کێو یان کەژ یان چیا یان شاخ بەشێکە لە زەوی کە بەرزترە لە بەشەکانی کناری خۆی و شوێنێکی دیاری هەیە کە پێی دەوترێت لووتکە. کێو لە تەپە بەرزتر و بەرەولێژترە. لە ڕووی جیۆپۆلەتیک دەتوانین شاخەکان لە گرد و گردۆڵکەکان جیابکەینەوە بەوەی شاخەکان بەرزی و مەزنایەتیی خۆیان بەسەر گردۆڵکەکاندا دەرخستووە، هەرچی چیاکانە بەوە ناسراون کە پێوەری جیاوازیان هەیە و لە ڕووی ئاستی بەرزییەوە لە شاخەکان بەرزترن
هەروەها لوتکەی چیاکان بەردەوام خاڵی جیاکەرەوەی نێوانیان بووە.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/23465/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کێو بەشێوەزارەکانی زمانی کوردی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کێو بەشێوەزارەکانی زمانی کوردی=KTML_ImageCaption_End=
چیا هێما و تایبەتمەندییەکی جۆگرافی ژیانی کوردەکانە؛ هەر بۆیە گوتراوە: کورد دۆستێکی نییە، جگە لە چیا Kurds have no friends but the mountains. چیاکانی جوودی و ئارارات (کە لە فۆلکلۆری کوردیدا دیارن)، زاگرۆس، شینگەر، قەندیل، شاهۆ، پیرمەگروون، و حەمرین، ناسیاوترین کێوەکانی کوردستانن.[1]