ناو: نوری
نازناو: نوری حەمەعەلی - ئومێد
ناوی باوک: عەلی محەمەد ڕەحمان
شوێنی لەدایکبوون: شاری #هەڵەبجە#
ساڵی لەدایکبوون: 1956
$ژیاننامە$
کەسایەتیی سەربازی و سیاسەتمەدار نوری عەلی محەمەد ڕەحمان، ناسراو بە (نوری حەمە عەلی و ئومێد)، لە کۆنگرەی یازدەیەم (1993) دا بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی و لە کۆنگرەی دوازدەیەم (1999) دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی #پارتی دیموکراتی کوردستان# هەڵبژێردراوە. ساڵی 2013 بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان و ساڵێک دواتر دەستی لە ئەندامییەتی کێشاوەتەوە. هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.
نوری حەمە عەلی ساڵی 1956 لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی قۆناغی ناوەندییە. ساڵی 2013 بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان و ساڵێک دواتر دەستی لە ئەندامیەتی کێشاوەتەوە. شارەزای زمانەکانی کوردی و فارسییە.
$خەباتنامە$
نوری حەمە عەلی لە کۆنگرەی یازدەیەم (1993) دا بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی و لە کۆنگرەی دوازدەیەم (1999) دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
لە ماوەی کارکردنیدا لە ڕیزەکانی دامەزێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان چەندین ئەرک و بەرپرسیاریەتی وەرگرتووە، وەکو: جێگری بەرپرسی لێژنەی لقی چوار (1993)، کارگێڕی لێژنە لقی سێی کەرکووک (1994)، بەرپرسی مەکتەبی سەربازی کەرکووک-سلێمانی (1994)، بەرپرسی لێژنەی لقی سێی #کەرکووک# (1994) ، جێگری سەرپەرشتیاری قیادەی مەیدانی (1996)، بەرپرسی لێژنەی لقی دوازدەی هەڵەبجە (1998)، بەرپرسی لێژنەی لقی نۆزدەی چەمچەماڵ (2005)، جێگری بەرپرسی دەزگای چاودێری و پشکنین (2010) و... هتد.
ساڵی 2013 بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان و ساڵێک دواتر دەستی لە ئەندامێتی کێشاوەتەوە.
ساڵی 2014 لە بەرەی خازر لە سنووری پارێزگای دهۆک-هەولێر بەشداری بەرەنگاربوونەوەی داعش بووە و ساڵی 2018 بە بەرپرسی میحوەری ڕۆژاوای کەرکووک دەستنیشانکراوە، هەمان ساڵ لەبەر خەبات و بەرخودانی لە شۆڕشی گوڵان، قۆناغی ڕاپەڕینی باشووری کوردستان و سەردەمی سەروەری، لەلایەن سەرۆک #مەسعود بارزانی# یەوە میدالیای بارزانیی نەمری پێبەخشراوە.