لە ساڵی 1946، لە شاری سەردەشت لە دایک بووه. 32 ساڵە کە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانه. بە کردەوە زیاتر کادری کۆمیتەی شارستانی سەردەشت و ڕەبەت بووە و پاشانیش لە بەشی پێوەندیەکانی دەرەوە لە شاری سلێمانی خزمەتی کردوه. ساڵی 1986 دەگەڕێتەوە بنکەی دەفتەری سیاسی و هەتا ساڵی 1994 کادری کۆمیسیۆنی ماڵی بووه. ئێستاش ماوەی 15 ساڵە کە لە وڵاتی نۆڕوێژ گیرساوەتەوه.