لەئازاری 1951دا بە بەشداری 30 ئەندام لەبەغدا بەسترا، لەم کۆنگرەیەدا ململانێیەکی توند کەوتە نێوان هەمزە عەبدوڵڵاو ئیبراهیم ئەحمەدەوە، کە گومانی ئەوە لەکەسی یەکەمیان دەکرا دوای دەستگیرکردنی، هاوکاری حکومەتی پادشایەتی کردبێت بەرامبەر بەئازاد کردنی، کۆنگرە بڕیاریدا هیچ بەرپرسیاریەتییەک بە هەمزە عەبدوڵڵا نەدرێت. سەرکردایەتییەکی نوێ بۆ پارتی هەڵبژێردرا کە دیارترینیان "ئیبراهیم ئەحمەدو نوری شاوەیسو عومەر مستەفاو جەلیل هوشیار" بوون. هەمزە عەبدوڵڵا بڕیارەکانی کۆنگرەی پەسەند نەکردو ڕێکخستنێکی نوێی بەناوی "بەرەی پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کورد"ەوە لەسلێمانی بەهاوکاری "موحەرەم محەمەد ئەمین و شەهابی شێخ نوری" دامەزراند.
سەچاوە: سات - ماڵپەڕی ئاوێنە
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 10,785 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!