جەه، جاو، یەو، دەغڵی هەواڵی گەنم.ه.ب. جۆ دانەوێڵەیەکی یەک ساڵەیە لە تیرەی گەنمەکان Graminées، کە وەک گەنم لە دەستەی دانەوێڵەکان Céréales نە، هەر وەک گەنم وایە بەڵام لە باڵادا کورتترە، لە 40 سم تاکوو 1 میتر بەرز دەبێ، زۆر جاران لە وڵاتی خۆماندا، لە کاتی قڕان و برسییەتیدا لە جێی گەنم کراوە بە نان، نانیشی خۆش نیە. زۆرتر بە مەڕ و ماڵاتی دەدەن. جۆ دوو جۆری بەهاری و پاییزی هەیە. لە جۆدا ڤیتامینی B و سلولز، فسفۆر، کەلسیۆم و مەوادی دیکە هەیە. لە کۆنەوە لە جۆ وەک دەرمان کەڵک وەرگیراوە، بەتایبەتی بۆ نەخۆشی شێرپەنجە. بۆ دروست کردنی بیرەش کەڵکی لێوەردەگرن، بۆیە لە هێندێک شوێن بە بیرە دەڵێن ئاو جۆ یان ئابجۆ. یەکێک لە گەورەترین بیرەسازییەکانی سوئێد لە سۆلنایە و چەندین حەوزی چەند هەزار لیتریان هەیە بۆ خووساندنی جۆ و دروست کردنی بیرە. لە ف.م. و ف.ن.گ.ا. کەڵک وەرگیراوە. لە وتەی پێشینیانەدا کە هۆنەر مەلا غەفوور کردوویەتی بە هەڵبەست، بۆمان دەردەکەوێ کە نانی جۆ لە گەڵ نانی گەنم چەندە جیاوازی هەیە و نانی گەنم چەندە بێ بایەخە. (میوان یایەوێ سفرە ڕەنگین بێ/ نانت جۆیین بێ و خوڵقت گەنمین بێ) مەلا غەفوور
Σημείωση: Kurdipedia θέλει να συλλέξει "όλα" κουρδικό λέξεις και φράσεις από όλες τις διαλέκτους. Παρακαλώ βοηθήστε Kurdipedia ...
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 6,133