دەشتی دیبەگە:
ئەم دەشتە کەوتۆتە ناوچەی نیمچە شاخاوی، لەنێوان چیای زوورگەزراو و چیای قەرەچوغ، واتا نێوان هەردوو زێی گەورە لە باکووری خۆراوای و زێی بچووک لە باشووری خۆرهەڵاتی، درێژی ئەم دەشتە (80) کم و پانیەکەشی دەگاتە (16) کم، تێکڕای بەرزی دەگاتە (275) م لە ئاستی ڕووی دەریا، دەشتەکە دەبێت بە دوو بەش، یەکەمیان ئەو دەشتاییەی ئاوڕێژگەکەی بەرەو باشووری خۆرهەڵات ڕێدەکات واتا بەرەو زێی بچووکە، ئەوا پێی دەوترێت کەندێناوە، دووەمیشیان ئەو دەشتاییەی ئاوڕێژگەکەی ڕووەو باکووری خۆراوایە، واتا ڕووەو زێی گەورەیە، ئەوا پێی دەوترێت دەشتی شەمامک. ئەم دەشتە یەکێکە لە گرینگترین دەشتەکانی ناوچەی نیمچە شاخاوی بەتایبەتی بۆ مەبەستی کشتوکاڵ، لەوەڕگایێکی سرووشتی گرینگە بۆ ئاژەڵداری سوودی لێ دەبینرێت، وە ناوچەیێکی دەوڵەمەندیشە بە ئاوی ژێرزەوی. [1]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 32,208 car bînrawe