ناسراو بە حەمە کەریم زیویەیی خەڵکی ئاوایی #زیوە# یە کە لەسەر جادەی نێوان کامێران #مەریوان# لە ناوچەی پێڵەوار هەڵکەتووە. #پێشمەرگە#ی هێزی بێستوون لە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو. یەکێک لە ئازاترین و چاونەترسترین پێشمەرگەکانی ئەو ناوچەیە بوو. چەندین جار بریندار بوو، بەڵام جار لە دوای جار ئازاییانەتر بە گژ داگیرکەرانی وڵاتەکەیدا دەچووەوە. چاوێکی لە دەست دابوو و چاوێکی شووشەیان بۆ دروست کردبوو، بۆیە زۆربەی کات چاویلکەی لە چاو دەکرد. ڕۆژێک لە بناری شاهۆ لە دەشتی بێڵەوار و نە زۆر دوور لە ئاواییەکەی خۆیان دوای ئەوەی بە برینداری لەگەڵ چەند هاوڕێی دیکەیدا دەکەونە گەمارۆ و دێنە سەریان و مەجالی دەرچوونی نابێ. دوای شەڕێک کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێ، و گیانی پاکی بۆ گەل و نیشتمانەکەی دەکا بە قوربانی.
پێش هاتنی بۆ پێشمەرگایەتی وەک زۆربەی لاوی ئەو ناوچەیە خەریکی کاری ئاسایی ماڵ و کش و کاڵ دەبێ هەر بۆیە نەخوێندەواری نەبوو، بەڵام لە ماوەی پێشمەرگایەتیدا بە حەولی خۆی و چەند پێشمەرگەیەکی دڵسۆز زۆر باش فێری کوردی نووسین و خوێندنەوە بوو. ئیتر پێویستی بە کەس نەبوو نامە و پشتی وێنەکانی بۆ بنووسێ، ئەو وێنانەی بە یادگار و بیرەوەری لای من ماونەتەوە خۆی پشتەکەیانی نووسیوە. کە بریندار بوو من لەوێ نەمابوومەوە، بەڵام دەگێڕنەوە کە لەو کاتەشدا بە قسەی خۆش و گێڕانەوەی نوکتە، بزەی دەخستە سەر لێوی پێشمەرگەکان.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 6,255