وێنەکە لە گۆڕستانی قوربانییەکانەوە ڕاکێشراوە.
سەرچاوەی وێنە: سۆران کەرباسیان
گوندی قاڕنێ یەک لە گوندەکانی موکریانی کوردستان و سەر بە شاری نەغەدەیە کە دەکەوێتە 7 کیلۆمەتری باشووری ڕۆژئاوای شاری نەغەدە.
کورتەمێژوو:
کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی 2ی سێپتەمبری ساڵی 1979ی زایینیی، پاسدارەکان بە پاڵپشتیی هێزی ئەڕتەشی ئێرانەوە گەمارۆی گوندی قاڕنێ یان دا. هەر لە دەرەوەی ئەم گوندە ڕا هەر کەسیان وەبەر دەستی کەوت، کوشتیان.
بکەرانی ئەو جەنایەتە، جیا لە پیر و جحێڵ و ژن و منداڵی ئەو گوندە، ئاژەڵ و باقی گیانلەبەرەکانی قاڕنێ شیان خستە بەر گوللەی تفەنگەکانیان.
پاسدارانی پڕچەکی حکومەت لە لایەن ئەڕتەش ەوە بە تانک و ئۆتۆمبیلی گەورە پشتیوانیکرابوون. جەنایەتکاران، نزیکەی سێ کاتژمێر لەم گوندە دا بە شێوەیەکی دڕەندانە کەوتنە گیانی هەرچی مرۆڤ و گیانلەبەرەوە و لە دەورووبەری کاتژمێر چواری ئێوارێ -پاش ئەوە کە ژیانیان لەو گوندەدا کوشت- گوندەکەیان چۆل کرد و بەرەو بنکە سەربازییەکانی خۆیان گەڕانەوە.
بکوژانی خەلکی سیڤیلی قاڕنێ، تەرمی قوربانییەکانیان لەت لەت کرد و لە دەرەوەی گوند فڕێیان دا، بۆئەوە وا بنوێنن کە ئەو خەڵکە لە شەڕدا کوژرابوون.
سۆران کەرباسیان[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 7,029 times
Write your comment about this item!