کۆمەڵێک هەڤپەیڤینی دووردودرێژی لەخۆگرتووە، کە ڕابەر فاریق نووسەر و شاعیری لاو، لەگەڵ چەند نووسەرێک سازیکردووە.
ئەم کتێبە لە (253) لاپەرِەی قەبارە (23×33)دا لە لایەن بەرِێوەبەرایەتی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی بەتیراژی (500) دانە چاپ و بڵاوکراوەتەوە، بەم دواییانە کەوتە بەردیدی خوێنەران.
کاری نەخشەسازی بەرگی ئەم کتێبە لە لایەن جەبار سابیر و کاری نەخشەسازی ناوەوەی لە لایەن چۆمان عادل کراوە.
پێشەکی بۆ ئەم کتێبە لە لایەن چیرۆکنووس و ڕۆماننوس جەبار جەمال غەریب نووسراوە، لە دەستپێکیدا دەڵێت "هێما بەرجەستەکانی ئینسان، شێوەی چاو و دەم، لاق و دەست و ڕەنگی پێست، مانای تایبەت دەبەخشن، بۆ بەرانبەر هەندێک لە کۆدەکان ئاشکرا دەکەن، بەڵام کورد زۆر وەڵامی ئەو کۆدانە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت: (کاڵەک بە ڕەنگ نییە)، واتە ئەو کاڵەکە نەخشدرا و ڕەنگاورِەنگە، نهێنییان لە ناخی خۆیاندا حەشارداوە، دەبێت بشکێنرێن، تا تەواو بیاناسین".
لەم کتێبەدا، ڕابەر فاریق لەگەڵ هەریەک لە د.هاشم ئەحمەدزادە نووسەر و مامۆستای زانکۆ، کەریم دەشتی شاعیر و نووسەر، محەمەد ڕەحیم نووسەر و ڕەخنەگر، ڕەزا عەلی پوور نووسەر و شاعیر، کاروان کاکەسوور نووسەر و ڕۆماننووس، نووسەر بەکر عەلی و نووسەر موراد ئەعزەمی، دواوە.
Huomautus: PDF-tiedoston tämä kirja ei ole saatavilla, auttakaa Kurdipedia saat tämän tiedoston! Lähetä kirja Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 17,848 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!