە هەتا سنە بەم ئامرازە دەوترێت |دەسکەهاوەن| یان ئاونگ
لە سلێمانی پێی دەوترێت |دەسکەوان|، کە کورتکراوەی |دەسکەهاوەن|ە، بە قوتدانی پیتی |هێ| بوەتە دەسکەوان
هاوەن لە دار و بەرد و گڵ و کانزا دروست دەکرێت. چەکی ئاڕپیجی و تۆپیش هەر بەم ناوەوە هەن
وشەی |دەسکوئاونگ| لێکدراوە
یەکەمیان: دەسکە کە بچوککراوەی |دەستەک/دەستە/دەست|ە، هەروەک دەسکی دەرگە و پەنجەرە
دوهەمیان: هاونگ کە کورتکراوەی |ئاڤ-پەنگ|ە واتا پەنگ-خواردنەوەی ئاوی نێو چاڵی تاشەبەرد وەک دەفرێکی قوڵ، ئەمجا بوەتە هاونگ و ئاونگ
واتە دەستەوهەوەنگ (بە کورمانجی)، دەسکەوهاونگ، دەسکوئاونگ یان دەسکاونگ سەرەتا پیتی |و| لە نێوانیاندا خوراوە، ئەمجا بە قوتدانی پیتی |گ| بوەتە دەسکەهاوەن/دەستەهەوەن، ئەمیش بە قوتدانی پیتی |هێ| بوەتە دەسکەوان/دەسە(ئا)وان
بە پەهلەوی |هاڤەن|. بە فارسی |هاون|. بنەڕەتی وشەکە ئاڤێستاییە. [1] [2]
Note: Kurdipedia wants to collect "all" Kurdish words and phrases from all dialects. Please help Kurdipedia...
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,651 times