کورتە فیلمێکی ڤیدیۆ ئارتە و باس لەئەفسانەی ماسکەکان دەکات، کە لەدەرهێنانی سان سارەڤان-یەو لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆتایی بەوێنەگرتنی هات و ئێستا لەقۆناغی مۆنتاژدایە.
ئەم کورتە فیلمە بەرهەمی (Roaming Pictures)ە کە کۆمپانیایەکی ڤیژوەل ئارت و فیلمی سینەماییە لەبەریتانیا و بەهاوکاری گروپی سولیئۆن و بەبەشداری (25) هونەرمەندی گەنج بەرهەمهاتووە و لەچەند ناوچەیەکی مێژوویی کوردستان وێنەگیراوە.
زەمەنی ماسکەکان لەلایەن زریان کەمال-ەوە وێنەگیراوە و کاری کۆریۆ گرافیای لەلایەن سۆیلۆ و نەبیل موساوە جێبەجێکراوە و ماوەی فیلمەکە (15) دەقیقەیە، هەروەها نواندن و زۆرێک لەکارە هونەرییەکانی دیکە لەلایەن ئەندامانی گروپی سولیئۆن-ەوە جێبەجێکراوە.