سەعید گاباری خەڵکی
حەسەکەحەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستانە، یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کورد و چەندین سترانی بەناوبانگی هەیە، چەند گۆرانیبێژێکیش گۆرانییەکانی ئەویان گوتووەتەوە.
ئەو هونەرمەندە یەکێکبووە لەوانەی لە سەیدایێ تیرێژ و جگەر خوین نزیکبووە؛ چەندین هۆنراوەی ئەوانی کردووە بە گۆرانی، یەکێک لە گۆرانییە ناسراوەکانی بڵبڵێ دڵشادە، کە سەیدایێ تیرێژ نووسیویەتی.
گاباری لەگەڵ ئەوەی نابینایە، چووەتە ناو پێشمەرگە و وەکو هونەرمەندێک لە ڕیزی شۆڕشدا بووە، لەگەڵ سترانی شۆڕشگێڕی، گۆرانیی ئەڤینداری و جیاوازی گوتووە.
سەعید گاباری باوکی هەشت منداڵە، لە ساڵی 1956 لەدایکبووە و نزیکەی 50 ساڵە گۆرانی دەڵێت.
[1]
رۆژی
04-05-202004-05-2020 سەعید گاباری بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە لە
هەولێرهەولێر کۆچی دوایی دەکات و هەر لە هەولێر لەسەر ڕاسپاردەی خۆی دەنێژرێت.
[2]