فەرهاد پاڵەوان لە 03-03-1946 لە شاری #سلێمانی# لەدایکبووە، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بەهۆی کاری باوکییەوە هاتوونەتە بەغدا و پاشان بۆ خوێندن ڕووی لە سلێمانی کردووە و کۆلیژی کشتوکاڵی لە #زانکۆی سلێمانی# تەواوکردووە، #پێشمەرگە#ی دێرین و ئەندامی #کاژیک# بووە. پاش هەرەس دەگەڕێتەوە بۆ #سنە# و ماوەیەکیش #پاسۆک# بووە. پاشان لە فەرمانگەی کشتوکاڵی سنە ساڵانێکی زۆر کاری کردووە. بەهۆی ئەوەی هەردەم لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی داگیرکەری ئێرانەوە لێپرسینەوەی لێوەکراوە لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی بیست دیسان گەڕاوەتەوە سلێمانی. چەندین نووسین و وەرگێڕانی هەیە. چالاکی ئایینیی زەردشتی بووە. ڕۆژی #31-10-2018# بەهۆی نەخۆشییەوە لە #سلێمانی# کۆچی دوایی کرد و هەر لەوێش نێژرا. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 33,613 گل سئرکریائە(دێینە)