تەمەنم 48 ساڵە، دکتۆرام لە بواری فیسیۆلۆجیا هەیە، بە ئەسڵ خەڵکی بانە و مەریوانم و بەڵام لەهەریەک لە شارەکانی تاران و شیراز و ئەهواز و کوردستان و زۆر لەشارەکانی ئێران ژیاوم، لەگەڵ ئەوەشدا یەکێکم لەیاریزانە بەناوبانگەکانی تۆپی دەستی ئێران و وەک یەکەم کورد 17ساڵ ڕاهێنەر و جێگر و سەرۆکی یەکێتی تۆپی دەستی ئێران بووم، ئەندامی دەستەی باڵای لیژنەی بەڕێوەبردنی یەکێتی تۆپی دەستی جیهانی و چاودێری سەندیکای ڕۆژنامەنووسی وەرزشی جیهانی و ئێستاش لەسەر داواکاری 12 وڵاتی جیهان و ناوچەکە کاندیدم و پاڵپشتی دەکرێم بۆئەوەی وەک سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی ئیپس دابنرێم و لەهەمانکاتدا سەرۆکی کۆمپانیای پارسیانم کە یەکێکە لە گەورە کۆمپانیاکانی ناوچەکە و پەیوەندی لەگەڵ 850 کۆمپانیای جیهانی هەیە.