بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: وەرزشنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 25-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📆21-05-2020
📆20-05-2020
📆19-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅25 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,939) پەڕتووک||
📅 23-05-2020 - لە ئاگری ژنێک کوژرا و لە قەڵادزێش ژنێکی تر سووتا، لە سەقزیش یەکی دی خۆیی کوشت!
باکووری کوردستان
- لە گوندی قەڕەخاڵتای خوارووی ناوچەی دووتاخی ئاگری، ژنێک بەناوی پاکیزە ئوزتاشی (23) ساڵ کە دایکی دوو منداڵ بوو دوای دەموبوڵەیەکی نێوان ئەو و هاوسەرەکەی گیانی لەدەستدا. باوکی پاکیزە ئوزتاش رایگەیاند کە کچەکەی چەندین مانگە رووبەڕووی توندوتیژی بووەتەوە و هاوسەرەکەی فشارێکی زۆری لەسەر دروست کردبوو و وتی، گۆمانی لە مردنی کچەکەی هەیە و بڕوا ناکات کچەکەی خۆی کوشتبێت.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- زیاتر لە 10 کەس لە زیندانییانی خۆی لە زیندانی ئەو شارە، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەرپرسانی
📅 23-05-2020 - لە ئاگری ژنێک کوژرا و لە قەڵادزێش ژنێکی تر سووتا، لە سەقزیش یەکی دی خۆیی کوشت!
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
تورک گوندێکی مەسیحی لە ئامێدی بۆردومان کرد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 22-05-2020
باکووری کوردستان
- بە پێی زانیاریەکان گوڕستانی گوندی سیسێی سەر بە ناوچەی لیجەی ئامەد جارێکیتر شێوێنراوە. ئەوەش بەبۆبەی جەژنی رەمەزانەوە بووە کە خانەوادەکان سەردانی گۆڕی کەسوکاریان کردبوو. خانەوادەکان کاتێک سەردانی گۆڕستانیان کرد، دیمەنی رووخاندنی کێلی گۆڕ و شێواندنی گۆڕەکانیان بینی. خانەوادەکان رایانگەیاند کە هەموو گۆرەکان شێوێنراون، کێلی گۆڕەکان کە بە کوردی لەسەریان نووسراوە، شکێنراون و جارێکیتر خانەوادەکان کێلەکان چاک کردووەتەوە.[1]
- دژی دەستگیرکردنی سیاسەتمەدارانی کورد و ئەندامان و لایەنگر
📅 22-05-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 22-05-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ عەلی کەریم مەحمودی - شەماڵ
لەدایکبووی1987 لە شاری شنۆ.
ناوبراو بەهاری ساڵی 2010 هاتووەتە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. پاش تەواو کردنی دەورەی سەرەتایی فێرگە، لە کۆمیسیونی پەروەردە سازمان درا و دەستی بە کاری حیزبی کردووە.
لەو ماوەیەدا لە بەشی تەداروکاتی خەدەماتی کۆمیسیونی پەروەردە ئەرکی پێ‌ئەسپێردرا و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کار و ئەرکەکانی ڕاپەڕاندووە.
شەهید شەماڵ بێجگە لەو کارانە، ماوەیەکیش وەک سەرپەل لە کومیسیونی پەروەردە ئەرکی بەڕێوە بردووە. هەر لەو ماوەیەدا لە لایەن ئورگانەوە ڕێزی لێ گیراوە و خەڵات
✌️ عەلی کەریم مەحمودی - شەماڵ
🏷️ پۆل: شەهیدان
عەلی کەریم مەحمودی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 خەڵەف زێباری
شاعیر و ڕاگەیاندکار بووە، یەکێک بوو لە بێژەرەکانی رادیۆی کوردیی دەنگی ئەمریکا. ئێوارەی ڕۆژی 24-05-2018 کۆچی دوای کردووە. خەلەف دوو دیوانی شیعری چاپکراوی هەیە بە ناوانی وارێ شێرا و زێڕێ ڕەش.
👫 خەڵەف زێباری
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
خەڵەف زێباری
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 373,861 | وێنە 58,838 | پەڕتووک PDF 10,939 | فایلی پەیوەندیدار 42,025 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,494 |
👫 خاتووزین | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

خاتووزین


فایلی پەیوەندیدار 📂
هونەرمەند خاتووزین لە گوندی "بۆگەبەسی" سەر بە ناوچەی تورجانی سەقز لەدایک بووە و زیاتر لە 73 ساڵ هەر لەم گوندەدا ژیاوه. ئەم خاتوونە هونەرمەندەی ناوچەی سەقز وەک هەموو ژنانی کوردەواری بەشێک لە کۆڵەکەی قایمی بنەماڵەی خۆی بووە کە بۆ راپەڕاندنی کار و فەرمانی رۆژانە و دابین کردنی پێداویستیەکانی نێوماڵ دەستی داوەتە درووست کردنی تەنوور و دیزە و گۆزە و لەم رێگەوە بژێوی ژیانی خۆی و منداڵەکانی دەستەبەر کردوە.
خاتووزین 31 ساڵ پێش مەرگی خۆی، هاوسەرەکەی کۆچی دوایی کردوە و ئەم کۆچکردن و لێک دابڕانە بوەتە هۆی ئەوەی کە ژنە هەتیوباری کورد جێگەی باوکی منداڵەکانیشی پڕ بکاتەوە و بۆ بەدەستهێنانی بژێوی ژیان زیاتر لە جاران خۆی ماندوو بکات. ناوبراو بۆ ئەم مەبەستە دەستی داوەتە درووست کردنی تەنووری نانی ماڵان و سازکردنی گۆزەی سووری سەرشانی کچان و دێزە و دەرخۆنەی هەمەڕەنگ و کارگەیەکی خۆماڵی لە ماڵی خۆیدا لە گوندی بۆگەبەسی سازکردبوو.
بەردەوامی ئەم شێوە ئیش و کارکردنە وردەوردە پەرەی سەند و لە 12 ساڵی کۆتایی تەمەنیدا سیمای هونەرمەندێکی پەنجە رەنگینی بە خۆیەوە بینی کە وەک مامۆستای پەیکەرتاش "هادی زیائەدینی" ئەڵێ: ئەو لە گەڵ گڵ دۆست و هەڤاڵ بوو، گڵیش تریبوونی وشەکانی دڵی بوو کە رستەی دەروونی پێ ئەڕست.
ژنە هونەرمەندی دەست و پەنجە رەنگینی کورد لە گەڵ ئەوەی کە نەخوێندەوار بوو بەڵام زەینێکی تیژ و بیرێکی وردتری هەبوو، لە وتووێژێکدا کە کاتی خۆی تەلەفزیۆنی سنە لە گەڵی پێکیهێنابوو، سەبارەت بە چۆنیەتی دەسپێکردنی سازکردنی پەیکەرەکان وتی: چەند ساڵێک لەوەپێش خولیای درووستکردنی کۆمەڵێک شتی جیاوازی دیکە جگە لە تەنوور و دێزە و گۆزە بووم و ئەم بیرۆکە هەژاندمی و منیش بە پیر خولیاکەمەوە رۆیشتم و ئەو ئاژەڵە دڕندە و پەلەوەرانەی کە خۆم دیتبووم و هەروەها قەڵافەتی ئەو پاڵەوانانەی کە لە چیرۆک و ئەفسانە و بەیت و حەیرانەکاندا بیستبووم و لە زەینمدا رەسمم کردبوو بە گڵ دامئەڕشتنەوە کە ئەم کارە خەڵک پێی دەگوت هونەری پەیکەرتاشی و منیش زیاتر مەبەستم دەربڕینی هەستی خۆم بوو.
بە داخەوە خاتووزینیش لە دوای مەرگی خەڵک ناسییان و زۆر کەس لە بابەت ژیانی هونەرییەوە باسیان لە سەر نووسیوە، وەک ئەڵێن: لە ژیانیدا نەچوەتە قوتابخانە و نەخوێندەوار بووە، پیشەی گۆزە و دێزە ساز کردن بووە لە گڵ و خۆڵ، لە ژیانیدا ناوبانگی داوینچی و میکێلنجێلۆ و رۆدێنی نەبیستبوو، بەڵام بە کەڵک وەرگرتن لە دەست و هەست و بیری خۆی گیانی بە گڵە سوورە ئەبەخشی. لە سەر ژیان و کارەکانی خاتووزین فیلمێک بە ناوی "خاتووزین" لە دەرهێنانی "مەجید ماهیچی" ساز کراوە و هەروەها هەنووکە بەشێک لە بەرهەمە دەستکردەکانی خاتووزین لە مۆزەخانەی شاری سنە پارێزراوه.
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەقز

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس: 🗽 پەیکەرتاش
👫 جۆری کەس: 🎨 شێوەکار
⚤ رەگەزی کەس: 👩 مێ
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سەقز
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 94% ✔️
94%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
94%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 8 2010 9:03PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Sep 2 2012 12:13PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 7,111 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.148 KB Dec 8 2010 9:03PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

خاتووزین

📚 فایلی پەیوەندیدار: 4
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,265 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574